بۆچی هەبونی بزنسه‌كه‌ت لەسەر ئینته‌رنێت گرنگە؟

بۆچی ده‌بێت وێبسایتی تایبه‌ت بزنسكه‌تت هه‌بێت؟

وای لێهاتوە هەبوونت لە سەر ئینتەر نێت کارێکی گرنگ بێت جا چ کۆمپانیایەکی گەورەت هەبێت یاخوود بچووک، به‌جۆرێك كه‌ وه‌ك هه‌بوونت له‌سه‌ر زه‌وی و گرتنی ئۆفیس، وێبسایتیش هه‌مان گرینگی هه‌بێت.

بەکارهێنەران بەدواتدا دەگەرێن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لە سەر کار و پیشەکەت و گه‌وره‌بوونی کۆمپانیاکەت. وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ بڕیاری كڕینه‌كانیان له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌ ئۆنڵاینه‌كانه‌وه‌ ده‌ده‌ن و له‌وێوه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كار له‌گه‌ڵ ك بكه‌ن.

بۆیە ئەگەر وێب سایتێکی تایبەت بەخۆتت نەبێت ئەوا لەبازاری ئەمرۆ و ڕكابه‌ره‌كانت دوردەکەویەوە، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە چونکە لە ٪56 بەکارهێنەران باوەرت پێناکەن ئەگەر وێب سایتت نەبێت.

٪98 دەڵێن فەیسبوک شوێن گرەوەی وێب سایت نیە، بۆیه‌ دەبێ ویبسایتت هەبێت،

به‌ڵكو ده‌بێت فه‌یسبووك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خزمه‌تی هێنانی سه‌ردانكه‌ربن بۆ وێبسایته‌كه‌ت، كه‌ دواتر له‌وێوه‌ ببن به‌ كڕیار

٪58 زۆرێك له‌ خاوەن كاره‌كان ئاماژە بەوە دەکەن دەڵێن کلیلی سەرکەوتنی کارەکانیان جاهەر کارێک بێت هەبوونی ویب سایتە.

٪60 لە بەکارهێنەران بیتاقەت دەبن کاتێک وەب سایتەکەت بە باشی کارناکەت لەسەر مۆبایل، بۆیه‌ ده‌بێت باش ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه‌ بكه‌یت.
٪88 لە کەسانی خاوەن کار و کەسایەتیە گەورەکانی بازاری کارکردن باوەریان بەو کۆممێنتانە هەیە کە بۆت دەنوسرێت لەلایان خەلکەوە.

ئایا دەزانی بۆچی گرنگە ؟:

1 – گەیشتن بە کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر.
2- بەدەست هێنانی باوەری خەڵک.
3- بەبازارکردنی کەل و پەلەکان بە ماندوبونێکی کەمتر.
4- دروستکردنی کۆمەڵگایەک بۆ براندەکەت.

Tagged : /

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌؟

ئه‌م پرسیاره‌ی كه‌ كه‌م كه‌س هه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانێت.

تۆش كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌واته‌ یه‌كێك له‌م بیركردنه‌وانه‌ به‌ مێشكی تۆدا هاتووه‌

كاری سه‌ربه‌خۆی خۆمم ده‌بێت له‌به‌ر دوو هۆكار

١-هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆشه‌ كارێكی سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان هه‌بێت به‌ خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه‌ی ویستمان بڕۆنه‌ ده‌وام و كه‌ی حه‌زمان نه‌كرد له‌ماڵ و له‌ژێر جێگاكه‌مان تاوه‌كو نیوه‌ڕۆ بخه‌وین، یانیش ساڵانه‌ چه‌ند جارێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بكه‌ین و ته‌نها به‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه‌ كاره‌كانی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین.

خه‌ونێكی خۆشه‌ وانیه‌؟

٢-یانیش هه‌مانه‌ له‌ ڕقی ئه‌وه‌ی كاتێك بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ببین به‌ فه‌رمانبه‌ر و ڕۆژانه‌ كاتژمێر ٨ی به‌یانی تاوه‌كو ٥ی ئێواره‌ له‌سه‌ر كار بین و بۆ كه‌سێكی تر كار بكه‌ین، شتێكی ناخۆشه‌ و وه‌ك كۆیلایه‌تی وایه‌ و بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌وا هه‌رچه‌نده‌ كار بكه‌یت، هه‌ر بۆ قازانجی كه‌سێكی تر كار ده‌كه‌یت و قازانجه‌كه‌ی ده‌ڕواته‌ گیرفانی ئه‌وان، تۆش ته‌نها مووچه‌ دیاری كراوه‌كه‌ی خۆتت هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌م دووانه‌ بیانو و پاڵنه‌رمان ده‌بێت بۆ هه‌وڵدان بۆ كاری سه‌ربه‌خۆ

 

فه‌رمانبه‌ری باشتره‌ بۆ من ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار

١-جیاواز له‌وانه‌ش هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر بوون شیاوتره‌ بۆمان، ئه‌ویش به‌ چه‌ند بیانوێك كه‌ ده‌ڵێین: كاری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسی و هونه‌رمه‌ند و یاریزانه‌كانه‌ و قۆرخ كراوه‌، گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ووڵاته‌ كه‌س ناتوانێت كارێك دابمه‌زرێنێت گه‌ر سه‌ر به‌ فلان و فلان نه‌بێت و بازاڕ ئازاد نیه‌.

به‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مێشكمان دادێت، به‌رزتربوونه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تیێتی له‌گه‌ڵ زیادبوونی موچه‌كه‌مانه‌.

٢-جگه‌ له‌مانه‌ش هه‌ندێكی تر به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌وا كاری سه‌ربه‌خۆ سه‌رئێشه‌ی زۆره‌، مه‌ترسی زۆره‌، وڕه‌نگه‌ مانگێك پاره‌ت نه‌بێت و مانگێك هه‌تبێت كه‌ ئه‌مه‌ش خودی خۆی مه‌ترسیه‌ و ده‌رچونه‌ له‌ناوه‌چه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی.

له‌هه‌مان كاتدا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری سه‌ربه‌خۆ پاره‌ی پێویسته‌، ئه‌میش كه‌س نیه‌ ده‌ستی بگرێت و سه‌پۆرتی بێت بۆیه‌ ناتوانێت له‌ناوچه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی خۆی ده‌ربچێت و هه‌نگاوی تر بهاوێژێت كه‌ ڕه‌نگه‌ داهاتووی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانیشی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت.

 

تۆ ئێستا ده‌زانیت كه‌وا خودی خۆت له‌كامیانیت.

 

ئێمه‌ په‌سه‌ندی هیچ كام له‌م بیرۆكانه‌ ناكه‌ین و هه‌ردووكیان ڕاست و هه‌ڵه‌ی تێدایه‌

له‌ بلۆگێكی تر درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ده‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو بارودۆخ ده‌ده‌ین كه‌ به‌پێی كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

دامه‌زرێنه‌ری كۆمانیای جیاساز

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی

 

 

Tagged : / /

٦ هۆكار بۆ هۆكاری شكستهێنانی پڕۆژه‌ی نوێ وریابه‌ به‌ر له‌ ده‌ستكردن به‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك

به‌پێی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی بچوك له‌ سه‌دا ٣٠% ئه‌و پڕۆژه‌ بچوكانه‌ی كه‌ ده‌یبینین، شكست دێنن له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای كاركردنیان،

وه‌ له‌ سه‌دا ٥٠%،له‌ ٥ ساڵی یه‌كه‌م، وه‌ زیاتر له‌ سه‌دا ٦٦% له‌ پڕۆژه‌ تازه‌كان، تووشی شكست و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه‌ له‌ ١٠ ساڵی یه‌كه‌میان.

ته‌نها له‌ سه‌دا ٢٥% له‌مانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن بۆماوه‌ی ١٥ ساڵ یان زیاتر.

 

پێویست به‌وه‌ ناكات تۆ بترسی له‌ شكست، ئه‌گه‌ر بیرت له‌ كار و پڕۆژه‌یه‌ك كردۆته‌وه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌ بزانی، ته‌نها هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شكست خواردنه‌كه‌یه‌.

زۆرێك له‌ پڕۆژه‌كان به‌هۆی لاسایی یاخود خه‌ونێك دروست ده‌بن، خاوه‌نه‌كانیان به‌ حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه‌ و به‌ په‌له‌ په‌ل ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پڕۆژه‌كانیان، چه‌ند لایه‌نێكیان بیر ده‌چێت كه‌ بیری لێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش كڕۆكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن یاخود شكستن.

ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌ش بیرۆكه‌ی كار و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆتت وه‌ربگریت

له‌م ٦ خاڵه‌ سه‌ره‌كی ترین خاڵه‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ كۆمه‌ڵگای خۆماندا باوترینن.

 

١-ده‌ست پێكردنی پڕۆژه‌ ، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی بازاڕ:

به‌ڵێ، ئه‌وه‌ هۆكاری یه‌كه‌م و گرینگترینیانه‌ له‌ بازاڕ كردن، زۆربه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ ئایا بازاڕ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، ته‌نها له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌وه‌ك بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یان بدزرێت، له‌كه‌س ناپرسن، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو كاتی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌، هیچ به‌ كه‌س ناڵێن، ئه‌مه‌ش به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ واقیع دروست ده‌كات له‌كاتی چوونه‌ ناو بازاڕ به‌وه‌ی كه‌ ده‌بینیت هیچ خواستێك له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایه‌ نیه‌ كه‌ تۆ هێناوته‌.

له‌یه‌ك باردا ده‌توانیت ئه‌وه‌ بكه‌یت، ئه‌ویش پێویستی بۆ بازاڕ دروست بكه‌یت، بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی تۆ هه‌ته‌، له‌هه‌مان كاتدا ڕۆشنبیری كڕیاریش به‌رز بكه‌یته‌وه‌، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌ فرۆشتن بكه‌یت، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكه‌ به‌ كه‌مترین كه‌س ده‌كرێت، مه‌گه‌ر شاره‌زایێكی ماركێتینگ و به‌بازاڕكردن كارت له‌گه‌ڵ بكات.

 

٢-كێشه‌ی پلانی جێبه‌جێكردن:

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و ئاسانی به‌ده‌ستگه‌یشتنی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ، ئاسانه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردن و بنیاتینانی و توێژینه‌وه‌یه‌كی وورد بۆ كاره‌كانی.

وه‌كو ده‌زانین ئه‌م زانیاریانه‌ یارمه‌تی ده‌رن بۆ دانانی پلان بۆ پڕۆژه‌كه‌ت، به‌ڵام ترسه‌كه‌ له‌وه‌ نیه‌ كه‌ پلانی جێبه‌جێكردنت نه‌بێت بۆ ساڵێك یان دوو ساڵ، ترسه‌كه‌ له‌ ناڕێكی پلانه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌ ، ئه‌ویش له‌  واقیعی نه‌بوونی ئامانجه‌كان، نه‌بوونی پلانی ته‌واو بۆ هه‌موو سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، وه‌رنه‌گرتنی كاتی ته‌واو بۆ پلان دانان و په‌له‌ كردن لێی، هه‌روه‌ها له‌ بڕیاردان ده‌رباره‌ی كات و شوێنی گونجاو بۆ ده‌ست كردن و جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌.

پلانی باش یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ئامانجی ڕوون و دیاری كراو، له‌كاتی دیاری كراو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ زانینی تێچووی پڕۆژه‌كه‌ به‌ درێژایی كاتی كاركردنت.

 

٣-نه‌مانی پاره‌ی ته‌رخانكراو:

یه‌كێك له‌ ناخۆشترین حاله‌ته‌كان كه‌ توشی پڕۆژه‌ تازه‌كان دێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن له‌ بازاڕه‌ تازه‌كه‌یان، دوای ساڵێك كار كردن، ڕه‌نگه‌ توشی شۆكی نه‌مانی پاڵپشتی دارایی ببن یاخود ئه‌و بودجه‌ی كه‌ ته‌رخانیان كردووه‌ نامێنێت.

چ سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر خاوه‌نی ڕۆز ڕۆیسێكی دوا مۆدێل بیت و پاره‌ی به‌نزین تێكردنت نه‌بێت، بزنسه‌كه‌ی تۆش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، ده‌بێت بایی ئه‌وه‌نده‌ بودجه‌ت بۆی ته‌رخان كردبێت كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك به‌رگه‌ بگرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر داهات و قازانجیشی كه‌م بوو له‌م ساڵه‌دا.

 

٤-هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ كاره‌كه‌ت:

ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردانیكه‌ر هه‌یه‌ ڕۆژانه‌، وه‌ك چێشتخانه‌ ، سوپه‌رماركێت، كافتریا یان هه‌ر كارێكی هاوشێوه‌، هه‌ڵبژاردنی شوێن ده‌بێت زۆر زیره‌كانه‌ و له‌سه‌ر خۆیی بكرێت، چونكه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ت.

ڕۆژانه‌ چه‌ندان خواردنگه‌ و شیرینی و دوكان و پڕۆژه‌ ده‌بینین، كه‌ ته‌نها دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ كردنه‌وه‌یان داده‌خرێن و ده‌بینین لافیته‌یه‌ك له‌سه‌ری دراوه‌ بۆكرێ یاخود بۆ فرۆشتنه‌؟ دڵنیام ڕۆژانه‌ به‌رچاوت كه‌وتووه‌.

تۆ ناكرێت دوكانێكی شیرینی گه‌وره‌، له‌ناو شوێنێكی پیشه‌سازی بكه‌یته‌وه‌.

به‌ڵام ده‌كرێت دوكانێك بۆ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی سه‌لامه‌تی كرێكار و خاوه‌ن كاره‌كان بكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنت له‌كاره‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌ندێك پڕۆژه‌ ، شوێنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئۆنلاین و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت زۆر گرینگتره‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك پڕۆژه‌كانی فێركردن و خولی ئۆنلاین، یاخود كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، هۆتێله‌كان كه‌ زۆرێك له‌ كڕیاره‌كان له‌ ئینته‌رنێتدا به‌دوایان ده‌گه‌ڕێن و لێیان ده‌كڕن.

 

٥-ده‌ستگرتن به‌ پلانی خاڵی یه‌كه‌م و نه‌گۆڕینی به‌درێژایی كات:

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌وا جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ داتناوه‌ زۆر گرینگه‌ و ده‌بێت وه‌هاش سه‌یر بكرێت، به‌ڵام گرینگتر نیه‌ له‌و واقیعه‌ی تێیدایت. چونكه‌ زۆرجار واقیعی بازاڕ یاخود كڕیاره‌كانت گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، یاخود هه‌لی كاركردنت له‌ بازاڕێكی تر و جۆره‌ كڕیارێكی تر زیاتربێت،بۆیه‌ ده‌بێت نه‌رمی نواندن هه‌بێت له‌ گونجانی پلان له‌گه‌ڵ واقیعی ڕۆژگار.

ڕه‌نگه‌ زۆرجار دوای ماوه‌یه‌ك چه‌ند كاڵایێكیت لابده‌یت و چیتر كاریان له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، گرینگی زیاتر به‌و كاڵایانه‌ بده‌یت كه‌ زۆرترین داواكاری له‌سه‌ره‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كڕیار بۆ كاڵا نه‌فرۆشراوه‌كانت بدۆزیته‌وه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پلانه‌كه‌تدا نووسراوه‌ ده‌بێت ١٠٠ دانه‌ی لێ بفرۆشیت.

ئه‌وكاته‌ بۆخۆت بقۆزه‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ كاڵا باوه‌كانت.

 

٦-په‌له‌ كردن له‌ فراوان كردن و گه‌وره‌كردنی كاره‌كه‌ت:

سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتن، دواتر فراوان كردن.

یاسایێكی زۆر ساده‌ هه‌یه‌، ١-دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو —>٢-سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ —->٣-فراوان كردنی پڕۆژه‌كه‌.

تۆ ناتوانی له‌ خاڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بڕۆیت بۆ خاڵی سێیه‌م.

هه‌تا ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ركه‌وتنی تازه‌ش، نابێت ده‌ست به‌ فراوان بوون بكه‌یت، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانیت چۆن شوێنی خۆت له‌ بازاڕه‌كه‌ جێگیر ده‌كه‌یت و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌یت كه‌وا پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتوویی.

دواتر پلان دابنێ و هه‌مان خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دووباره‌ بكه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی لقی دووه‌م و فراوانتر كردنی كاره‌كه‌ت. گه‌ر وانه‌بێت، ناوبانگ و كوالیتی كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پێشتریش كردوته‌ له‌ناوی ده‌به‌یت.

یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمپانیای ستاربه‌كس دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین لقی له‌م كۆمپانیایه‌ كرده‌وه‌ و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست كرد و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان زۆرترین به‌رهه‌میش له‌ قاوه‌ و جۆره‌كانی فرۆشت، به‌ڵام ده‌ركرا، ده‌زانن بۆچی؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قازانجی كۆمپانیا زۆر كه‌می كرد، به‌چی ده‌چێت كه‌ تۆ زۆرترین لقت هه‌بێت و خه‌رجیه‌كانت له‌ ئاسمان بن و داهات و قازانجت له‌ژێر زه‌وی.

بۆیه‌ فراوان بوونێكی هاوسه‌نگ، ده‌بێت قازانجیشی له‌گه‌ڵ بێت.

 

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ پڕۆژه‌ نوێكانتان

ڕابه‌ر كه‌ریم به‌كر

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

Tagged : / / /

ڕۆلی سۆشیاڵ میدیا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كه‌ت له‌ ٢٠١٩

گرینگی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كه‌ت.

وه‌ه‌كو ده‌زانین جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌، وه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پشكی شێریان به‌ره‌كه‌وتووه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌.

ڕۆژانه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌نرانی ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان و ئینته‌رنێت ، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام بدات.

چونكه‌ ڕۆژانه‌ ٣ ملیار كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، وه‌ زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ه‌ نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵه‌، كه‌ باوه‌ڕ پێهێنانیان ئاسانه‌.

له‌لایه‌نی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان، زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن كار وبزنسێكن جا چ بزنسێكی گه‌وره‌بێت یاخود مامناوه‌ند و بچوك

وه‌ پشتگوێخستنی ئه‌م چه‌ناڵه‌، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س كه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و كاڵاكانی تۆیه‌.

له‌هه‌مان كاتدا تۆش قازانجێكی زیاتر ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا هه‌ته‌ و جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی:

  1. زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌بازاڕكردن و ڕێكلام
  2. زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی كاره‌كه‌ت به‌هۆی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیا و دوكانه‌كه‌ت.
  3. به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌بازاڕككردنی به‌رهه‌م یان كاڵاكان بۆ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
  4. به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و كۆمپانیاكانی تر.
  5. وه‌رگرتنی فیدبا له‌ كڕیاره‌كان به‌ كه‌مترین تێچوو وڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت له‌ كه‌مترین كاتدا
  6. زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری كاره‌كه‌ت و بڕیاردان له‌ فراوانكردن و نه‌كردنی كاره‌كه‌ت

گه‌ر ئه‌مانه‌ت به‌كارنه‌خستووه‌ تا ئێستا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ فرۆشت له‌ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ ئێستاش دره‌نگ نیه‌ و هه‌رئێستا ده‌ست  پێ بكه‌.

گه‌ر زانیاریت نیه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان به‌ كاره‌كه‌ت له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه‌، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ كۆمپانیای جیاساز تاوه‌كو كاره‌كه‌كه‌ت بۆ ئاسان بكه‌ین.

Tagged : / /

چۆن له‌ بازرگانی سه‌ركه‌وتوو بین


ئه‌گه‌ر بته‌وێت كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بیت ئه‌مه‌ بخوێنه‌ره‌وه

 

سایتی “فیستی” رووسی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا خاڵه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بزنسمان كه‌سه‌‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌خاته‌ روو.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و سیمایانه‌ی له‌ پیاوانی كار و كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو تێبینی ده‌كرێن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1- به‌دواداچوون و ووردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ رووداو و گۆڕانكاریه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان:

بزنسمانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كاتێكی زۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نوێترین زانستی ئابووری و بازاڕگه‌ری جیهانی ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ بڕیاری راست له‌ هه‌ڵبژاردنی كاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كان و خستنه‌بازاڕی كاڵاكانیان بده‌ن.

2- ووردی له‌ حیسابات:

زۆربه‌ی پیاوانی كار له‌ حیسابات و خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجیه‌كان وورد ده‌بنه‌وه‌ و، زۆر جاریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌روه‌ته‌كه‌یان له‌ شوێنی دیكه‌ش به‌كار بهێنن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ جار بگاته‌ ئاستی ئیره‌یی.

3- وه‌رزشكردن:

زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كاری بازرگانی ئۆفیسی ده‌كه‌ن و له‌وپێناوه‌دا ماندوو ده‌بن، بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان په‌نا بۆ وه‌رزش ده‌به‌ن. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان وه‌رزش ئه‌و ماندووبوونه‌ی هزری و جه‌سته‌یی له‌بیر ده‌باته‌وه‌، كه‌ له‌كاتی كاركردن تووشیان ده‌بێت.

4- بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و په‌یوه‌ندی خودی:

زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ئابووری جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، بیركردنه‌وه‌ و رۆژانه‌ به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات به‌ته‌نیا له‌ شوێنێكی ئارام، باشترین بژارده‌یه‌ كه‌ بۆ بڕیاردانی درووست یارمه‌تیان ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌و‌ بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ كار و ژیانی پیشه‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌.

5- ده‌ستپێكردنی ژیانی پیشه‌یی له‌ ته‌مه‌نێكی زوو:

به‌زۆری تێبینی ده‌كه‌ین، كه‌ زۆربه‌ی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون، له‌ ته‌مه‌نێكی زووه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ ژیانی پیشه‌یی كردووه‌ و، به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خۆیان داوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان له‌ ته‌مه‌نی سییه‌كان و چله‌كانیانه‌وه‌ ناوبانگێكی جیهانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

6- پشت به‌خۆ به‌ستن گرنگی نه‌دان به‌و هۆكارانه‌ی كه‌سانی دیكه‌ پشتی پێ ده‌به‌ستن:

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لاسایی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان بكه‌نه‌وه‌، وا ده‌زانن به‌م لاساییكردنه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌نه‌ هه‌مان ئامانج، به‌ڵام كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، جیاوازی له‌ بیركردنه‌وه‌ و شێوازی تایبه‌تی كاركردنیان ئه‌وانیان به‌و ئاسته‌ گه‌یاندووه‌، نه‌ك لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌.

s.K24

Tagged : / / /