له چه‌رخی نوێی به‌بازاڕكردن دا ، ئێستا به‌بازاڕكردنی دیجیتاڵی Digital Marketing ڕۆڵی هه‌ره به‌رچاوی هه‌یه له به‌بازاڕكردن له‌به‌ر كاریگه‌ری و ئاسانی به‌كارخستنیدا. كه به زۆر ڕێگاوه ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه ئیمێله، ئێستا بازار كردن له رێگای ئیمه‌یله‌وه Email Marketing یه‌كێكه له كه‌ل و په‌له پێویستیه‌كانی به بازار كردن بۆ راكێشانی كریاران.
ئیمه‌یل ماركتینگ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بازاركردنی باشتر چاكتر و زیاتر كاركردن.
هیچ شتێكی باشتر له ئیمه‌یل ماركێتینگ نادۆزیه‌وه بۆ، ناساندنی برانده‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی گه‌ر بته‌وێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م وكاتێكی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانت ساخ بكه‌یه‌وه ئێمه لێره‌دا باشترین رێگاكان باس ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه:
١- ناونیشانی سه‌ره‌كی:
به‌گرنگترین به‌شی ئیمه‌یل ماركێتینگ داده‌نرێت، ناونیشان پێك دێت له ریزه نوسینه‌ك له وشه‌ی دیار و كورت و پووخت كه تایبه‌ت بێت به بابه‌ته‌كه، دڵنیابه‌وه له‌وه‌ی كه زمانی نوسینه‌كه به‌ساده‌ی و ئاسانی نوسراوه هه‌موو خه‌ڵك تێی ده‌گات كه بۆیان ده‌نێریت.
٢- ناونیشانی لاوه‌كی:
ناونیشانی لاوه‌كی به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر ناونیشانی سه‌ره‌كی، له‌جیهانی به‌بازاڕكردنی ئێستادا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه زۆر گرینگی به ناونیشانی لاوه‌كی ده‌درێت، بۆیه به‌نووسینی ناونیشانی لاوه‌كی دوورده‌بیت له نووسینی ووشه‌ی زۆر و دوباره، بۆیه ده‌كرێت باسێكی كورت بده‌یته به‌رهه‌مه‌كه‌ت تاوه‌كو لای خوێنه‌ر گرینگیێكی زیاتری پێ بدرێت.
٣-ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی گونجاو:
ناردنی ئیمێلی گشتگیر كۆتای هات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر ئیمێلێك بۆ خودی كه‌سه‌كه بێت و كه‌سیی بێت. بۆیه كاتێك ئه‌و كاره ده‌كه‌یت، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانت زیاتر ده‌بێت،و یارمه‌تیت ده‌دات له ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی دیاری كرا‌و.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا دابه‌شكردنی كه‌سه‌كان به‌پێی شوێنی جوگرافی و جۆری كاره‌كانیان به‌شێكی سه‌ره‌كیه پێش ناردنی ئیمێله‌كه.
٤-لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌شداری UnSubscribe كردن:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناردنی ئیمێل ڕێگایێكی سه‌ره‌كی بازارسازیه له ئه‌مڕۆدا و قازانجی كڕیار و فرۆشیاریشی تێدایه، به‌ڵام زۆربه‌ی جار خه‌ڵكانێك دوای ماوه‌یه‌ك له ئیمێله‌كانت بێزار ده‌بن و نایانه‌وێت چیتر پێیان بگات، بۆیه ده‌بێت لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه UnSubscribe هه‌بێت له‌ناو هه‌موو ئیمێله‌كانت، تاوه‌كو هه‌ست به ئازادی بكه‌ن و كه‌سێكیش نایه‌وێت چیتر ئیمێله‌كانتی پێ بگات، پاشگه‌زبوونه‌وه داده‌گرێت.
٥-هێز و توانای وه‌ڵام دانه‌وه:
باوه‌ربكه‌یت یان نا زۆربه‌ی خه‌ڵك كاتێك كه ئیمه‌یڵێكی به بازاركردنیان پێده‌گات هه‌وڵده‌ده‌ن به زوترین كات وه‌ڵام بده‌نه‌وه به‌ڵام با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر جۆری ئه‌م نوسینه‌ی كه ده‌ینوسیت بۆ سه‌رنج راكێشانی خه‌ڵكه‌كه.
٦- دانانی دوگمه‌ی داواكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیمێله‌كه :Call to action
هه‌وڵبده ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌ی كه ده‌یان نێریت ته‌نها زانیاری پێدان به كه‌سه‌كه نه‌بێت، وا باشتره هه‌ر ێیمه‌یلك كه ده‌یان نێریت ئامانجێكی دیاری كراوی له پشت بێت پێش ناردنی. ئاگاداری ئه‌وه به كه ئه‌م ئیمه‌یله‌ی ده‌ینێریت بگونجێت له‌گه‌ڵ دیزاینی مۆبایل.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له كه‌سه‌كه‌بكه كه ئه‌م دوگمانه دابگرێت وه‌ك : په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه، هه‌رئێستا داوا بكه، ناوی خۆت تۆمار بكه، یان هه‌ر داواكاریێكی تر كه دوگمه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیممێله‌كه دابێت.
٧- سه‌رنج دان و ئاگادار بوون له به‌كارهێنانی مۆبایل:
رێگای پیشاندانی نوسینه‌كه‌ت له له‌لای به‌كارهێنه‌ر ده‌گۆردرێت. پێش ئه‌وه‌ی بینێریت ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه له‌وه‌ی كه شێوازه‌كه‌ی چۆن پیشان ده‌دات له لاپ‌تۆپ و مۆبایلیش ، راسته ناتوانی قالبێكی ته‌واو وه‌رگری به‌لام به‌لانی كه‌م ده‌توانینن بزانین زۆرترین جۆری مۆبایل چیه كه به كاری ده‌یه‌نن.
٨-لینكی وێبسایته‌كه‌ت:
به‌ر له‌ناردنی هه‌ر لینكێك له‌ناو ئیمێله‌كه‌ت، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ناردنی ئیمێل ڕاكێشانی خه‌ڵكه بۆ سه‌ر لینكی وێبسایته‌كه‌ت، ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه له‌وه‌ی كه‌وا لینكه‌كه‌ت كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وا باشه لینكه‌كه ببه‌ستیته‌وه به Google Analytics تاوه‌كو بتوانیت چاودێری لینكه‌كه بكه‌یت و بزانیت چه‌ند كه‌س له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه هاتوونه‌ته ناو وێبسایته‌كه‌ت، تاوه‌كو دواتر په‌یوه‌ندیان پێوه بگریته‌وه.
٩-هه‌بوونی داشكان:
دانان و پیشاندانی داشكان به كڕیاره‌كانت، هۆكارێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی كڕیاره‌كان بۆ سه‌ر وێبسایته‌كه‌ت، به‌ڵام ئاگاداربه كه‌سانێك دوای چه‌ند ڕۆژێك یان زیاتر ئه‌وكات ئیمێله‌كه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ببینن ئۆفه‌ره‌كه ته‌واو بووه، ئه‌وا بێزار ده‌بن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دڵخۆشبن به‌ناردنی ئیمێله‌كه، ده‌كرێت ئۆفه‌ری داشكاندنه‌كه، بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ ڕۆژ درێژ بێت تاوه‌كو هه‌موان بیكه‌نه‌وه، یاخود په‌یوه‌ستبێت به‌وانه‌ی كه‌وا ئیمێله‌كه‌یان بۆ ڕۆیشتووه.
١٠-با ئیمێله‌كه‌ت هاوڕێیانه بێت:
خودی ئیمێل بۆ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی داهنێراوه، خه‌ڵكیش تاوه‌كو ئێستا حه‌ز له‌هه‌مان ستایل ده‌كه‌ن، واتا، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ئیمێله‌كه‌ت دووربێت له شتی باق و بریق و وێنه و لینكی بێزاركه‌ری زۆر، ده‌بێت ساده‌بێت و كه‌مترین وێنه‌ی تێدابێت، تاوه‌كو له‌دوای كردنه‌وه‌ی ئیمێله‌كه ڕاسته‌وخی دای نه‌خه‌ن، چانسی خوێندنه‌وه‌ت ده‌بێت زۆر بێت تاوه‌كو خه‌ڵك له په‌یامه‌كه‌ت بگات و وه‌ك هاوڕێیێك متمانه‌ت پێ بكات، و هه‌ست بكات كه ده‌ته‌وێت یارمه‌تی بده‌یت نه‌وه‌ك شتی پێ بفرۆشیت.