گومان له‌وه‌دا نیه گه‌ر سهردانیكهردانی وێبسایته‌كه‌ت ته‌نها هاتنه ناو وێبسایته‌كه‌ت و به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ كردارێك چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌وا تۆ ئه‌وانت له‌ده‌ست داوه
كه‌واته
چۆن وا بكه‌ین خه‌ڵك كرداره‌كان Action ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان؟
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: جۆری سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایته‌كه‌ت دیاری بكه:
بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌خه‌ڵك بكه‌یت، له‌سه‌ر سایته‌كه‌ت كردار ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین قسه له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌یت؟ واته ئه‌و كه‌سانه كێن.
بۆ نمونه ، گه‌ر تۆ سه‌نته‌رێكی له‌شجوانیت هه‌یه، سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌وانه:
- ئه‌وانه‌ی كه‌وا یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن و لهپاڵهوانیهتیهكان به‌شدارن
- ئه‌وانه‌ی یاری ڕاكردن ده‌كه‌ن و په‌ره به توانای هه‌ناسه و ڕاكردنیان ده‌ده‌ن.
- ئه‌وانه‌ی كێشیان كه‌مه و ده‌یانه‌وێت ماسولكه زیاد بكه‌ن
- ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
- چه‌ند جۆرێكی تریش
ئه‌مانه جۆری جیاواز و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكن، تۆش ده‌توانیت خزمه‌تی هه‌موویان بكه‌یت،
به‌ڵام به‌ئامانجگرتنی هه‌موو ئه‌مانه، كارێكی ئه‌سته‌مه و په‌رتی ئاڵۆزی له‌كاره‌كه‌ت دروست ده‌كات، وێبسایته‌كه‌ت جگه له زانیاری ڕۆتینی ، هیچی تری تێدا نابێت.
تۆ ده‌بێت كڕیاره‌كانت هه‌ڵبژێری كه ده‌بێت له چ جۆرێك بن،
واته له‌كامه‌یان تۆ ده‌توانیت باشترین خزمه‌ت بكه‌یت، ئه‌وه زه‌ق بكه‌وه.
خۆ ئه‌وانی تریش هه‌ر دێن.
به‌نمونه: ڕه‌نگه ئه‌و هۆڵه‌ی له‌ش جوانی، باشتربێت كه كڕیاره‌كانی ده‌ستنیشان بكات له ڕه‌گه‌زی مێ، ته‌مه‌نیان له ١٨ بۆ ٢٥ ساڵی دابێت، ئه‌وانه‌ی كه‌وا حه‌ز ده‌كه‌ن ١٠ كیلۆ كێشیان دابه‌زێنن له‌ماوه‌ی ٢ مانگدا.
سه‌یركه‌ن چه‌نده ئامانجێكی ڕوون و دیاری كراوه،
ئه‌مه وا ده‌كات كه خه‌ڵكی به‌ئامانجه‌وه بێنه لات،
كۆمه‌ڵێكیش له هه‌مان ئامانج لێته‌وه كۆ ببێته‌وه، هه‌مووشیان هه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن چونكه كاته‌كه‌ی دیاری كراوه، كه‌سیش شه‌رم له له‌شی خۆی ناكات.
خۆ خه‌ڵكانێك كه هه‌مان ئامانجیان نیه، ئه‌وانیش ده‌توانن ببن به كڕیارت و بێگومان دێن،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌مان ئامانجیان هه‌یه، هه‌ركه ئه‌مه له‌سه‌ر سایت و په‌یجه‌كه‌ت ببینن، یه‌كسه‌ر دێن.
ئه‌مه بۆ هه‌ر بزنسێكی تریش ڕاسته.
هه‌نگاوی دووه‌م: داوای كردار بكه له سه‌ردانیكه‌رانت
هیچكات چاوه‌ڕوان مه‌به به دانانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئۆفیسه‌كه‌ت یاخود مێژووی دروست بوونی كۆمپانیاكه ، خه‌ڵكی بڵێن وااااو، ده‌ی با كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین یاخود لێیان بكڕین
ده‌بێت خۆت داوایان لێ بكه‌یت. ده‌بێت بۆ هه‌ر خزمه‌تێكت په‌یجێكی تایبه‌تت هه‌بێت كه به كورتی باسی قازانج و سووده‌كانی خزمه‌تگوزاری یاخود كاڵاكه‌ت بۆ كڕیار بكات و دواتریش ڕاسته‌وخۆ داوای ئه‌نجامدانی كردارێكی لێ بكه‌یت وه‌ك:
- هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه
- ئیمه‌یله‌كه‌ت پڕ بكه‌وه و ناونیشانت بنووسه خۆمان بۆتی دێنین
- ڕاسته‌وخۆ نامه بۆ سۆشیال میدیاكانمان بنێره و گه‌یاندن به‌خۆڕاییه
- سه‌ردانێكی شوێنه‌كه‌مان بكه له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه
- ژماره‌كه‌ت لێره بنوسه و نۆرهكهت بگره
- هه‌ر داوایێكی تری هاوشێوه
هه‌نگاوی سێیه‌م: ئۆفه‌ری ڕهتنهكراوه بده
با ئه‌و په‌یجه‌ی كه باسمان كرد تایبه‌ت به خزمه‌ت و كاڵاكانته، ده‌بێت ئۆفه‌ری زۆر به‌هێزی تێدابێت، وه‌ك مانگێك به‌شداری كردن به‌خۆڕایی، یاخود سه‌ردانی یه‌كه‌مت به‌خۆڕاییه، یانیش هه‌ر شتێك كه نه‌توانێت ڕه‌تی بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دابنێ و خه‌ڵكی هان بده بڕۆنه سه‌ر سایته‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش ٢ سوودی هه‌یه
- یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایتت زیاد ده‌كه‌یت و ناوبانگت زیاتر ده‌كات و له گه‌ڕانه‌كانی گووگڵ متمانه پێكراوتر ده‌بی.
- دووه‌مین خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌یت كه له‌ڕێگای سایته‌وه له‌گه‌ڵت بن، به‌مه‌ش ده‌توانی تراكیان بكه‌یت و بزانین كه چۆن هاتوون ، تا دووباره بیان هێنیته‌وه و پێیان بفرۆشیته‌وه
Tagged : وێبسایت