گرینگی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كه‌ت.
وه‌ه‌كو ده‌زانین جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته، وه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پشكی شێریان به‌ره‌كه‌وتووه له‌م پێشكه‌وتنه.
ڕۆژانه زۆرترین به‌كارهێنه‌نرانی ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان و ئینته‌رنێت ، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه جگه له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام بدات.
چونكه ڕۆژانه ٣ ملیار كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، وه زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ه نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵه، كه باوه‌ڕ پێهێنانیان ئاسانه.
له‌لایه‌نی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان، زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن كار وبزنسێكن جا چ بزنسێكی گه‌وره‌بێت یاخود مامناوه‌ند و بچوك
وه پشتگوێخستنی ئه‌م چه‌ناڵه، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س كه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری و كاڵاكانی تۆیه.
له‌هه‌مان كاتدا تۆش قازانجێكی زیاتر ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا هه‌ته و جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی:
- زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌بازاڕكردن و ڕێكلام
- زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی كاره‌كه‌ت به‌هۆی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به كۆمپانیا و دوكانه‌كه‌ت.
- به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌بازاڕككردنی به‌رهه‌م یان كاڵاكان بۆ بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
- به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و كۆمپانیاكانی تر.
- وه‌رگرتنی فیدبا له كڕیاره‌كان به كه‌مترین تێچوو وڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت له كه‌مترین كاتدا
- زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری كاره‌كه‌ت و بڕیاردان له فراوانكردن و نه‌كردنی كاره‌كه‌ت
گه‌ر ئه‌مانه‌ت به‌كارنه‌خستووه تا ئێستا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له فرۆشت له‌ده‌ست داوه، بۆیه ئێستاش دره‌نگ نیه و هه‌رئێستا ده‌ست پێ بكه.
گه‌ر زانیاریت نیه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان به كاره‌كه‌ت له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه، په‌یوه‌ندی بكه به كۆمپانیای جیاساز تاوه‌كو كاره‌كه‌كه‌ت بۆ ئاسان بكه‌ین.