٢٩-سکاڵا بەخێرهاتووەکان
چارەسەرکردنی سکاڵایەک بۆ کڕیارێک ڕێگایەکی سەرسوڕهێنەرە تا بازرگانی و فرۆشتنه‌كانت زیاتربێت .
کێشەکە لەسەر ئەستۆی کڕیارەکە لاببە و بخە ئەستۆی خۆت . لەجیاتی ئەوەی داوای لێ بکەیت کە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاریەکان بکات . تۆ خۆت دەتوانی پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاریەکان بکەیت . . چارەسەرکردنی کێشەکان واتا گۆرینی لیمۆ بۆ ئاوی لیمۆ واته بۆ كڕیاری ئاماده‌ده‌كه‌یت و وا ده‌كات كه‌وا زیاتر متمانه‌ت پێ بكات و بۆ هه‌ر شتێكی تر باوه‌ڕ به‌تۆ بكات .
٣٠-ده‌فته‌ر پەیوەندی کڕیارەکە بەکاربێنە بۆ دەستکەوتنی كڕیاری تر:
پێش ئەوەی داوای كڕیاری تر، سه‌ره‌تا ژماره و زانیاری تایبه‌ت به‌خۆت بده به‌وان تاوه‌كو په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ن له‌كاتی هه‌ر پرسیارێك.دواتر ده‌توانی ده‌ستپێبكه‌ی و داوای زانیاری پەیوەندی لە کڕیارەکە بکە ، ئەوان دەتوانن
ناو ، ئەدرێس ، ژمارەی تەلەفۆنت بنوسن لە کاتی بوونی هەر پرسیارێک . ئەمەش ئاسانە داوای
كڕیاری تر بکەیت کاتێک ده‌فته‌ری ئەدرێسەکەیان کراوەیە .
هەروەها ئەمە بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌كرێت کە هیچ ناکڕن. پێیان بلێ کتێبی ئەدرێسەکەیان دەربهێنن
ئەگەر فکرەیان گۆڕی بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوەبکەن .
٣١-داوا له كڕیاره‌كانت بكه كه‌وا پێشنیاری تۆ بكه‌ن:
هەتا ئەگەر كڕیاره‌كه‌ت نەکڕێت ، دەتوانی سەرکەوتووبی لە داواکردنی ناوی تر ، داواکردن لە خاوه‌ن كاره‌كه بۆ ئەوەی ئاماژەت پێ بکات ئاماژەکردنەکە لەسەر ئاستی کەسی دەبێت .
خاوه‌ن كار سەرنجی تۆی داوە لەکار و دەزانێت تۆ بایەخ پێدەر و هەستیاری . ئەو کەسە
هەموو هۆکارێکی باوەڕکردنی هەیە کە تۆ بەهەمان شێوە هەڵسوکەوت دەکەیت لەگەڵ ئەوانی تردا .
٣٢-هه‌میشه فڵایه‌ر و فۆڕمی داواكاری (اسمارة طلب) به‌جێ بهێڵه.
كاتێك به یه‌كێك ده‌ڵێیت پێشنیارت بكات بۆ كه‌سانی تر ده‌بێت شتێكی به‌رجه‌سته به‌جێ بهێڵیت كه‌وا باسی خۆت و كاره‌كه‌ت بۆی بكات، چونكه كه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه كڕیاری به‌رهه‌مه‌كه‌ت نه‌بێت مه‌رج نیه هه‌موو زانیاریه‌كانی به زازره‌كی بۆیت ڕوونكردۆته‌وه بیری بمێنێت. بۆیه به‌جێهێشتنی فڵایه‌ر و فۆڕم وا ده‌كات كه‌وا هه‌میشه له‌مێشكی خاوه‌ن كاردابیت و به ئاسانی پێشنیاری تۆ بكات بۆ كه‌سانی تر.
٣٣-هەمیشە کارتی کارکردنت(بزنس كارد) هەڵگرە
هه‌رگیز له‌بیر نه‌كه‌یت كارتی كه‌سیت هه‌ڵگریت، مه‌رج نیه ته‌نها له‌كاتی كاركردنت دابیت ئینجا بزنس كاردت پێ بێت، ڕه‌نگه له‌كاتی ده‌رچونێكی خێزانی یاخود كه‌سی دابیت و باشترین فرۆشتن ئه‌نجام بده‌یت. بۆیه ده‌بێت هه‌میشه بزنس كارده‌كه‌ت له گیرفانت دابێت بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بیت بۆ هه‌ر فرۆشتنێك له هه‌ركاتێكدابیت.
ئه.ڕابه‌ر كه‌ریم
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی