چۆن وەڵامی پرسیاری (ئەم پێنوسەم پێ بفرۆشە) دەدەیەوە:

چۆن وەڵامی پرسیاری

(ئەم پێنوسەم پێ بفرۆشە)

دەدەیەوە:

زۆر جار ڕوبەروی ئەم پرسیارە دەبینەوە لە ژیانی کارکردنماندا یان لە کاتی چوون بۆ چاو پێکەوتن بۆ کاری فرۆشتن، هەموو جار وەڵامەکانی گوێمان لێ دەبێت وەڵامێکی گونجاو و لۆژیکی نیە، بۆیە لێرەدا پێشنیاری (٤) ڕێگا دەکەین بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە.

 

 

هەنگاوی یەکەم: پرسیار بکە کە کێ کاری پێدەکات:

زانیاری بەدەست بێنە ئەم کەسەی پێنوسەکەی پێ دەفرۆشیت کێیە و کاری چیە ، و چۆن بەرهەمەکەت بەکار دێنن؟ ئەگەر هاتو لە بەرێوەبردن بوون مانای ئەوەیە کە ئەم جۆرە کەسانە دەسەڵاتی واژۆکردنیان هەیە کاری زۆریان بە پێنوسێک دەبێت بۆ واژوو کردن، کەواتە ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ بە دەست هێنانی زانیاری لەسەر باکگراوندی کریار  بۆ فرۆشتنی زۆرترین ژمارەی پێنوسەکانت.

 

هەنگاوی دووەم: دان نان بە گرنگی کارەکەیان و رێگە بدەن باسی کارەکەیان بکەن:

بەرهەمەکەی خۆت ببەستەوە بە گرنگی کارەکەی، بگەرێ بە دوای گرنگی بەرهەمەکەت بۆ ئەوەی بڵێی کە بۆ بەرهەمەکەت گرنگە. ئەم جۆرە کەسانە نایانەوێت کاتی خۆیان بە فیرۆ بدەن بە گەران بە دوای قەلەمێک بۆ واژۆکردن بە پێنوسێک کە لەگەڵیان بگونجێت.

خاڵێکی گرنگی پێنوسەکەت بەرچاوبخە( گەورە بکە)، بیبەسەتەوە بە واژوو کردنێکی سەرکەوتوانە بۆ تەندەرێکی گەورە بۆ نمونە ئەگەر ئەم کەسانە واژوو لەسەر گرێبەستە گەورەکان دەکەن بێگومان دەبێت پێنوسەکە رەنگی شین بێت بۆ جیاوازی کردن لە نێوان ئۆرگیناڵ و کۆپی گرێبەستەکە.

 

هەنگاوی سێیەم:فرۆشتنی پێویستی هەبوونی پێنوسەکە:

لە هەنگاوی پێشتر باسی گرنگی پێنوسەکەمان کردن، لەم هەنگاوە باسی پێویستی هەبوونی ئەم پێنوسە دەخەینە ڕوو ، دەست بکە بە فرۆشتنی پێویستی کە دەبێت ئەم پێنوسەت هەبێت. چیڕۆکێکی سەرکەوتن بگێرەوە باس لە کەسێک بکات چۆن سەرکەوتنی بە دەست هێناوە لە واژۆکردنی گرێبەستێک تەنها بە نوکە قەلەمێک وای لێبکە هەست بەو سەرکەوتنە بکات.

 

هەنگاوی چوارەم:دوبارە پێنوسەکەی پێبدە و کۆتای  بە دانیشتنەکە بێنە:

لەهەنگاوی دووەمەوە دەبێت توشی شۆکی بکەیت پێی بڵێی ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ سەر کار و واژۆکردنی گرێبەستە گەورەکانە، ئەگەر وتی بەیانی رۆژی لە دایک بوونی کەسێکیتی و تا ئێستا دیاری بۆ نەکریوە پێی بڵێ ئێستا دەتوانێت بە دەست و خەی خۆی نامەیەک بنوسێت و بیبات بۆی.

 

 

 

Copywrite: Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager/Jiasaz Company

5 هەنگاو بۆ چۆنیەتی فرۆشتنی بەرهەم لە رێگای ئۆنڵاین:

5 هەنگاو بۆ چۆنیەتی فرۆشتنی بەرهەم لە رێگای ئۆنڵاین:

    هەموو ئەم شتانەی پێویستە بیزانیت لە بارەی فرۆشتن لە رێگای ئینتەرنێتەوە لێرە بزانە.

 

1-بریار بدە کە بەرهەمەکەت چیە کە دەتەوێ بیفرۆشیت:

هەنگاوی یەکەم بریار دان لەسەر ئەوەی کە دەتەوێ چ بە خەڵکەکە بفرۆشی لە رێگای ئۆنلاینەوە دەبێت بە تەواوی خوێندنەوەکی تەواوی بۆ بکەیت کە چ بەرهەمیک دەهێنی بۆ فرۆشتن لە چ شوێنێک دایدەنێ و دەیفرۆشی.

 

2- دیاری کردنی بازارەکە:

گەران بەدوای بازار و رکابەرەکان ودیاری کردنیان یارمەتیەکی تەواوت دەدات لە دروستکردنی وێب سایت و دانانی نرخ و لۆگۆی بازرگانیەکەت … هتد ئەمانە وادەکەن کە تایبەتمەندیەکانی بەرهەمەکەت بزانیت و بیفرۆشیت بە خەڵک.

 

3- دیاری کردنی باشترین ئەپلیکەیشن بۆ کارەکەت:

دیاری کردنی باشترین ئەپلیکەیشن بۆ کارەکەت گرنگی دەدات بە ڕۆلی هەبوونی باشترین بەرهەم لە بازار،دڵنیا بەوە لەوەی باشترین بەرنامە و باشترین وێب سایت هەڵدەبژێری بۆ بازارکردنەکەت. لیرەدا پێویستت نابێت کارامەیی بە ژمارەکردن بزانیت تانها ئەوەی پێویستە بیزانیت ئەوەیە کە تیمێکی چالاکت هەبێت .

 

4- بنیاتنانی دوکانێکی ئۆنڵاین لە سەر ئینتەرنێت:

هەڵبژاردنی ناوێکی دیاری کراو و لۆگۆیەکی گونجاو کە بگونجێت لەگەڵ کارەکەت،دیاری کردنی جۆری کاڵاکان نوێ کردنەوەی زانیارەکان دەربارەی کارەکان بە پێی توانا و دانانی رێگاکانی داواکردن و پارەدان و وەرگرتنەوە.

 

5- رێکلام کردن و بەبازارکردن لە رێگای وێب سایتەکەتەوە:

تەنها بە دەستکردنت بە کارکردن لەسەر ئینترنیت دەستپێکی یەکەم هەنگاوی کارکردنە گەیشتنە بە کریارەکانت. ی وێب سایتەکەت وادەکات زیاتر وزوتر بگریت بە ئەم بەشە دیاریکراوەی لە کریارەکان SEOباشترکردنی بەبەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان زیاتر ناوبانگت دەبێت و دەناسرێت و دەگەیت بە ئاستی زۆرترین کەس.

٦ رێگا بۆ رێز گرتن لە کریارەکەت

٦ رێگا بۆ رێز گرتن لە کریار

رێگە پێدان وەرگرە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، سودی هاوبەش هەبێت،  رێگە بدە هەست بە تایبەت مەندی خۆیان بکەن، هاورێیەتی نوێ بپارێزە، بەردەوام بەدوای ئامۆژگاریە نوێکاندا بگەرێ، هەردەم رێگایەکی سادە پێشکەش بکە.

 

رێگە پێدان وەرگرە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری

ئەگەر بە هەر رێگایەک پەیوەندی دەکەیت بە کریارەکەت جا چ بە ئیمەیڵ یاخود تەلیفۆن کردن یان وێب سایت پێویستە لە سەرەتادا رێگات پێبدات داوای رێگە پێدان بکەیت بۆ هەر زانیاریەک کە دەتەوێت.لەگەڵ ئەوەش نەک بەس ئەوەندە کە داوای رێگەدان بکەیت لەگەڵ کەسی بەرامبەر بەڵکو ئەگەر هاتو لەرێگای ئیمەیلیشەوە بوو داوای لێدەکەی ئایا ئیزن هەیە ئەم زانیاریانەم پێ بدەیت ،ئاگاداربونت لە تایبەتمەندیەکانی کەسی بەرامبەر کارێکی زۆر باشەو پیشاندانی رێزە بۆ کەسەکە.

 

سودی هاوبەش هەبێت

کاتێک کە کریارەکەت رازی بو بەوەی کە زانیاریت پێبدات پێویستە سوپاسی بکەیت لەبەرامبەر ئەم زانیاریانە ، جا چ بە گوفتار ، زانیاریەکی نوێ کە لە لای کەس نەبێت، رێبەرێکی خۆرایی یان کتابێکی ئیلکترۆنی.

شتێکی تر پێویستە رەچاو بکرێت ئەوش ئەوەیە کە نابێت نوقمی هەموو پرسیارێکی بکەیت بۆ ئەوەی بێزار نەبێت چونکە ئامانجی تۆ هێشتنەوەی پەیوەندیەکی دورو درێژە تاکو هەرکاتێک ویستت بتوانی قسەی لەگەل بکەیت.

 

رێگە بدە هەست بە تایبەت مەندی خۆیان بکەن

پێدانی زۆرترین ئۆفەر بە کریار بۆ هەر کارێک تاک و هەست بە شانازی بکات کە ئەم شتەی لەلای ئێوە بە دەستی دەکەوێت لە هیچ شوێنێی تر نیە ، ئەمەش لە رێگای تیمێکی شارەزای ناو کۆمپانیا یاخود رێخراوەکەت دەبێت.

 

هاورێیەتی نوێ بپارێزە

زۆر جار دەکرێت بە ناردنی ڤیدیۆ وێنە نوسین بۆ کریارەکەت کە شتێکی جوان دەبینی بۆی بنێری جار جار لەگەڵ ئەمانەش چەند کارێکی خۆتی بۆ بنێرییاخوود ئۆفەرەکانتان بۆ ئەوەی بەبەردەوام لە ئالوگۆری زانیاری و قسەکردن دابن لەگەڵ یەکتر.

 

بەردەوام بەدوای ئامۆژگاریە نوێکاندا بگەرێ

لەلای کریار زۆر گرنگە کە کارەکەی بە باش و گەورە هەل بسەنگێندرێت بۆیە بەشداریان پێبکە لە کارەکەت پرسیاری ئەوەیان لێبکە کە ئەم کارە باشەی چۆن ئەنجام داوە و بیرۆکە و زانیاری نوێ بدۆزەوە.

 

هەردەم رێگایەکی سادە پێشکەش بکە

تەنها بەهۆی زۆر پەیوەندی پێوەکردنیان بەبەێ مەبەست و بێزار کردنی کریارەکان وادەکت دەست بکەن بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کەر کردن لەگەڵت بۆیە هۆکارێکی وا بدە بەدەستەوە بەردەوام ئەوانیش تامەزرۆی قسە و گفتوگۆ بن لەگەڵت

 

copyright

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager

10 ئامۆژگاری بۆ هەموو فرۆشیارێک پێش فرۆشتنی هەر بەرهەم و خزمەتگوزاریەک:

10 ئامۆژگاری بۆ هەموو فرۆشیارێک پێش فرۆشتنی هەر بەرهەم و خزمەتگوزاریەک:

 

 فرۆشتن دەماری ژیانی هەموو کارێکە، جا چ ناوی بنێی بەرەوپێشبردنی کار یان هەلسوکەوت کردن یان بەرێوەبردنی پەیوەندیەکان لەگەل کارکەرەکان. بەڵام لێرە پەتێکی باریک لە نێوان سەرکەوتن و شکست هەیە. بۆیە رەچاوی ئەم 10 خاڵە بکە بۆ فرۆشتی هەرشتێک

 

1- بە دوای کریاردا بگەرێ:

هەموو ئەم شتانە بدۆزەرەوە کە پەیوەندی بە کەسەکەوە هەیە بۆ نمونە پەیوەندی( لەگەڵ مال و خێزان و منداڵ و چۆنیەتی شێوزای کارکردنی و چۆنیەتی بەرێوەبردنی کارەکەی )وە هەروەها چۆنیەتی بەرێوەبردنی شوێنەکەی لەروی سزا وپاداشتی فەرمانبەرەکانی هەموو تێبینیەکانی بنووسە لەلای خۆت و بگەرێ بخوێنەوە لەسەر کۆمپانیاکەی لە رێگای سەردانی کردنی وەیب سایتەکەی یا خود تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

 

2- خوێندنەوە لەسەر بەرهەم و خزمەتگوزاریەکەت:

لەسەر هەموو خاوەن کارێک پێویستە بەتەواوی لەسەر بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکەی زانیاری تەواوی هەبێت بەتایبەت ئەگەر هاتو تۆ کەسێکی تازە بوییت لەم بوارە دەبێت لایەنی باشی و خراپی بەرهەمەکەت بزانیت خاڵە بەهێزەکانی ئەم بەرهەمە بزانیت لەگەل خاڵە لاوازەکانی چونکە بە خاڵە بەهێزەکان بەرهەمەکەت دەفرۆشیت بە خاڵە بێهێزەکان کاردەکەیت بۆ ئەوەی باشتری کەی لەکاتی فۆشتن تاکو زانیاریت پێبێت بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆت بکەیت ئەگەر هاتو کریارێک ویستی خراپەی زیاتر بکاتە سەر بەرهەمەکەت

 

3- زانینی پەیوەندیەکانی رابردوو:

چاوپێکەوتن لەگەڵ کریار بەبێ ئامانج وەکو کارکردن و گەرانە لە بازار بەبێ لیست. بۆیە کاتێک کە دەچیتە لای کریار تەنها ناچیت پەیوەندی لەگەڵ دروست کەیت بەڵکو فرۆشتنە ئەمە بۆیە پێویستت بە ئامانجە لەم کاتەدا. وا لە کریارەکە بکە هەرچەند ئەگەر نەیەوێت بەرهەمەکەت بکرێت بەڵام وای لێبکە بە برێکی کەم یان پاش بەکارهێنان سودی نە بوو بگەرێندرێتەوە ئەمانە نمونەیەک بوون بەڵام تۆ دەبێت ئامانجێکی دیاری کراو لە پشت کارەکەتەوە هەبێت.

 

4 – ئامانجێکی روون و ئاشکرا دیاری بکە:

چاوپێکەوتن لەگەڵ کریار بەبێ ئامانج وەکو کارکردن و گەرانە لە بازار بەبێ لیست. بۆیە کاتێک کە دەچیتە لای کریار تەنها ناچیت پەیوەندی لەگەڵ دروست کەیت بەڵکو فرۆشتنە ئەمە بۆیە پێویستت بە ئامانجە لەم کاتەدا. وا لە کریارەکە بکە هەرچەند ئەگەر نەیەوێت بەرهەمەکەت بکرێت بەڵام وای لێبکە بە برێکی کەم یان پاش بەکارهێنان سودی نە بوو بگەرێندرێتەوە ئەمانە نمونەیەک بوون بەڵام تۆ دەبێت ئامانجێکی دیاری کراو لە پشت کارەکەتەوە هەبێت.

 

5- تێروانینی بەکارهێنەران بۆ بەرهەمەکەت:

ئەگەر کەسیک لە بەرهەمەکەت سوودمەند بوو دەتوانی داوای لێبکەی لەم شوێنەی خۆی کە کاری تێدا دەکات بلاوەی بکاتەوە بۆ ئەوانەی کە پێویستیانە تاکو بیکرن.

 

6- تێروانینی کریار لەسەر بەرهەمەکانی ترت:

ئەگەر کریار هەستا بە کرینی ژمارەیەکی کەم لە بەرهەمەکانت بەردەوام دەبێت بزانی بۆ وایە بۆ کەمی داواکردوە ، ئەمە وادەکات بزانی کە ئایا بەرهەمەکەت باش نەبوە یاخوود کۆمپانیایەکیتر بەرهەمێکیتری پێداون بە تێچوێکی کەمتر

 

7- ئەوکاتەی لەگەڵ کریارەکەتی، چەند پرسیارێکی کراوەی لێبکە:

خراپترین شت کە لەگەڵ کریارەکات ئەنجامی بدەیت لەکاتی چاوپێکەوتن زمان گرتن و تەتەڵە کردنە. زۆر کات ناتوانی راستەخۆ بەرهەمەکەت بە کریار بفرۆشیبۆیە دەبێت بابەتێک بکەیەوە لە کاتی قسەکردن بۆ ئەوەی لەرێگای ئەم بابەتەوە بزانی چی پێویستە تاکو پێی بفرۆشی.

 

8- کۆنترۆڵی گفتوگۆکە بکە:

ئاگادار بە زۆربەی جار کەسانی کریار بەرەو پیلی پرسیاری زۆرت دەبەن وات لێدەکات وەڵامی یەکە بە یەکی پرسیارەکان بدەیەوە بۆیە بزانە چی لە دوای ئەم پرسیارانەوە هەیە وە بگە بەوەی کە چی پێویستە.

 

 9- زاڵبوون بەسەر بەرهەڵستیەکانیان:

لێرە باوەرێکی کەم هەیە لە فرۆشتندا بەڵام کریارەکان بەرهەڵستیان هەیە لە بەرهەمەکەت ،باشترین شت لێرەدا ئەوەیە کە هیچ بەرهەڵستیەک بە کەسی وەرینەگریت و لە دڵی نەگریت. کریار بەرهەڵستی لەگەڵ تۆ دا ناکات بەڵکو پرسیاری بەرهەمەکەو رەخنە لە بەرهەمەکەت دەگرێت، بۆیە کێشەکە روون بکەرەوە و گفتوگۆیەکی هێمنانە بکەو زۆرترین بەرهەمی پێ بفرۆشە.

 

10- پرسیار دەربارەی کار بکە:

پێویستە لەسەرت فرۆشتنەکە کۆتایی پێبینیت بە بێ بوونی هیچ رق و کینەک لە ناودڵی کریاردا، ئەگەر هاتوو هیچ بەرهەڵستیەکی کەسی بەرامبەرت نەدۆزیەوە ئەوا بەئاسانی پرۆسەکە کۆتایی دێت بەلام بەبوونی هەر شتێک پێویستە لەسەرت کە پرسیاری کار بکەیت و کەشوو هەوایەکە بەلایەکیتر دا ببەیت بۆ ئەوەی هەموو شتەکان بەباشی کۆتایی پێبێت.

Tagged :

6 رێگای داهێنەرانە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت بە کریار:

6 رێگای داهێنەرانە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت بە کریار:

زیاتر دەفرۆشیت ئەگەر بەم زمانە قسەبکایت کە کریار تێت دەگات، هەرگیز کریار کەل و پەلت لێ ناکرێت بەهۆی تایبەتمەندیەکەی ئەوان کۆماڵێک سوود دەبینن لە بەرهەمەکەت.

1- جیاوازی نێوان سوود و تایبەتمەندی:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

سوود بریتیە لەوخزمەتەی کە بەرهەمەکە پێشکەشت دەکات ،تایبەتمەندی بریتیە لە تایبەتمەندی ئەو بەرهەمەی کە هەیە لە روی بازارەوە. هەڵەیە : ئەو ئۆتۆمۆبێلە سەقفێکی پارێزراوەی هەیە (تایبەتمەندیە). ڕاستە: ئەم سەیارەیە خێزانەکەت دەپارێزی.

 

2- بەکارهێنای زمانی روون و دیار:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

کریارەکان سودو تایبەتمەندیەکانی بەرهەمەکەیان بەبیردێتەوە ئەگەر هاتو بەزمانێکی سادەو ساکار و روون و رەوان بۆیان باس بکرێت. هەڵەیە: بلێ یئەو ئۆتۆمۆبێلە پارێزگاریت لێدەکات لەروودانی هەر رووداوێک. راستە: ئەگەر ئەو ئۆتۆمۆبێلە توشی روداوو بوو لێرە هەلێک هەیە تاکو بەبێ زیان دەربچیت.

 

3- دورکەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی دور لە کارەکەت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

هیچ شتێک سودت پێناگەیەنێت لە هەست و سۆز و زاراوەی هونەری و زاراوەی قورس و فەلسەفی. هەڵەیە: جێبەجێکردنی برۆتۆکۆڵ. راستە: دەتوانی پەیوەندی بکەی لە هەرشوێنێک بیت.

4- درووستکردنی لیستێکی بچووک لە سودەکانی بەرهەمەکە:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

زۆربەی خەڵک 2 تا 3 بیرۆکە دەتوانن لە کاتێکی کەم لە مێشکیان هەڵبگرن بۆیە لیستێکی گەورەو درێژ دورت دەخاتەوە لە بیری کریار. هەڵەیە: 10 سوود وەربگرە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکەمان. راستە: گرنگترین دوو تایبەتمەندی جیاواز لە بەرهەمەکەمان.

 

5- دوپات بكەوە چيى بێهاوتایە بۆ تۆ يان كۆمپانياکەت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

دەکرێ سوودەکی گشتگیر بەکاربهێنی بۆ باوەرهێنان بە کریار بۆ کرین…بەڵام پێویست نیە! بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی کە جیات دەکاتەوە لە بازار. هەڵەیە: پرۆگرامەکەمان وات لێدەکات زۆرترین بەرهەمت هەبێت. راستە: پرۆگرامەکەمان وات لێدەکات ٪30 لە خەرجی کۆمپانیاکەت کەم بکەیەوە.

 

6- وابکە سوودەکانت بەرجەستەکراوبێت:

فرۆشتن,فرۆشتنی خێرا,زانیاری فرۆشتن,ڕێگاكانی فرۆشتن,Sales,Erbil,Kurish salesman,Online Sales

کریار گرنگی بەوە نادات ئەگەر بێتو بەرهەمێک هەبێت تۆ بەس پپێی بڵی دەتوانی بەکاری بێنیت کە پێویستت بوو نەخێر ئەو دەیەوێت لەبەر دەستی بێت تاکو بەکاری بێنێت. هەڵەیە:دەتوانین تێچوەکەت کەم بکەینەوە. راستە: دەتوانین تێچونەکەت بە رێژەی ٪25 کەم بکەینەوە.

فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو به‌شی پانزده‌یه‌م-دوای فرۆشتن

هه‌روه‌ك باسمان كرد به‌شه‌كانی تری فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو، فرۆشتن پڕۆسه‌یه‌ نه‌وه‌ك كردار، پڕۆسه‌ش واتا به‌رده‌وامی پێویسته‌ بۆ ئاسانتر كردنی كاره‌كه‌.

ئه‌مه‌ به‌واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرداری داخستن كۆتایی به‌ هه‌موو شتێك ناهێنێت گه‌ر بته‌وێت فرۆشتنی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌یت.

بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ فرۆشتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر، هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت دوای فرۆشتن ئه‌نجامیان بده‌یت تاوه‌كو زیاتر بفرۆشیت.

٨٧-وه‌رگرتنی ناونیشانی كڕیاری تر له‌ڕێگای وه‌رگرتنی گه‌واهی له‌ كڕیار

دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتن، ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت ده‌ربهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كڕیاره‌كه‌ باسی سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ت وئه‌و هۆكارانه‌ بكات كه‌ وایان كرد بڕیار بدات له‌گه‌ڵ تۆ كاربكات، به‌مه‌ش كڕیاره‌كه‌ كاتێك په‌ڕه‌كانی ده‌فته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌داته‌وه‌، گه‌واهی هه‌موو كڕیاره‌كانی تریش ده‌بینێت و زیاتر دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ و تۆش له‌م كاته‌دا ده‌توانیت داوای ناونیشانی كه‌سانی تری لێ بكه‌یت كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیاری تۆ، به‌مه‌ش فرۆشتنه‌كانت به‌رده‌وامتر ده‌بن و كۆتاییان نایێت.

 

٨٨-هه‌میشه‌ ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت به‌كاربهێنه‌ بۆ خۆ هاندان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری فرۆشتن كردارێكی به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ شكست و سه‌ركه‌وتنی تێدایه‌، ناوه‌ به‌ناوه‌ ده‌فته‌ره‌كه‌ت ده‌ربهێنه‌ كه‌ كڕیاره‌كانت به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ باسی تۆیان كردووه‌، تاوه‌كو دووباره‌ هانبدرێیته‌وه‌ و گڕو تینێكی زیاتر به‌به‌رخۆت بده‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون له‌م كاره‌.

 

٨٩-به‌دواداچوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار.

هه‌میشه‌ له‌كاتی كاركردنتدا كه‌سانێك خۆیان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌پرسن، یاخود له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌پرسن، كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌وا خه‌ڵكانی تر بۆتی پێشنیار ده‌كه‌ن.

هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار ، بۆیه‌ دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتنێك به‌ سه‌ركه‌وتوویی، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ یه‌كێكی تر خۆی په‌یوه‌ندی بكات، خۆت ده‌ستپێبكه‌ و به‌ لیسته‌كه‌تدا بچۆوه‌ كه‌ناوی ئه‌وانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌، یاخود نامه‌یه‌كیان بۆ بنێره‌.

 

٩٠-به‌رواری فرۆشنه‌كه‌ت تۆمار بكه‌:

با به‌رواری فرۆشتنه‌كانت هه‌میشه‌ تۆماركراو بێت، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ فرۆشتنه‌كه‌، كڕیار دووباره‌ پێویستی به‌ كاڵا یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت هه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌دوا داچوونی بۆ بكه‌یت و دووباره‌ پێی بفرۆشیته‌وه‌.

 

٩١-هه‌موو كڕیاره‌كانت له‌ سۆشیاڵ میدیا زیاد بكه‌ لای خۆت:

ئه‌نجامدانی كرداری فرۆشتن، واتا دروستبوونی متمانه‌ له‌نێوانتان، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ هاوڕێیه‌تی، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ سۆشیاڵ میدیاش هاوڕێ بن و ناوه‌ به‌ ناوه‌ لایك و كۆمێنت بۆ كڕیاره‌كانت بكه‌یت . به‌مه‌ هه‌م خۆی بیر ده‌خه‌یته‌وه‌، هه‌م په‌یوه‌نده‌یه‌كه‌تان به‌هێزتر ده‌بێت.

 

٩٢-نامه‌ی سوپاس و پێزانین بنێره‌وه‌ بۆ كڕیاره‌كانت دوای كرداری فرۆشتن له‌هه‌موو بارو دۆخه‌كاندا:

دوای ئه‌وه‌ی له‌ فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بویت له‌گه‌ڵ هه‌ر كڕیارێك، نامه‌یه‌كی نووسراو یاخود سۆشیاڵ میدیا یانیش ده‌نگی بۆ بنێره‌وه‌، تێیدا سوپاسی بكه‌.

ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كاتی زیاتریان ویست بۆ ببیركردنه‌وه‌، سوپاسیان بكه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌تۆ به‌خشی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆت ڕشدی و ده‌ته‌وێت فرۆشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

خۆ ئه‌گه‌ر ڕازیش نه‌بوون به‌ كڕینه‌كه‌، دووباره‌ ده‌ست خۆشیان لێ بكه‌ كه‌ ڕێگه‌یاندا پڕۆپۆزاڵی خۆت پێشكه‌ش بكه‌یت، وه‌ ده‌رگای ئه‌وه‌ش بهێڵه‌وه‌ كه‌وا ناونیشانی خه‌ڵكانی ترت بۆ بنێرن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا واز مه‌هێنه‌، دوای ئه‌وه‌ی زانیت بۆ ماوه‌یه‌كه‌ كڕیاره‌كه‌ كاڵا و خزمه‌تگوزاری ڕكابه‌ره‌كه‌ی تۆ به‌كارده‌هێنێت، په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌، بپرسه‌ بزانه‌ چۆنه‌ له‌گه‌ڵی و تا چه‌ند سوودی لێ بینیوه‌؟

ئه‌گه‌ر گله‌یی لێی هه‌بوو، دووباره‌ ده‌رگاكه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فرۆشتن پێی.

 

٩٣-داوای نامه‌یه‌كی فه‌رمی بكه‌ له‌كڕیار گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو:

گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه‌ت زۆر لێت ڕازیه‌، داوای لێبكه‌ نامه‌یه‌كی فه‌رمیت بۆ ببنوسێت به‌ كلێشه‌ی خۆیانه‌وه‌ و بۆتی مۆر بكه‌ن.

تۆش كاتی گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ ئۆفیسه‌كه‌ت، بیخه‌ چوارچێوه‌یێك و هه‌ڵی بواسه‌، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌ سۆشیاڵ میدیاش بڵاوی بكه‌یته‌وه‌، تاوه‌كو گه‌ر كڕیارێك سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌تی كرد، به‌ بینینی ئه‌مه‌ زیاتر متمانه‌ت پێ بكات.

 

 

 

Tagged : / /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی چوارده‌یه‌م: داخستنی فرۆشتن ٣

له‌ بابه‌تی فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی چوارده‌یه‌م كۆتا قۆناغی داخستنی فرۆشتن چه‌ند خاڵێكی تر باس ده‌كه‌ین كه‌وا گرینگترین دوا قۆناغه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی كڕیار و ڕازی كردنیشی له‌هه‌مان كاتدا.

٨٢- چاوه‌ڕێی به‌ڵێ له‌ كڕیار بكه‌ له‌ سه‌ره‌تا نه‌وه‌ك ئیمزا:

زۆربه‌ی جار ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌هه‌مان دانیشتنی داخستندا كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی كڕیاره‌كه‌ش.

بۆیه‌ وریابه‌ له‌م خاڵه‌ و زۆر پێداگر مه‌به‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ست گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نیه‌ یاخود پێویستی به‌ ڕاوێژ هه‌یه‌.

گرینگترین خاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ فرۆشتنه‌كه‌ دابخه‌یت و یه‌ك ئۆكه‌ی واته‌ به‌ڵێ ی كۆتایی له‌ كڕیاره‌كه‌ وه‌ربگریت.

چونكه‌ ئیمزاكردن پڕۆسه‌یه‌كی ڕه‌سمیه‌ و ڕه‌نگه‌ ئاماده‌كاری بوێت ، به‌ڵام  ووریابه‌ له‌وه‌ی نه‌كه‌یت به‌بێ ڕازیكردنی كڕیار و داخستنی فرۆشتنه‌كه‌ دانیشتنه‌كه‌ جێ بهێڵیت.

 

٨٣-فۆڕمی ئۆفه‌ره‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر كڕیاڕ ڕازیش نه‌بوو:

هه‌ركات جۆری فرۆشتنه‌كه‌ت له‌ڕێگای كه‌ته‌لۆگ یاخود فۆڕمی ئۆفه‌ره‌وه‌ بوو، له‌لای هه‌ر كڕیارێك به‌جێی بهێڵه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌شیان جارێ نا یان، نامه‌وێت یانیش پێویستیمه‌ به‌ بڕیاری سه‌رووی خۆم هه‌یه‌

چونكه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ڕای بگۆڕێت و بیه‌وێت ده‌رباره‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ت بخوێنێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ڕای بگۆڕێت.

 

٨٤-كه‌متر به‌ڵێن بده‌ و زۆرتر ببه‌خشه‌:

هه‌وڵ بده‌ له‌كاتی ڕازیكردنی كڕیار بۆ كڕینی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كه‌ت، كه‌مترین به‌ڵێنت به‌ كڕیاره‌كه‌ت دابێت و ڕه‌چاوی حاله‌تی نه‌خوازراو بكه‌، وه‌ك: مه‌ڵێ له‌كه‌مترین كاتدا، باشترین خزمه‌تت ده‌كه‌ین و تا هه‌تایه‌ خزمه‌تگوزاری به‌خۆڕایی ده‌بێت و هه‌ركاتێك تێلت كرد سه‌پۆرتت ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ینه‌ لات یاخود بۆت ده‌گۆڕین هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆشی وابێت.

هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ به‌دیاری كراوی به‌ كڕیاره‌كه‌ت بده‌، تاوه‌كو گومانت لێ نه‌كات و فرۆشتنه‌كه‌ت تێك نه‌چێت.

وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێت خاڵێكی به‌هێزی تۆ كه‌ دوای فرۆشتنه‌كه‌ت، ئه‌وخزمه‌تانه‌ی به‌ زیاده‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا كڕیاره‌كه‌ متمانه‌یه‌كی زیاتری پێت هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌داهاتوو له‌گه‌ڵت كاربكات.

 

٨٥-خزمه‌تگوزاری زیاده‌ی پێشكه‌ش بكه‌:

هه‌میشه‌ كڕیار هه‌ست ده‌كات پاره‌یه‌كی زیادی به‌ شته‌كان داوه‌ كه‌ كڕیویه‌تی، بیر له‌ دوایین كڕینی خۆشت بكه‌ره‌وه‌ هه‌مان هه‌ستت هه‌یه‌.

بۆیه‌ گه‌ر كڕیاره‌كه‌ت ڕازی بوو به‌ كڕینه‌كه‌، دڵی خۆش بكه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری خۆڕایی زێده‌، وه‌كو: گه‌یاندنی به‌خۆڕایی، یان پارچه‌یه‌كی بچوك دیاری، یاخود له‌ به‌رگێكی جیاواز بۆی بنێره‌.

ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت له‌ڕووی بازرگانی بوو، واتا شتی گه‌وره‌ یاخود جومله‌، ده‌توانی خزمه‌تگوزاری كارگۆ و گه‌یاندنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ناوه‌وه‌ بۆ ئه‌نجام بده‌یت.

یاخود باركردن و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆبێت.

یانیش لۆگۆی خۆی بۆ بخه‌یته‌ سه‌ر كارتۆنه‌كه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ دڵی كڕیاره‌كه‌ خۆش ده‌كات و بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌وا پاره‌یه‌كی زیاتری به‌ كاڵاكه‌ دابێت و گه‌ر واش هه‌ست بكات، له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ له‌بیری ده‌چێت.

 

٨٦-كڕیاره‌كه‌ت دڵنیا بكه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی بڕیارێكی دروستی داوه‌:

هه‌ركات كڕیار گه‌یشته‌ گرێبه‌ست، له‌دوای كڕین و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، ده‌ستخۆشی له‌ كڕیاره‌كه‌ت بكه‌ و پێی بڵێ كه‌ كارێكی ڕاستی ئه‌نجامداوه‌ وبه‌شێوازێكی پڕۆفیشناڵانه‌ شوێنه‌كه‌ جێ بهێڵه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ دواتر دێیته‌وه‌ و سه‌ری لێ ده‌ده‌یت وه‌ك هاوڕێیێك، نه‌وه‌ك وا تێبگات كه‌ تۆ پاره‌كه‌ی ئه‌وت برد و حه‌ز ده‌كه‌یت زوو بۆی ده‌رچیت وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تگرێت.

ئه‌و خاڵه‌ ڕه‌چاو بكه‌ به‌ ووردی و جێبه‌جێی بكه‌.

 

Tagged : / /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی سیانزده‌یه‌م: داخستنی فرۆشتن ٢

له‌ بابه‌تی  فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی سیانزده‌یه‌م درێژه‌ به‌ داخستنی فرۆشتن ده‌ده‌ین.

كاتێك بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ كڕیار داده‌نیشیت و دوای گفتوگۆیێكی دوور نه‌گه‌یشتیت به‌ داخستنی فرۆشتنه‌كه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هیچت نه‌كردبێت، چونكه‌ نه‌تتوانی بگه‌یت به‌ پاره‌كه‌ و كاڵاكه‌ش به‌ كڕیاره‌كه‌ت بده‌یت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئامانجی فرۆشتنه‌كه‌یه‌.

له‌م خاڵانه‌ ته‌واوكاری خاڵه‌كانی پێشووه‌.

٧٦-داخستن بە نواندن تاقی بکەوە

ئەگەر كۆمپانیاكه‌ت پرێزنتەیشنی ئاماده‌كراوی بۆت دانابێ وە زانیت ناتوانی داخستن بکەی لەبەر ئەوەی بۆتۆ گونجاو نییە «مه‌گه‌ر تۆ کێ ی؟ » (وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کریارەکەت هه‌ست ده‌كات و ده‌زانێ که قسه‌كان هی تۆ نیه )،

له‌و حاله‌ته‌دا نواندنی داخستن بکه. ئەو جۆرە داخستنه بەکاربێنه ،

پرێزێنتەیشنەکەت وشه بە وشه بلێ ، ئەم رێگایه ترس و پاڵه‌په‌ستۆكه‌ت دەشکێنێ له‌وه‌ی كه‌وا هه‌ڵه‌بكه‌یت و بشله‌ژێیت، وه‌هه‌روه‌ها یارمه‌تیشت ده‌دات ناوه‌ ناوه‌ رابوەستی له‌ قسه‌ ئاماده‌كراوه‌كان و و قسه لەسەر داخستنەکە بکەی به وشەی خۆت،

ئه‌مه‌ش یارمەتی دروست کردنی متمانه دەدا له‌گه‌ڵ كڕیار چونكه‌ تۆ به‌بێ شله‌ژان سووده‌كانی كاڵاكه‌ت ڕوون كرده‌وه‌ و ڕای خۆتت دا. لەگەل ئەم رێگای نواندنه دەتوانی هێزو پلانه هۆشمەندانەییەکەت تێکەڵ بکەی که دەخرێتە ناو پرێزنتەیشنەکەت و پرڕزنته‌یشنێكی بێ كێشه‌ ده‌كه‌یت بۆ كڕیاره‌كه‌ت و داخستنه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نیت.

 

٧٧-ته‌حه‌دای كڕیاره‌كه‌ت بكه‌:

دوای ئه‌وه‌ی پریزنته‌یشنه‌كه‌ت ته‌واوكرد بۆ كڕیاره‌كه‌ت و گه‌یشتیته‌ قۆناغی داخستن، كڕیاره‌كه‌ت بخه‌ بارودۆخێكه‌وه‌ كه‌وا جۆرێك له‌ ته‌حه‌دای تێدابێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا تێی بگه‌یه‌نیت ئه‌و ناتوانێت بڕیار بدات، یاخود بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌و نیه‌، یاخود ئه‌و له‌ شته‌كه‌ باش نازانێت، یاخود ئاستی دارایی لاوازه‌.

ئه‌مه‌ وا له‌ كڕیار ده‌كات بكه‌وێته‌ دۆخێكی ده‌روونی و په‌له‌ بكات له‌ بڕیاردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌وا ئه‌و وا نیه‌ و كڕینه‌كه‌ ئه‌نجام بدات.

 

٧٨-بەکارهێنانی تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی:

ئه‌م ته‌كنیكه‌ یەکێکه لە ئاسانترین رێگاکانی روون کردنەوەی بابەتەکان له کرداری فرۆشتن.

سەرەرای ئەوەش ئەو تەکنیکه وا لە کریارەکەت دەکا داخستن ئەنجام بدات. جا ئەمە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

لە کۆتایی قسەکانی کریارەکەت هەندێ لە وشەکانی کۆتایی بە پرسیارەوە دووبارە دەکەیتەوە، بۆ نمونه :- -من هەست ناکەم ئەم قاتە گونجاو بێ ! +گونجاو بێ ؟ -بەلێ ئەوە زۆر تەسکه لە کەمەرم. +لە کەمەرت ؟ بەم جۆره تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی کاریگەری دەبێ و ئاسانه لە بەکارھێنانی، چونكه‌ ئه‌مه‌ وا له‌ كڕیار ده‌كات كه‌وا به‌ بیركردنه‌وه‌كه‌ی خۆی دابچێته‌وه‌ و خۆی له‌ناخی خۆیدا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌.

بەڵام سەرەتا ئەم تەکنیکە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت تاقی بکەوە تاکو لێی رابێی لەگەڵ کریارەکەت بە ئاسوودەیی بەکاری بێنی.

 

٧٩-چاره‌سه‌ری بیانووی نرخ گرانی بكه‌ به‌ م ووته‌یه‌:

بیانووی نه‌كڕینی كڕیار كاتێك ده‌رباره‌ی نرخ گرانی بوو، یه‌كێك له‌ ناخۆشترین كاته‌كانی فرۆشیاره‌، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ قورسترین بیانووه‌كان كه‌ كڕیار به‌كاری ده‌هێنێت بۆ نه‌كڕین.

نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی ‘جۆن ڕوكسن’ ده‌ڵێت:

`ژیرانه‌ نیه‌ كه‌ نرخێكی زۆر به‌ شتێك بده‌یت، به‌ڵام له‌وه‌ش ناژیرانه‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نرخێكی زۆر كه‌می پێ بده‌یت، چونكه‌ كاتێك كه‌ زۆر كه‌م به‌ شتێك ده‌ده‌یت ئه‌وا هه‌موو پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام كاتێك زۆر به‌ شتێك ده‌ده‌یت، كه‌مێكی پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شته‌ گرانبه‌هاكه‌ ئه‌و كاره‌ت بۆ ده‌كات كه‌وا پاره‌كه‌ت بۆی خه‌رچ كردووه‌.

له‌ جیهانی بازرگانی و بزنسدا، ئه‌و قسه‌یه‌ ته‌نها خه‌یاڵ و بیرۆكه‌یه‌ گه‌ر بته‌وێت شتێكی زۆر باش به‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بكڕیت`

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕێگایێكی تر بۆ داخستنی فرۆشتنه‌كه‌ت كاتێك كڕیار كێشه‌ی له‌سه‌ر نرخ هه‌یه‌.

 

٨٠-هه‌میشه‌ بۆ وه‌ڵامی بیانووه‌كانی كڕیار ، زانیاری نوێ به‌كار بێنه‌:

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری دووباره‌ كڕیار بێزار ناكات، شێتیه‌ گه‌ر بته‌وێ به‌ هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی پێشوو بیانووی ببڕیت، چونكه‌ خۆی ئه‌م قسانه‌ت بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌و بیانووانه‌.

بۆیه‌ كاتێك كڕیار كه‌وته‌ بیانوو هێنانه‌وه‌، تۆ هه‌وڵ بده‌ قسه‌ی تازه‌ی بۆ بكه‌یت، زانیاری تازه‌ی بۆ بخه‌ ڕوو ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت و بازاڕی تازه‌.

ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ تازه‌یه‌شت بیانووی تازه‌ هه‌بێت، ئاساییه‌، به‌مه‌ ده‌گه‌یته‌ مه‌به‌ستی پشت بیانووه‌كه‌ی، ئه‌وكات تێده‌گه‌یت كه‌ هۆكاری بیانووه‌كانی چین و تۆش گه‌ر توانیت هۆكاره‌كه‌ی بۆ چاره‌بكه‌یت، ئه‌وكاته‌ فرۆشتنه‌كه‌ت ئه‌نجام داوه‌.

 

٨١-به‌ پڕۆفیشناڵانه‌ و خۆگری بمێنه‌وه‌ هه‌تا دوای قبوڵ نه‌كردنیش:

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ %٤٤ ی فرۆشیار و مه‌ندوبه‌كان له‌كاتی یه‌كه‌م نای كڕیار سارد ده‌بنه‌وه‌ و واز ده‌هێنن.

وه‌ هه‌روه‌ها %٢٢  ش له‌ دوای دووه‌م نا واز ده‌هێنن.

وه‌ %١٤ ته‌نها دوای سێیه‌م نا.

و له‌ %١٢ له‌دوای چواره‌م نا.

ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ %٦٠ی كڕیاره‌كان تاوه‌كو چوار جار ده‌ڵێن نا

ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ته‌نها %٨ی فرۆشیاره‌كان %٦٠ ی فرۆشتنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌یره‌ وانیه‌؟!

به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌، سه‌یری خۆت بكه‌ بزانه‌ تۆ ئه‌م خاڵه‌ت تێدا هه‌بووه‌ پێش ئێستا؟ وه‌ بووه‌ كڕیارێك تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ بڵێت نا و تۆش ڕازیت كردبێت؟

 

 

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز

كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

بابه‌تی پێشوو

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی دوازده‌هه‌م: داخستنی فرۆشتن

Tagged : / /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی دوازده‌هه‌م: داخستنی فرۆشتن

تا ئێره‌ باسی گرینگی فرۆشتن و قۆناغه‌كانی فرۆشتنمان كرد، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كردن به‌ كڕیاره‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی كڕیار.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نیشانه‌كانی كڕیاری باش و هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی كه‌وا ده‌كه‌ن كڕیار مه‌یلی كڕینی زیاتربێت له‌ نه‌كڕینی.

لێره‌دا له‌كۆتا قۆناغی فرۆشتن كه‌ گرینگترین قۆناغه‌ باسی داخستنی فرۆشتن ده‌كه‌ین.

مه‌به‌ستمان له‌ داخستن Closing چیه‌؟

مه‌به‌ستمان له‌ داخستن بریتیه‌ له‌ ئه‌نجامدانی فرۆشتنه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه‌ و كۆتایی هێنانه‌ به‌ فرۆشتن و داخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ كه‌ كردومانه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كڕیار.

هه‌ر فرۆشیارێك (مندوبێك) ئه‌گه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێكرد و كڕیاری له‌خۆی ڕازی كرد و هاوڕێیه‌تیێكی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دروستكرد، ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ نه‌كاته‌ گرێبه‌ست و پاره‌ له‌ كڕیار وه‌رنه‌گرێت، كرداری فرۆشتنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

 

٧١-نه‌فرۆشتنیش هه‌ر داخستنه‌

یانیش، مه‌رج نیه‌ هه‌مووكات كۆتایی پرۆسه‌كه‌ به‌فرۆشتنی كاڵاكه‌ت بێت.

یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا كه‌سی به‌رامبه‌رت كڕیاره‌ یاخود نا، ئه‌مه‌ش هه‌ر داخستنه‌، كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ كڕیار نین، ناشبن به‌ كڕیار، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كاتیان زۆره‌ و ده‌یانه‌وێت زانیاری بزانن، چه‌ندان دیدارت له‌گه‌ڵ داده‌نێن.

ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌وا  سه‌رسامن به‌ كاڵاكه‌ت و ده‌یانه‌وێت بكڕن.

تۆ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كڕیاری ڕاسته‌قینه‌ جیا بكه‌یته‌وه‌ و كاتی خۆتیان پێ نه‌كوژیت و پڕۆسه‌كه‌ دابخه‌یت

٧٢-داوای كڕین له‌ كه‌سی به‌رامبه‌رت بكه‌

زۆرجار فرۆشیار یاخود مه‌ندوب، ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كاڵایه‌كه‌ی ده‌ڕوات له‌لای فرۆشیار، له‌بیر ده‌كات داوا له‌ فرۆشیار بكات كه‌ ئایا ده‌یكڕێت یاخود نا؟ ئایا پاره‌ به‌ شته‌كه‌ی ده‌دات یاخود نا؟

یانیش فرۆشیار له‌ ترسی ڕازی نه‌بوونی كڕیار، ناوێرێت لێی بپرسێت: ئایا ئاماده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین به‌م نرخه‌؟

هه‌ر به‌وهیوایه‌ی كه‌وا كه‌سی به‌رامبه‌ری یه‌كێك له‌ قسه‌كانی ئه‌وی به‌دڵ بووبێت و خۆی دواتر په‌یوه‌ندی بكاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی زۆربه‌ی فرۆشیاره‌كانه‌.

بۆیه‌ له‌ زووترین كاتدا ئه‌وه‌ ببڕێنه‌وه‌ كه‌وا ئایا

١-كاڵاكه‌ت به‌كه‌ڵكیان دێت؟ لێیان بپرسه‌.

٢-له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ ده‌توانن بیكڕن ؟ لێیان بپرسه‌.

٣-ده‌یانه‌وێت ئێستا بیكڕن یان دواتر؟ لێیان بپرسه‌.

٤-بڕیارده‌ری كۆتایی كێیه‌؟ لێیان بپرسه‌

 

٧٣-هه‌موو ڕێگاكانی نه‌كڕین له‌ كڕیاره‌كه‌ت بگره‌

هه‌موو كه‌سێك به‌هانه‌ی هه‌یه‌ بۆ نه‌كڕین، تۆ ده‌بێت به‌هانه‌ بده‌یت به‌ كڕیاره‌كان بۆ كڕین، ده‌بێت هه‌موو ده‌رگاكانی نه‌كڕینیان لێ دابخه‌ی، ئه‌ویش له‌ كه‌مترین كات و كه‌مترین یه‌كتر دیتندا.

ڕێگه‌ مه‌ده‌ به‌ به‌هانه‌ی بێ بنه‌ما كاتت لێ بكوژێت و دواتریش لێت نه‌كڕێت، خۆت ئاماده‌ بكه‌ بۆ هه‌موو به‌هانه‌كانی وه‌ك (نرخت گرانه‌، له‌هی تۆ هه‌رزانتر هه‌یه‌، بۆچی له‌تۆ بكڕم؟ با بازار بگه‌ڕێم دواتر دێمه‌وه‌ لات، با له‌ هاوبه‌شه‌كانم بپرسم ئینجا،…..( چه‌ندین بیانووی تریش.

ئه‌گه‌ر كڕیار داوای دیداری تری كرد، ئاساییه‌، به‌ڵام به‌مه‌رجی ڕازی بوونی به‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ نرخ و كوالێتی تۆ ڕازی نیه‌، پێویست به‌ دیداری تر ناكات و ئه‌و كه‌سه‌ به‌جێ بهێڵه‌ و كاته‌كه‌ت بۆ كڕیاره‌ ڕاسته‌قینه‌كان بهێڵه‌وه‌ و كڕینه‌كه‌ دابخه‌.

 

٧٤-له‌ كاتی داخستندا ڕووبه‌ڕووی ٣ بژارده‌ ده‌بیته‌وه‌

كاتێك تۆ داوا له‌ كڕیار ده‌كه‌یت كه‌وا گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات و كاڵاكه‌ت بكڕێت، یه‌كێك له‌م سێ وه‌ڵامه‌ی ده‌بێت:

١-به‌ڵێ ڕازیم، با گرێبه‌ست بكه‌ین. (خه‌نی له‌خۆت 🙂 )

٢-نه‌خێر ، به‌كه‌لكی من نایه‌ت، (به‌و بیانوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد)

٣- دڵنیا نیم، با بیرێكی لێ بكه‌مه‌وه‌

 

له‌حاله‌تی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ هیچ كه‌سێك كێشه‌ی نیه‌ و فرۆشتنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبووه‌.

له‌حاله‌تی دووه‌م دا كه‌ فرۆشیار دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌وا به‌رهه‌مه‌كه‌ی تۆی ناوێت كێشه‌ نابێت و سوپاسی بكه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ جاری داهاتوودا ببێته‌ كڕیارت له‌ به‌رهه‌مێكی تر و كاتێكی تر.

ناخۆشتترین بار و دۆخ ئه‌وه‌ویه‌ كه‌ كڕیار بڵێت بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه‌.

له‌ زۆربه‌ی بارو دۆخه‌كان كڕیار ڕاست ناكات و نیازی كڕینی نیه‌ و ده‌یه‌ووێت به‌م ووته‌یه‌ به‌ڕێت بكات.

له‌خاڵه‌كانی داهاتووودا باسی چاره‌ی ئه‌م خاڵه‌ش ده‌كه‌ین له‌ژێر ناوی چاره‌كردنی بیانووه‌كانی كڕیار

 

 

 

٧٥-داخستن له‌ڕێگای چیرۆكی كه‌سانی تره‌وه‌

زۆرجار كڕیار پێویستی به‌كاڵاكه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكی نه‌زانراو كه‌ زۆرجار خۆشی نازانێت كه‌ چیه‌، ئاماده‌ نیه‌ كڕینه‌كه‌ بكات.

تۆی فرۆشیار ده‌توانیت له‌ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌وانی تره‌وه‌ كه‌وا كاڵاكه‌ی تۆیان نه‌كڕیه‌وه‌ و زه‌ره‌ریان كردوه‌. به‌مه‌ش ناچاربوون چه‌ندان به‌رهه‌می تر تاقی بكه‌نه‌وه‌ و نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجام.

 

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز

كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

بابه‌تی پێشوو

 

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی یازده‌یه‌م: وێناكردن

Tagged : /

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو-به‌شی یازده‌یه‌م: وێناكردن

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی یازده‌یه‌م: وێناكردن

له‌م به‌شه‌ باسی  جۆری دروستكردنی قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كڕیار له‌لایه‌ن فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو.

 

٦١-هه‌رگیز پێشبینی مه‌كه‌ له‌ كڕیاره‌كه‌ت تێ ده‌گه‌یت و ده‌زانیت چی ده‌وێت، پرسیاری لێ بكه‌.

زۆرێك له‌ فرۆشیاره‌كان وا ده‌زانن كه‌وا هێنده‌ زیره‌كن، به‌ ته‌نیا بینی كڕیار و خۆ ناساندنیان، ده‌توانن بزانن كڕیاره‌كه‌ چی ده‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌.

كڕیار مرۆڤه‌، مرۆڤیش هه‌رگیز دوو دانه‌ وه‌ك یه‌كتر نابن له‌ بیركردنه‌وه‌  و حه‌ز و بودجه‌ و پێویستیدا.

هه‌میشه‌ به‌ پرسیاركردن له‌ كڕیاره‌كه‌ت قوڵتر به‌ره‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌خۆته‌وه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌وا كڕیار چی ده‌وێت و كه‌ له‌كۆتایشدا تووشی كێشه‌ ده‌بیت كاتێك ده‌زانیت كه‌وا كڕیاره‌كه‌ت ئه‌م شته‌ی ناوێت كه‌وا تۆ چه‌ند كاتژمێره‌ بۆی ڕوون ده‌كه‌یته‌وه‌.

سه‌ره‌تا بزانه‌ ئئه‌و كێشه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ لای تۆ یان نا؟ ئینجا ده‌ست بكه‌ به‌ ڕوون كردنه‌وه‌ و كاتی خۆت و ئه‌ویش مه‌گره‌.

به‌مه‌ خۆشه‌ویستیشت له‌لای كڕیار زیاد ده‌كات، چونكه‌ وه‌ك گووتمان، خه‌ڵك حه‌زده‌كات گوێی لێ بگیرێت.


٦٢-به‌ ووشه‌كانت وێنه‌یه‌ك بۆ كڕیار دروست بكه‌.

ووته‌یه‌كی دێرین هه‌یه‌ ده‌ڵێت، ١ وێنه‌ به‌جێگای ١٠٠٠ ووته‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ فرۆشتنیشدا ڕاسته‌، هه‌وڵ بده‌ قسه‌كانت زیاتر دروستكردنی وێنه‌یه‌ك بێت بۆ كڕیار كه‌وا كڕیار چی به‌سه‌ر دێت گه‌ر بێت و كاڵاكه‌ی تۆ بكڕێت.

بۆ نموننه‌، داهات چه‌نده‌ زیاد ده‌كات؟ یاخود ژیانی . چه‌نده‌ ئاسان ده‌بێت؟ یانیش چه‌نده‌ پاره‌ و خه‌رجی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ یان هه‌ر وێنه‌یه‌كی . تر كه‌ووابكات كڕیار هه‌ست به‌ چركه‌ساته‌كه‌ بكات، بێگومان ئه‌مه‌ زۆر یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت كه‌وا كڕیار ئاسانتر بڕیار بدات كه‌ كاڵاكه‌ت یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت به‌كار بهێنێت.


٦٣-هه‌ردوو هۆكاری هه‌ست و مه‌نتیق به‌كار بهێنه‌.

زیگ زاگله‌ر، كه‌ به‌مامۆستای فرۆشتن داده‌نرێت ده‌ڵێت: مه‌نتیق وا ده‌كات خه‌ڵك بیر بكاته‌وه‌، هه‌ستیش وا ده‌كات خه‌ڵك بڕیار بدات و كردار ئه‌نجام بدات.

تۆ گه‌ر به‌ته‌نها لۆجیك به‌كاربهێنیت، كڕیار زانیاریێكی زۆر به‌خۆڕایی وه‌رده‌گرێت و تۆش هیچ نافرۆشیت، واته‌ به‌خۆڕایی زانیاریت به‌ كڕیار فرۆشت.

وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نها هه‌ست وعاتیفه‌ت به‌كارهێنا، ئه‌وا كڕیار هه‌ستی پێویستی و كڕینی لا دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌سێكی مه‌نتیقی تر ده‌كڕێت.


٦٤-هه‌وڵ بده‌ مێشكی . كڕیار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان بێت له‌ پاره‌كه‌ی، نه‌وه‌ك خه‌رجكردن له‌ نرخ یان تێچووی كاڵاكه‌.

گه‌ر تۆ هه‌میشه‌ بیرت له‌لای نرخی كاڵاكه‌ت بوو، كڕیاری به‌ هه‌مان شێوه‌ بیری له‌لای گیرفانی ده‌بێت و بیر له‌ووه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا چه‌نده‌ پاره‌ی له‌ ده‌ست ده‌چێت گه‌ر بێت و ئه‌م كاڵایه‌ بكڕێت.

به‌ڵام تۆ گه‌ر توانیت وا له‌كڕیار بكه‌یت كه‌وا به‌م پاره‌یه‌ی ده‌یدات به‌تۆ، وه‌به‌رهێنان ده‌كات، ئه‌وا بێگومان بیر . له‌و قازانجانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا له‌ كڕینی به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌ده‌ستی دێنێت و پپاره‌كه‌ی ده‌یدات به‌تۆ له‌به‌ر چاوی نابێت.


٦٥-هه‌میشه‌ بیرت له‌ پێداویستیه‌كانی كڕیار بێت نه‌وه‌ك هی خۆت.

خه‌ڵكی كاتێك شتێك ده‌كڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا پێویستیانه‌، تۆ ده‌بێت سه‌ره‌تا پێویستیه‌كه‌یان بۆ دروست بكه‌یت ئینجا چاره‌سه‌ره‌كه‌یان پێ بفرۆشیت.

خه‌ڵكی هه‌رگیز لێت ناكڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا تۆ پپێویسته‌ ئه‌م كاڵایه‌ بفرۆشیت و پێویستیت به‌ پاره‌یه‌، خه‌ڵك ئاماده‌ نیه‌ پێویستی تۆ پڕبكاته‌وه‌، خۆ تۆ سواڵكه‌ر نیت.

گه‌ر به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه‌ بڕۆت بۆلای كڕیار، بێگومان له‌ كرده‌وه‌ و قسه‌كردنت ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، به‌مه‌ش فرۆشتنه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.

بۆیه‌ وه‌ك كه‌سێكی باوه‌ڕ به‌خۆ بوو وبێ پێویستی خۆت بنوێنه‌ و به‌ده‌وای چاره‌سه‌ركردن و دابین كردنی پێداویستی خه‌ڵكی بگه‌ڕێ.


٦٦-گوێ له‌ مۆسیقاكه‌ بگره‌.

هه‌میشه‌ گۆرانی پێك دێت له‌ تێكه‌ڵه‌ی ووشه‌ و ئاواز وده‌نگ، به‌ڵام گرینگترین . شت كه‌وا خه‌ڵك سه‌رسام ده‌كات، چیرۆكی پشت گۆرانی و شعره‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م چیرۆكه‌ش تێ بگه‌یت، ده‌بێت له‌ ووشه‌كان وورد بیته‌وه‌ و بچیته‌ ئاوازی ووشه‌كان، ئیجا تێده‌گه‌یت . كه‌وا ئه‌م شاعیره‌ بۆ ئه‌م ووشانه‌ی نووسیوه‌ و ئه‌م گۆرانی بێژه‌ش بۆ ئه‌م شعره‌ی هه‌ڵبژاردووه‌. واته‌ له‌ ئازاری ووته‌كان تێده‌گه‌یت به‌ ئاووازه‌كه‌ی.

هه‌مان شتیش ڕاسته‌ بۆ كڕیار، گوێ بده‌ ئاوازی ووته‌كانی كڕیار، بزانه‌ چه‌نده‌ ئازاری هه‌یه‌ و چ زه‌حمه‌تیێكی تووش بووه‌ به‌م كێشه‌یه‌ی كه‌ تۆ ده‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت، به‌زانینی بڕی ئازاری كڕیار، ده‌توانیت نرخی كاڵا یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت دیاری . بكه‌یت و ڕه‌نگه‌ بۆ كه‌سێك زۆر به‌ ئازار بێت، بتووانیت زۆرترین قازانجی لێ بكه‌یت.


٦٧- له‌كاتی ڕوونكردنه‌وه‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت، هه‌میشه‌ دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی . كه‌وا كڕیار تێتگه‌یشتووه‌.

تۆ كاتێك وێنای به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بۆ كڕیار، نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌كتری قسه‌ بكه‌یت، ده‌بێت ماوه‌ بده‌یت به‌ كڕیار تاوه‌كو تێت بگات و هه‌رسی زانیاریه‌كان بكات، له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌رباره‌ی شێوازی ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆت پرسیاری لێ بكه‌ت، گه‌ر  به‌دڵی نه‌بوو، شێوازه‌كه‌ی بگۆڕه‌، چونكه‌ مه‌رج نیه‌ به‌و جۆره‌ی تۆ له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌گه‌یت خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ تێی بگه‌ن، چونكه‌ هه‌مان باكگراوندی تۆیان نیه‌ بێگومان.


٦٨-له‌كاتی پرسیاركردن، ئه‌و پرسیارانه‌ بكه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ یه‌

كاتێك نزیك ده‌بیته‌وه‌ له‌ پێدانی نرخ و كۆتایی هێنان به‌ . دانیشتنه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی فرۆشتنه‌كه‌، هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێك ئاماده‌بكه‌ و له‌ كڕیاره‌كه‌تی بكه‌، كه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ بێت وه‌ك: تۆ حه‌زناكه‌یت كه‌وا زۆرترین قازانج بكه‌یت؟ یان، حه‌ز ناكه‌یت ژیانت خۆشتر بێت؟ یان هه‌رشتێكی تر به‌گوێره‌ی دانیشتنه‌كه‌ بێت.

ئه‌مه‌ وه‌ك جادوو كاری خۆی د ه‌كات، وا ده‌كات كاتێك داوای كڕین له‌ كڕیاره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ ئاماده‌بێت بۆ ووتنی . به‌ڵێ چونكه‌ ڕات هێناوه‌ له‌سه‌ری.


٦٩-هه‌میشه‌ ووته‌كانی كڕیار به‌ تێبینی بنوسه‌.

نه‌كه‌یت بۆ فرۆشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناودار و خاوه‌ن كاردا، قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز له‌بیر بكه‌یت، گه‌ر قسه‌كانی ئه‌وان بنوسیته‌وه‌، دوو قازانج ده‌كه‌یت، یه‌كه‌م: كڕیار تێده‌گات كه‌وا تۆ گرینگی پێ ده‌ده‌یت و گوێگرێكی باشیت، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵت ئاسووده‌ ده‌بێت.

دووه‌م:ده‌توانیت ناو به‌ناو بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ چه‌ند ووته‌یه‌كی . كڕیاره‌كه‌ت و وه‌ك پاڵپشتی بۆخۆت به‌كاریان بهێنیت كاتێك كه‌وا قسه‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت.


٧٠- هه‌میشه‌ بپرسه‌ر بۆ

پرسینی بۆ وا ده‌كات كڕیار ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات، جا چ له‌ سه‌ره‌تا یان كۆتایی قسه‌كانی دابێت، گرینگ نیه‌ كه‌ی ده‌پرسیت ، گرینگ ئه‌وه‌ویه‌ شه‌رم مه‌كه‌ له‌ پرسینی بۆ چونكه‌ ئه‌مه‌ زیاتر له‌ ئازار و پێداویستی كڕیار نزیكترت ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنت زیاتر ده‌كات، یانیش ده‌كرێت به‌ شێوازێكی تر بپرسیت: ده‌كرێت ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌یتێ ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌؟

 

 

 

ئه‌.ڕابه‌ر كه‌ریم

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز

كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

له‌م لینكه‌ش به‌شی ده‌یه‌م بخوێنه‌وه‌

فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی ده‌یه‌م: ئه‌ته‌كێتی فرۆشیار

 

Tagged : /