هاوپۆل: پێداویستی
چۆن بتوانین پۆستی ئنستاگرام له لاپتۆپه‌كه‌ته‌وه بكه‌یت؟
هه‌موومان ده‌زانین كه چۆن له په‌یجی ئاپه‌كانی مۆبایلی ئینستاگرام پۆست و بابه‌ت بڵاو بكه‌ینه‌وه، جگه له ئاپه‌كه ئه‌و كۆمپانیایه وێبسایتێكیشی هه‌یه بۆ هه‌وادارانی به‌ڵام به‌بێ دانانی شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی نوێ، واتا زیاتر بۆ گه‌ڕان وسه‌یركردنی بابه‌تی خه‌ڵكانی تره.
به‌ڵام به‌بێ ڕێگایه‌ك هه‌یه كه به‌بێ زیادكردنی هیچ پڕۆگرامۆیه‌ك بۆ وێبگه‌ڕه‌كه‌ت یاخود دابه‌زاندنی هیچ پڕۆگرامێك بۆ كۆمپیوه‌ره‌كه‌ت، ده‌توانیت ئه‌و كاره بكه‌یت. له‌خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه چۆن:
سه‌ره‌تا هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه له وێبگه‌ڕه‌كه‌ت(براوسه‌ر)
دواتر كلیكی ڕاست ده‌كه‌ی له‌سه‌ر و Inspect یان Inspect Element هه‌ڵده‌بژێریت
وێبسایته‌كه به‌م شێوه‌ی لێ دێت.
پاشان ئه‌و ئایكۆنه‌ی مۆبایله دابگره
دواتر Refresh بكه‌وه و شێوازی ئینستاگرامه‌كه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ شێوازی ئاپی مۆبایله‌كه و ده‌توانیت هه‌موو كاره‌كانی تێدا ئه‌نجام بده‌یت كه له مۆبایله‌كه‌ت ده‌یكه‌یت ، وه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه دیاره
وێبسایتێك گرینگ‌ترین ٣ ئامانجه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ت بیر ده‌خاته‌وه
ئه‌پلیكه‌یشنی 3 Things وێبسایتێكی نایابه كه‌وا گرینگ‌ترین ٣ شتت به‌بیر ده‌خاته‌وه كه‌وا ده‌ته‌وێت ساڵی ٢٠١٨ ئه‌نجامی بده‌یت ، به‌بیر خستنه‌وه‌كه به شێوازی مانگانه ده‌بێت بۆ ئه‌و ئیمێله‌ی كه‌وا خۆت دیاری ده‌كه‌یت، ناردنی ١٢ ئیمێل هێنده بێزاركه‌ر نابێت بۆت، به‌ڵام یادت ده‌خاته‌وه كه‌وا پلانی ئه‌نجامدانی چیت هه‌بوو تاوه‌كو ئه‌نجامیان بده‌یت.
له‌م لینكه ده‌توانی تۆماریان بكه‌یت
وێبسایتێكی تایبه‌ت به فۆنت له‌لایه‌ن Adobe بۆ دیزاینه‌ره‌كان
كۆمپانیای ئه‌دۆب كه هه‌وادار و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌موومان یه‌كێك له پڕۆگرامه‌كانی كۆمپانیای Adobe به‌كار بهێنین.
زۆرترینی ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه به‌كارده‌هێنن دیزاینه‌رن، ئه‌م كۆمپانیایه‌ش هه‌میشه له هه‌وڵی ئاسانكاری زیاتره بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
له یه‌كێكی تر له كاره جوان و ئاسانكاریه‌كانی تری ئه‌م كۆمپانیایه‌م وێبسایتێكی نوێیه بۆ فۆنت.
هه‌میشه دیزاین هه‌ر له پۆسته‌ر، برۆشور یان بزنس كاردێك تاوه‌كو دیزاین كردنی په‌رتوك و گۆڤارێك، دیزاینه‌ره‌كان كێشه‌یه‌كی زۆریان له فۆنت هه‌یه و دڵنیا نین چ جۆره فۆنتێك به‌كار بهێنن،
زۆربه‌ی جار فۆنتێكت له ئۆنڵاین به‌دڵه و ده‌ته‌وێت به‌كاری بهێیت، كه‌چی كه داونلۆدی ده‌كه‌یت و به‌كاری ده‌هێنیت، ده‌بینیت كه جوان نیه،
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بۆ چه‌ند جارێك كاتێكی زۆر ده‌بات له كاتی دیزاین و زۆرجار دیزاینه‌ر دوا ده‌خات.
بۆیه كۆمپانیای Adobe له ڕێگه‌ی وێبسایتی Typekit ئه‌م كاره‌ی بۆ دیزاینه‌ره‌كان ئاسانتركردووه و به‌ر له داونلۆد كردن، ده‌توانیت فۆنته‌كان تاقی بكه‌یته‌وه كه هه‌زاره‌ها فۆنتی جیاوازی تێدایه.
ئه‌مه‌ش لینكی وێبسایته‌كه‌یه.
گرینگ‌ترین ١٠ ئاپی خۆڕایی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
لە سەردەمی ئێستاماندا فێربوونی زمانی دووەم و بە تایبەت ئینگلیزی وەک پێویستیەکی ژیانی لێ هاتووە بۆ بردنە پێشی لێهاتوویی و ژیانی کارکردن و دەستکەوتنی هەلی زیاتر بۆ کار، جا چ بێ کاربیت و بەدوای کاردا بگەڕێیت یاخود بتەوێت لە کارەکەت بچیتە پێشتر.
١-ئاپپی duolingo
کۆمەڵێک بژاردەت پێ دەدات بۆ فێربوونی ژمارەیەکی زۆر لە زمانەکان، بەڕێگایەکی چالاک و بەشێوازی نووسین و خوێندنەوە.
لەهەموو قۆناغەکانیش تاقی کردنەوەت پێ دەکات تاوەکوو بزانێت تا چەند بەرەوپێشچوونت بەدەست هێناوە.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٢-ئاپپی rocket languages
بە شێوازە ناوەزەکەی بۆ فێرکردن جیا دەکرێتەوە، پش بە تۆماری دەنگ دەبەستێت بۆ زانینی شیوازی ئاخاوتنت و بەرەوپێشبردنی.
کۆمەڵێک یاری نایابیشی تێدایە کەوا بەبێ بێزاربوون فێرت دەکات.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٣-ئاپپی Rosetta course
بەیەکێک لەهەرە باوترین ئاپ دادەنرێت ، بەهەزارەها دستەواژە و ئاماژەی تێدایە بۆ زۆرێک لە زمانە جیاوازەکان، پشت دەبەستێت بە فێربوونی داینامیکی چالاک، بەکارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ووشە و دەستەواژەکان لەبەر بکات بەڕێگای بەکارهێنانی دەنگ و پێشبینی کردن.
ئەم ئاپە بۆ ئەو کەسانە زۆر بەکەڵک دەبێت کەوا کێشەی ووشەیان هەیە لەزمان و زیاتریش یارمەتی ڕستەسازیان دەدات.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٤-ئاپپی lingua.ly
یەکێک لە نایابترین ئاپەکانی کەوا هەموو زمانەکانی جیهانی تێدایە، بە ئاسنترین شێواز و یاری کەوا زانستیانە داڕێژراوە بۆ فێربوونی زمان بە ئاسانی و بەکارهێنانی بەشی نائاگایی مێشکت و بەبێ ئەوەی زۆر لە مێشکت بکەیت،
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٥-ئاپپی learn languages with babble
ئەم ئاپپە بەوە جیا دەکرێتەوە کەوا فێری زمانت دەکات هەرچەندە کاتیشت کەمبێت،
بە ڕێگای چالاک زیاتر لە ١٣ زمانی تێدایە.
لەلایەن چەندین شارەزای زمان داڕێژراوە، تا ئێستا یارمەتی ملۆیان خەلکی داوە بۆ فێربوونی زمان.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٦-ئاپپی hellotalk speak
باشترین و خێراترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی دووەم جگە لە زمانی خۆت، ژیانە لەنێوان کەسانی خاوەن زمانەکە، ئەم ئاپە ئەوەت بۆ دەڕەخسێنێت، دەتوانی بەشداربیت لە گفتوگۆی چەندان خەڵک و پێداویستی وەرگێڕانیشت بۆ فەراهەم دەکات، زیاتر لە شێوازی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیە بۆ ئەوەی خەڵکی نوێش بناسیت لە ژیان و بێزار نەبیت لە فێربوون.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٧-ئاپپی learn & play languages
ئەم پاپە گونجاوە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و شێوازی یاری بەکاردێنێت بۆ فێربوون،
ئەم ئاپە بە ٣ قۆناغ لە شێوەی یاری فێرت دەکات کە چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و چێژی تێدایە،
بە چەندین کاریگەری دەنگی و وێنەکی جیا دەکرێتەوە بۆ ئاسانی لە فێربوون.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٨-ئاپپی learn 50 languages
ئەم ئاپە بۆ کەسانی سەرەتایی لە زمان بەکاردێت، زۆرترین ڕستە و ووشەی تێدایە بۆ ٥٠ زمان لەسەرتاسەری جیهان.
فێرت دەکات لە شوێن و بارودۆخەکان چۆن خۆت دەرباز بکەیت گەر لە زمانێک هیچ نەزانیت،
وەک چوونەبازاڕ و گۆڕینەوەی دراو و سەرفەرکردن یاخود هەر بارودۆخێکی دیکەی پێوسیت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایپاد و ئایفۆن دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٩-ئاپپی busuu
ئەم ئاپە زۆر جەخت لە فێربوون دەکاتەوە بەبێ زۆر لەخۆکردن و بە شێوازی یاری و گاڵەتە و گەپ.
تاقیکردنەوەی زۆری تێدایە و لەلایەن کەسانی شارەزا تۆمارکراون ودەنگەکانی دەنگی مرۆڤە نەوەک ئامێر.
لەکاتی فێربوونیشت هەموو بەرەوپێشچوونەکانت تۆمار دەکرێت و دەتوانی بەرەوپێشچوونی خۆت ببینیت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
١٠-ئاپپی Speaky – Language Exchange
ئەم ئاپە وات لێدەکات هاوڕێ پەیدا بکەیت لەو زمانەی کەوا دەتەوێت، ڕۆژانە چاتیان لەگەڵ بگۆڕیتەوە و باسی کلتوری یەکتری بۆ هاوڕێکانت بکەن. شێوازی ڕاستەقینەی فێربوونی تێدایە و لەهەمان کاتدا هاوڕێش دروست دەکەیت و شارەزای وولاتان و کلتورەکانیشیان دەبیت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن لێرە دایبگرن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایبگرن
٧ ئاپی مۆبایل کەوا وەک پزیشکی دەروونین بۆت
کێ لە ئێمە تووشی پاڵەپەستۆی دەروونی نابێت و کێشەکانی ڕۆژانە تەنگی پێ هەڵناچنن بەجۆرێک کە هەست نەکەی پێویستت بە پزیشکی دەروونی هەیە؟
لەم بابەتەدا ١٠ ئاپپی بەسوودتان پيشکەش دەکەین کەوا یارمەتیت دەدەن لەکاتی توشبوونت بە هەر حالەتێکی هاوشێوە، بەبێ ئەوەی پيویست بکات برۆیتە لای پزیشک.
١- ئاپپی ACT Coach
ئەم ئاپە یارمەتیت دەدات لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بیر و هەستی نەرێنی ، لەڕێگای پێدانی ڕاهێنانی هزری و ئامۆژگاری لەسەر زیادکردنی متمانە بەخۆبوون. لە هەمان کاتیش‌دا ئەم ئاپە لیستی تایبەت بە بەکارهينەری تێدایە کە قۆناغەکانی تێدا دەپارێزێت کە پێیدا تێدەپەرێت بۆ بینینی ڕاددەی بەرەوپێشچوون و زاڵبوون بەسەر کێشەکە.
بۆ بەکارهينەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن
٢- ئاپپی Breathe2Relax
ڕەنگە زۆرجار تەنها هەڵمژینی هەندێک هەناسەی قوڵ کێشەکەمان چارەسەر بکات و دەرمان بهێنێت لەو فشارەی تێیداین.
ئەم ئاپە لەلایەن سەنتەری نەتەوەیی چارەسەری دوور بەڕێگای تەکنەلۆجیا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە،لەڕێگای یارمەتیدانی بەکارهێنەران لەسەر چۆنیەتی هەناسەدانی زگ.
لەم ئاپەدا چەند پارچە ڤیدیۆیەک هەیە کەوا فێرت دەکات چۆن لە فشار ڕزگارت بێت ، لەگەڵ ئەوەش تۆماری تایبەت بەخۆتی تێدایە بۆ تۆمارکردنی ڕاددەی بەرەوپێش چوونت و ڕاددەی فشاری ئێستات.لەگەڵ پێدانی کۆرسی تایبەت بە هەناسەدانی تایبەت بەخۆت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ لێرە دایببەزێنن
بۆ بەکارهينەرانی ئەندرۆید لێرە دایببەزێنن
٣-ئاپپی Depression CBT Self-Help Guide. ڕێبەری یاریدەدەری هەناسەدان لەکاتی خەمۆکی
ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی هەیە لە چاودێری کردنی گۆڕانکاریەکانی ژیانت کەوا کار دەکەنە سەر چالاکی ڕۆژانەت.دەتوانیت لەڕێگەی ئەم ئاپەوە شارەزایی پەیدا بکەیت لەسەر جۆرەکانی خەمۆکی و چۆنیەتی و ڕێگاکانی هێوربوونەوە و زاڵبوون بەسەر خەمۆکی دا، لەگەڵ ستراتیجیەتی ڕووبەڕووبونەوەی بیری نەرێنی.
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن
٤- ئاپپی Happify
دەتەوێت ڕزگارت بێت لە دوودڵی و فشار و ئەو بیرە نەرێنیانەی کەوا بەردەوام لەگەڵتن؟ ئەم ئاپە ڕێگە چارەیە بۆ هەموو ئەو کێشانە لەڕێگای ژمارەیەک یاری و چالاکی پێشنیار کراو بۆ چاکتر کردنی میزاج و هزر و لایەنی دەرونیت. ئەم ئاپە بە هاوکاری ١٨ شارەزای تەندروستی و دڵخۆشی دروست کراوە.
ئەم ئاپە بەوە جیا دەکرێتەوە کەوا لەلایەن زانایێکی دەروونی چاوپێداخشاندەوەی بۆ کراوەتەوە و خاوەنی وێبسایتی تایبەت بەخۆیانن کەوا لەڕێگەی ڤیدیۆ و ناوەڕۆکەکانی هەوڵ دەدات خەندە بخاتە سەر لێوەکانت
بۆ بەکارهينەرانی ئەپڵ لێرە دایببەزێنن
٥-ئاپپی Mindshift
ئەم ئاپە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ یارمەتیت دەدات لە کۆنترۆڵ کردنی فشارە دەروونیەکانت، لەڕێگای نیشاندانی ڕێگە چارە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری فشارەکە لە ڕێگای دووبارە بیرکردنەوە لە هۆکارەکە، ئەمەش لەڕێگەی چەندین نیشانە کە دێنە سەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەت، لەهەمان کاتیش‌دا ڕێگات نیشان دەدات بۆ دەربازبوون لە دوودڵی و فشار و ئاشنا بوونی زیات لەگەڵ بەشەکانی جەستەت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن
٦-ئاپپی Operation Reach Out
ئەم ئاپە دیزاین کراوە لەلایەن کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە زانکۆی ئەیموری ئەمەریکی بۆ بەدوا داچوون بۆ بارودۆخی میزاج و هزریت.
ئەمەش بۆ یارمەتی دانی ئەوانەی کەوا تووشی هەندێک لە نەخۆشی دەروونی دەبن لە خۆکوشتن.
بەکارهينانی ئەم ئاپە زۆر ئاسانە، تەنها لەسەر بەکارهێنەر ئەوەیە کەوا لاپەڕەی تایبەت بەخۆی بکاتەوە کەوا کۆمەڵێک ژمارەی تێدایە بۆ پەیوەندی کردن لەکاتی پێویست، لەگەڵ دەرمانەکانی کە دەبێت بەکاربهێنرێت و دیاری کراون لە ئێستادا، جگە لە بەبیر هێنانەوەی کاتی خواردنیان و کاتی سەردانی کردنی پزیشک.
جگە لەمانەش ، بۆ یارمەتی دانی نەخۆشەکە، نزیکترین شوێنەکانی چارەسەری تێدایە لەکاتی پێویست بۆ نەخۆشەکە دەخرێنە ڕوو.
بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتواننلێرە دایببەزێنن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن
٧-ئاپپی Talkspace
ئەم ئاپە بەخۆڕایی نیە، لەگەڵ ئەوەی نرخەکەشی زۆر گران نیە، دەتوانی لەڕێگەی ئەم ئاپەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکی دەروونی بکەیت بە نرخێکی زۆر کەمتر لەوەی نۆڕینگەکان و ڕاستەوخۆ چارەسەر وەربگریت
بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن لێرە دایببەزێنن
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لێرە دایببەزێنن
چۆنیەتی چاڵاک کردنی ویندۆز 10 بە بێ كراك
هیچ گومانی تێدا نیە کەزۆربەمان کێشەی چاڵاک کردنی ویندۆزەکانمان هەیە. زۆر کێشە دێتە رێگامان کاتێک دەمانەوێت ئەم جۆرەی ویندۆز چاڵاک بکەین ، یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکیەکان بەکارهێنانی Serial Number هەڵە یاخود خودی ویندۆزەکە وەریناگرێت بەهۆکاری ئەوەی free یە. ئێمە لێرەدا ئاسانترین رێگات پێشکەش دەکەین بۆ چاڵاک کردنی ویندۆز 10 کە لەم کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.
باشترین و ئاسانترین ڕێگا بۆ دروستكردنی CV
زۆربه‌مان له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای كاردا پێویستیمان به‌وه‌یه كه‌وا باشترین كارامه‌یی خۆمان نیشان بده‌ین و له به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بگه‌یه‌نین كه‌وا چه‌نده كه‌سێكی پڕۆفیشناڵین. بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌وا پڕۆفیشناڵانه كار و لێهاتوویی و چالاكیه‌كانی خۆت بنوسیت.
تاكه ڕێگاش بۆ نووسین و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ت به خاوه‌ن كاره‌كان، ناردنی سیڤی جوان و ساده و ڕوونه.
سه‌ره‌تا ده‌توانی ئه‌م بابه‌ته بخوێنیته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و هه‌ڵانه‌ی كه له سیڤیدا ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی وه‌رنه‌گیرانت له كاره‌كه‌ت
زۆربه‌ی جار ده‌ڕۆین به پاره سیڤی دروست ده‌كه‌ین یاخود به ساده‌یی و به‌بێ جوانكاری سیڤی دروست ده‌كه‌ین، و دواتریش ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتمنانه له كاره‌كه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كار شێوه و ڕووخساری پێشكه‌ش كار نابینێت و نای ناسێت وكه‌سیش نیه بۆی باس بكات له‌سه‌ر پێشكه‌شكاره‌كه. سیڤی تاكه كه‌سه كه‌وا باسی تۆ بۆ خاوه‌ن كاره‌كه بكات و وێنه و لێهاتوویی تۆ پیشان بدات و بگوازێته‌وه.
بۆیه تا چه‌نده سیڤیت به‌هێزبێت و ساده پڕۆفیشناڵ بێت ئه‌وه‌نده چانس و هه‌لی وه‌رگرتنت زیاتره له كاره‌كه‌ت.
یه‌كێك له باشترین و ساده‌ترین ڕێگاش بۆ دروستكردنی سیڤی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌یه كه چه‌نده‌ها سیڤی ئاماده‌كراو هه‌یه و ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت.
http://craft-cv.com/en/cv-templates
پڕۆگرامێک بۆ چاکردنەوەی شۆرت کەتی فلاشەکان
زۆرجار فایلەکانی ناو فلاش میمۆریەکانمان دەبن بە shortcut بەهۆی ڤایرۆسەوە دەکرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەک یەکێک لە سادەترین و بەکەڵکترینیان ناوی usb show
لینکی دابەزاندن
https://usb-show.en.softonic.com/
پڕۆگرامێکی خۆڕایی بۆ ڕیکۆرد کردنی شاشە
زۆربەی کات پێویستیمان بەوە هەیە شاشەکەمان ڕیکۆرد بکەین بەمەبەستی ڕوونکردنەوە یاخود باسکردنی بابەتێک لەسەر شاشەکەمان و ناردنی بۆ کەسانی تر یاخود مەبەستی وەبیر هێنانەوەی ئەو کارانەی کەوا کردوومانە. زۆربەی پڕۆگرامەکان بەپارەن و ناتوانین تەواوی خاسیەتەکانی پڕۆگرامەکە بەکاربێنین، . پڕۆگرامی FastStone Capture بەکاردێت بۆ ریکۆرد کردنی دیسکتۆپ و بەرنامەیەکی خۆرایە دەتوانن لێرەوە دایبەزێنن
http://download.cnet.com/FastSton…/3000-2192_4-10550327.html