به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟

ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن به‌ته‌نها ، به‌سه‌ بۆ ڕاكێشانی كڕیاری؟
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا و هاتنی پلاتفۆڕمی نوێ به‌به‌رده‌وامی، وای كردووه‌ كه‌ گرینگی نه‌دان به‌ سۆشیال میدیا بۆ كه‌سایه‌تی و بزنسه‌كان وه‌ك خۆكوژی لێبێ و ناوبانگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌ گرینگی ئه‌و بابه‌ته‌ و كاركردن له‌سه‌ر سۆشیاڵ میدیا، كه‌چی هێشتا به‌كارهێنه‌رانی ده‌ره‌نجامێكی وه‌ها به‌دی ناكه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی خواست و ئه‌و كۆششه‌ بێت كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ سۆشیال میدیا. بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كان ته‌نها گرینگی به‌ هه‌بوون ده‌ده‌ن، واته‌ ته‌نها په‌یجیان هه‌بێت و ڕۆژانه‌ پۆست بكه‌ن، هه‌ندێكیان گرینگیێكی زیاتریش به‌ ژماره‌ی پۆسته‌كان ده‌ده‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌وا كڕیار و ناوبانگی زیاتریان بۆ بهێنێت.

به‌ڵام ده‌بینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌گوێره‌ی خواست نین. بۆچی؟
چونكه‌ له‌ ئێستادا پلانی سۆشیال میدیاكان كه‌متر كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بینینی پۆسته‌كانه‌ كه‌وا پاره‌ی تێدا خه‌رج ناكرێت و بوست ناكرێ. ئه‌ی باشه‌ بووست بكه‌ین و پاره‌ له‌ پۆسته‌كانمان بده‌ین چاره‌ی ئه‌و خاڵه‌ ده‌كا؟

دیسان ده‌ڵێین نه‌خێر، هێشتا به‌س نیه‌. ئه‌ی چی بكه‌ین؟
پێویسته‌ سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی كاركردنمان بگۆڕین، تێڕوانینمان بۆ سۆشیال میدیا ئاوه‌ژوو بكه‌ینه‌وه‌. به‌جۆرێك سۆشیال میدیا یه‌كسان نیه‌ به‌ ماركێتینگ (به‌بازاڕكردن)، به‌ڵكو سۆشیال میدیا ته‌نها ڕێگایێكه‌ له‌ ده‌یان ڕێگای تری خۆ ناساندن به‌ جیهانی دیجیتاڵ.

سۆشیال میدیا پێویستی به‌ پلانه‌، پلانی به‌بازاڕ كردن، واته‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا پلانێكت هه‌بێت به‌ناوی پلانی دیجیتاڵ ماركێتینگ،

Digital Marketing Plan

له‌وێدا ڕۆلی سۆشیال میدیا دیاری ده‌كرێت و یارمه‌تی ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی تر ده‌دات و ئه‌وانیش كاری سۆشیال میدیا ئاسانتر ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه‌: تۆ بزنسێكت هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت زۆرترین ڕێژه‌ی فرۆشتن ئه‌نجام بده‌یت، ده‌بێت چی بكه‌یت؟

له‌ پۆستی داهاتوودا به‌ ووردی باسی پرۆسه‌كه‌ به‌ نمونه‌ی زیندوو ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵمان بن

 

Rabar kareem- CEO

Jiasaz Company

 

Tagged :

ڕۆلی سۆشیاڵ میدیا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كه‌ت له‌ ٢٠١٩

گرینگی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كه‌ت.

وه‌ه‌كو ده‌زانین جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌، وه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پشكی شێریان به‌ره‌كه‌وتووه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌.

ڕۆژانه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌نرانی ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان و ئینته‌رنێت ، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام بدات.

چونكه‌ ڕۆژانه‌ ٣ ملیار كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، وه‌ زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ه‌ نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵه‌، كه‌ باوه‌ڕ پێهێنانیان ئاسانه‌.

له‌لایه‌نی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان، زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن كار وبزنسێكن جا چ بزنسێكی گه‌وره‌بێت یاخود مامناوه‌ند و بچوك

وه‌ پشتگوێخستنی ئه‌م چه‌ناڵه‌، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س كه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و كاڵاكانی تۆیه‌.

له‌هه‌مان كاتدا تۆش قازانجێكی زیاتر ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا هه‌ته‌ و جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی:

  1. زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌بازاڕكردن و ڕێكلام
  2. زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی كاره‌كه‌ت به‌هۆی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیا و دوكانه‌كه‌ت.
  3. به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌بازاڕككردنی به‌رهه‌م یان كاڵاكان بۆ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
  4. به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و كۆمپانیاكانی تر.
  5. وه‌رگرتنی فیدبا له‌ كڕیاره‌كان به‌ كه‌مترین تێچوو وڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت له‌ كه‌مترین كاتدا
  6. زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری كاره‌كه‌ت و بڕیاردان له‌ فراوانكردن و نه‌كردنی كاره‌كه‌ت

گه‌ر ئه‌مانه‌ت به‌كارنه‌خستووه‌ تا ئێستا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ فرۆشت له‌ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ ئێستاش دره‌نگ نیه‌ و هه‌رئێستا ده‌ست  پێ بكه‌.

گه‌ر زانیاریت نیه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان به‌ كاره‌كه‌ت له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه‌، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ كۆمپانیای جیاساز تاوه‌كو كاره‌كه‌كه‌ت بۆ ئاسان بكه‌ین.

Tagged : / /