چیرۆکی کیفن بلانک لە سفرەوە بۆ ملیۆننێری و دامه‌زراندنی ئه‌نده‌ر ئارمۆر

چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەکان لە سفرەوە

زۆر گوێمان لە چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەکان دەبێت کە چۆن سەروەت و سامانەکەیان بەکار دەهێنن بۆ دروستکردنی کۆمپانیا یان هەر کارێکی تر، بەڵام لە هەموو ئەم چیرۆکانەی سەرکەوتن چیرۆکی سەرکەوتنی بازرگانەیە کە لە سفرەوە دەستیان پێکردوە بە بێ بونی بودجەیەکی تەواو و بە پارەیەکی کەم سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە.

کیفن بلانک چۆن ده‌ستی پێ كرد؟

کیفن پلانک كاتی لاوی یاریزانێكی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی بوو له‌یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، هه‌ستی كرد كه‌ خۆی و هاوڕێكانی له‌كاتی یاریكردندا عه‌ره‌قێكی زۆر ده‌كه‌ن، و جله‌كانیان كه‌ له‌ لۆكه‌ دروستكرابوو، زۆر ته‌ڕ ده‌بوو، ئه‌مه‌ش جله‌كانی قورستر ده‌كرد و ڕێگربوو له‌ ڕاكردنێكی ئاسان و خێرا.

ئه‌مه‌ بیری پلانكی سه‌رقاڵ كرد، وای لێكرد گه‌شت بكات بۆ واشنتۆن بۆ گه‌ڕان به‌دوای جۆره‌ قوماشێك كه‌ ئاو هه‌ڵنه‌مژێت.

واتا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، به‌دوای چاره‌سه‌رێكی دیاری كراودا ده‌گه‌ڕا.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قوماشه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت ، پارچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كڕی و به‌دڵخۆشی گه‌ڕایه‌وه‌ .

خێرا ڕۆیشت بۆلای به‌رگدروو بۆ دروستكردنی ئه‌و جلانه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت.

به‌شێكك له‌ تیشێرته‌كانی به‌ دیاری دایه‌ هاوڕێكانی و تێستیانكرد كه‌ جیاوازیێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بوو، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌وانی تری به‌خێرایی فرۆشران.

 

دوای بینینی قازانج له‌م كاره‌، دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ و هه‌مان كاری دووباره‌ كرده‌وه‌ به‌ڵام به‌ بڕێكی زیاتر، كه‌ ٥٠٠ دانه‌ی لێ فرۆشته‌ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌ی.

دوای ئه‌مه‌ بیرۆكه‌ی دانانی كارگه‌یه‌كی   بۆهات بۆ خێراكردنی كاره‌كان و هه‌رزانتر كردنی، به‌ڵام پاره‌ی نه‌بوو

 

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی پاره‌كانی ، جگه‌ له‌ پاره‌كه‌ی خۆی، بڕی $٦٠٠٠ دۆلاری له‌بانك قه‌رز كرد، له‌هه‌مان كاتدا زانكۆی جۆرجینیاش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵی كرد كه‌ بڕه‌كه‌ی $٧٠٠٠ بوو، هه‌ر له‌ماڵی داپیره‌شی ئۆفیسێكی كرده‌وه‌.

له‌وێوه‌ (ئەندەر ئارمۆر)  دروستبوو.

 

دوای ساڵێك له‌ كاركردن كۆمپانیاكه‌ بڕی $١٠٠٠٠٠ فرۆشی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ناوبانگێكی زیاتر و زیاتر به‌ ماركه‌كه‌ ده‌به‌خشی، تاوه‌كو كۆمپانیای  Warner brothers داوای گرێبه‌ستیان لێ كرد بۆ دابینكردنی جل بۆ فیلمێكیان .

له‌ ئێستادا داهاتی ساڵانه‌ی كۆمپانای  Unde Armour  ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ٣ ملیار دۆلار و له‌چه‌ندین ووڵات شوێن و وه‌كیلی هه‌یه‌.

 

Tagged : / / / /

بۆچی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان ڕۆژانه‌ یه‌ك جۆر جل و به‌رگ ده‌پۆشن؟

ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خۆڕازاندنه‌وه‌ و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی جوان و به‌رده‌وام به‌دوای دواین مۆدێلی جل و به‌رگه‌وه‌ن،له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ندان كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه‌، كه‌ به‌رده‌وام به‌ یه‌ك جل و به‌رگه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌ شێوه‌ ساده‌كه‌ی ژیانیان بكه‌ن.

 

یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیار و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ ( مارك زوكربێرگ) ی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌، كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان به‌ (تیشێرت) ێكی ڕه‌نگ (خۆڵه‌مێش)یی و كاوبۆیه‌ك (جینز)ێكه‌‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌وكاته‌ی پرسیاریان لێكردووه‌ كه‌ بۆچی به‌رده‌وام به‌ یه‌ك جۆر جل و به‌رگه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ویت، له‌كاتێكدا له‌ تواناتدا هه‌یه‌ باشترین و جوانترین جل و به‌رگ بپۆشیت و به‌ جوانترین به‌رگه‌وه‌ ده‌ربكه‌ویت، (مارك زوكربێرگ) گوتویه‌تی، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی،هه‌موو كاته‌كانم بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ ته‌رخان بكه‌م كه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كاته‌كانم بده‌م به‌ دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ بۆ خۆم.


دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیا ئه‌پڵ ( ستیڤ جۆنز) ی كۆچكردووش هه‌مان شێوه ‌بوو، زۆربه‌ی كاته‌كان به‌ پانتۆڵێكی (شین) و كراسێكی (ڕه‌ش) و پێلاوێكی وه‌رزشییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت.

ئه‌و شێوازه‌ پۆشینه‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ئه‌پڵ) له‌لایه‌ن به‌شێك كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌وه‌ چاوی لێده‌كرا و به‌هه‌مان شێوه‌ جل و به‌رگیان ده‌پۆشی،تا ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌لای (جۆنز) چه‌كه‌ره‌ی كرد كه‌ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌،یه‌ك شێوه‌ جل و به‌رگ بپۆشن، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌ی ڕه‌تكرابووه‌وه‌ و قه‌بوڵ نه‌كرابوو.


هه‌روه‌ها (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ زۆربه‌ی جاران به‌ جل و به‌رگێكی (شین) ه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، گوتوویه‌تی” زۆر بایه‌خ به‌ جل و به‌رگ ناده‌م،یان چی ده‌پۆشم و چی ده‌خۆم،چونكه‌ چاودێری كاروبارێكی زۆر گرنگ و بایه‌خدار ده‌كه‌م،و له‌سه‌رمه‌ خۆمی بۆ ته‌رخان بكه‌م و ئاگاداری بم.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بیرمه‌ندی بلیمه‌ت (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) له‌ زۆربه‌ی وێنه‌كانیدا به‌ جل و به‌رگی جوان ده‌ركه‌وتووه‌،هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو شه‌یدای جل و به‌رگی لۆكه‌ی فراوان و پێلاوی ته‌نك بووه‌.

ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات كه‌وا كه‌سانێك كه‌وا زیاتر له‌ جیهانی بیر و فیكردا ده‌ژین، ده‌گه‌ن به‌ داهێنان و سامانداری و ناوبانگ.

زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا له‌ جیهانی شته‌كان و جیهانی كه‌سه‌كان دا ده‌ژین و گوێ به‌ قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و زۆر خه‌ریكی جل و به‌رگیان،

سه‌رچاوه‌

 K24 – هه‌ولێر

Tagged : / / /