كۆمپانیای ئه‌پڵ شاشه‌كه‌ی له‌ كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كڕێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دوورو درێژه‌ كه‌وا كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ شاشه‌كانی مۆبایلی ئایفۆن پشت به‌ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ده‌به‌ستێت، چونكه‌كە باشترین جۆری شاشەی مۆبایل لەلایەن سامسۆنگەوە دروستدەكرێت و تائێستا هیچ كۆمپانیایەك نییە بگاتە توانای سامسۆنگ، سەرچاوەكان ڕایانگه‌یاند كۆمپانیای ئەپڵ واز لەكڕینی شاشە لە كۆمپانیای سامسۆنگ دەهێنێت،  .

پێگەی “ذە فیرج” بڵاویكردۆتەوە: بەرهەمهێنەری ته‌واوی شاشەكانی ئایفۆن كۆمپانیای سامسۆنگە، تەنانەت سەرجەم شاشەكانی ئایفۆن 8یش ئەو كۆمپانیایە دروستیكردوە كه‌ به‌م دواییانه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا، بۆ هەر شاشەیەك 120 بۆ 130 دۆلاری وەرگرتوە كە بە نرخێكی گران دادەنرێت.

ئەوەش هاتوە كه‌ نرخی ئایفۆن  8 كه‌ ئێستا له‌ بازاڕدا به‌ 1000 دۆلاره‌ و یەكێك لە هۆكارەكانی به‌رزی نرخەكەی شاشەكەیەتی، لەئێستادا كۆمپانیای Apple پێشنیارێكی بەبڕی یەك ملیار دۆلار خستۆتە بەردەم كۆمپانیای LG بۆ دروستكردنی شاشەو ئەوەش وەك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ وازهێنان لەكۆمپانیای سامسۆنگ.

Tagged : /

ئه‌پڵ به‌رواری ڕاگه‌یاندنی ئایفۆن ٨ی ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریدا كه‌ ١٢ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ گۆنگره‌یه‌ك دا ئایفۆن ٨ ڕابگه‌یه‌نێت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ خوازیارانی ئاشنا بكات، له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ردوو به‌رهه‌می ئایفۆن ٧ ئێس و ئایفۆن ٧ ئێس پڵه‌ش ڕاده‌گه‌ینێت.

له‌هه‌مان كاتیشدا كۆمپانیاكه‌ بڕیاری دا كه‌ APPLE WATCH ڕابگه‌یه‌نێت كه‌ چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیێكی نوێی بۆ زیاد كراوه‌ له‌وانه‌ پاڵپشتی بۆ LTE.

دوای ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕاگه‌یاندنی APPLE TV نوێ كه‌وا گۆڕانكاریێكی بچوكی تێدا كراوه‌ ئه‌ویش زیادكردنی پاڵپشتی بۆ ڤیدیۆی 4K.

وا بڕیاریشه‌ ده‌رگای داواكاری بۆ خوازیارانی ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ به‌رواری ١٥ی سێپتێمبه‌ر واته‌ دوای ٣ ڕۆژ بكرێته‌وه‌. دواتر له‌ ٢٢ی سێپتێمبه‌ر ده‌توانن داواكاریه‌كانیان به‌ده‌ست بگات كه‌ له‌و به‌رواره‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ فرشتن و ده‌رگای فرۆشتن به‌ڕووی كڕیارانی دا ده‌كاته‌وه‌.

 

 

Tagged :