زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك كێشی به‌ره‌و زیادبوون ده‌روات، تووشی دڵه ڕاوكێ و نا ئارامی ده‌بێت، بۆیه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به گرتنه‌به‌ری سیسته‌مێكی خۆراكی و ده‌ست كردن به ڕێژیم، به‌ڵام ئایا هه‌موو سیسته‌مێكی خۆراكی كار ده‌كات؟ ئایا پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تاقیش كرابێته‌وه و بۆ كه‌سێك سه‌ری گرتبێت ، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه‌وا بۆتۆش سه‌رده‌گرێت و ده‌ره‌نجامی ده‌بێت؟
بۆیه پێویستیت به‌وه ده‌بێت كه‌وا له‌سه‌ر سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆت بڕۆیت و ڕۆژانه و مانگانه چاودێری به‌ره‌وپێشچوونی دابه‌زاندنی كێشت بكه‌یت.
لێره‌دا گرینگ‌ترین و باشترین ئه‌و ئاپانه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌وا سوودی ده‌بێت بۆتان له‌م پڕۆسه‌یه.
١-ئاپپی كێشت دابه‌زێنه له ٣٠ ڕۆژداLose Weight In 30 Days
له‌م ئاپه‌دا چه‌ندین پڕۆگرام و یاری و ڕاهێنانی وه‌رزشی تێدایه كه‌وا گه‌ر بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ كۆرسهكانت ته‌واو بكه‌یت ڕێژه‌یه‌كی باش له كێشت داده‌به‌زێنیت.
كۆڕسی ڕاهێنانه‌كان به شێوازێك دارێژراون كه‌وا وورده وورده قورس ده‌بێت به پێی پله به‌ندی، تاوه‌كو كێشه‌ت بۆ دروست نه‌بێت.
٢-ئاپپی پلانی ڕێژێم بۆ دامه‌زاندنی كێش Diet Plan for Weight Loss
له‌م ئاپه‌دا باسی پڕۆگرامی خۆراكی جۆراوجۆری تێدایه تایبه‌ت به دابه‌زاندنی كێش و هه‌وڵ ده‌دات كه‌وا ڕۆژانه ١٥٠٠ كالۆری له ژه‌مه‌كاندا هه‌بێت و ڕۆژانه ژه‌می جیاوازی به‌یانیان و ئێواران و نیوه‌ڕوانان ڕێك ده‌خات بۆت. له‌گه‌ڵ چه‌ندین سووكه ژه‌م كه له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌خورێت و سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ كه‌متر برسی بوون ودابه‌زاندنی كێش.
٣-ئاپپی (له‌ده‌ستدانی چه‌وری وورگ له ٢ هه‌فته‌دا) lose belly fat in 2 weeks
له‌م ئاپه‌دا چه‌ند ڕاهێنانێكی قورس باسكراوه كه‌وا ه‌گه‌ر كه‌سێك له‌توانای دابێت جێبه‌جێیان بكات ده‌توانێك چه‌وریه‌كانی وورگ و ده‌وره‌ی ورگ به ئاسانی بتاوێنێته‌وه.
٤-ئاپپی (چاودێری باڵانسی لاشه) BMI Calculator & Weight Loss Tracker
له‌م ئاپه‌دا چاودێری ته‌ندروستی لاشه‌ت ده‌كات به‌پێوه‌ر و ستاندارده‌كان و باڵانسی كێش و به‌رزی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زت، با ئه‌م ئاپه هه‌میشه له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا بێت و كێشی له‌شت پارێزراوبێت.
٥-ئاپپی (ژماره‌ی كالۆری له خۆراكه‌كان) Calories in food
له‌م ئاپه‌دا باسی زۆربه‌ی خۆراكه باوه‌كان ده‌كات و بڕی كالۆری كه تیایاندایه، جۆری كالۆریه‌كان له خۆراكدا ده‌گۆڕێت گه‌ر خۆراكه‌كه سوور بكرێته‌وه یانیش بكوڵێندرێت یاخود به خاوی بخورێت، له‌م ئاپه‌دا باسی هه‌موو جۆره‌كانی خۆراكه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ بڕی كالۆریه‌كه‌ی ناوی.
٦-(ئاپپی لیستی ئاماده‌كردنی خۆراكی ته‌ندروست)Healthy Recipes: Weight Loss
له‌م ئاپه‌دا لیستی خۆراكی ته‌ندروستی تێدایه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنیان ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌ر خۆراكێك بته‌وێت ئاماده‌ی بكه‌یت، جگه له ته‌ندروست بوونی خۆراكه‌كه، گرینگیێكی زۆر به به‌تامی خۆاكه‌كه ده‌درێت.
٧-ئاپپی (خوادنه‌وه‌كانی دابه‌زاندنی كێش) fat burning juice-30 days plan
له‌م ئاپه‌دا جۆی ئه‌و خواردنه‌وانه باس كراوه كه‌وا ته‌ندروستن و یامه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنیان.