شکستی کۆمپانیاکان لە سەردەمی کۆڕۆنا، بزنسەکەت بپارێزە

٤ کۆمپانیای زەبەلاح بەرەو ئیفلاس بوونن بەهۆی پەتای کۆڕۆنا.

هەرگیز بیر مەکەوە جیهانی پێش #کۆڕۆنا و دوای #کۆڕۆنا وەکنیەک دەبێت، بە دەیان بزنسی گەورە لەناو چوون و بەردەوام لەناو دەچن و بە پؽچەوانەش بە دەیان بزنس لەدایک دەبن. هەردوکیشی هۆکارەکەی ئەو ڤایرۆسەیە کە بە #covid19 ناسراوە.

١- یارمەتیدانی حکومەت بۆ بزنسەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە شوێنی فیزیکی زۆر گرینگە لەو کاتانەدا بۆ مانەوەیان و ڕوونەدانی کارەساتی بێکاری و نەمانی هەلی کار.

٢- خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان بۆ بارودۆخە تازە و لەناکاوەکان فاکتەرێکی سەرەکی مانەوەی بزنسەکان دەبێت.

 

 

٣- سوود وەرگرتن لەو بارودۆخە تازەیە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی جیهانی بەر لە کۆڕۆنا بەرەو شکستێکی حەتمیت دەبات، ئەو گۆڕانکاریەی کۆڕۆنا دروستی کرد بەچەند مانگێک، جیهان پێشبینی دەکرد بە چەندین ساڵ ڕووبدات بۆیە شۆکەکە گەورە بوو بۆ کۆمەڵێک کەس، بۆ دەرهاتن لەو شۆکە هێشتا چاوەڕوانی نەمانی ئەو پەتایە دەکەن.

 

 

 

٤- ئاوێتە کردنی تەکنەلۆجیا لەگەڵ بزنسەکەت، جا هەر بزنسێک بێت بە فاکتەرێکی گرینگ دادەنرێت بۆ ڕزگارکردنی بزنسەکەت و مانەوەت لە بازاڕ، جا فەرق ناکات بزنسەکەت گەر چ جۆرێک بێت و لە هەر سێکتەرێک بؽت.

گەر تا ئێستا دژیایەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیات کردووە لەگەڵ کارەکەت، ئێستا ناچاری و مانەوەی بزنسەکەت و کارمەندەکانت لەسەر کارەکەت، زۆر گرینگترە لە ڕای تایبەتی خۆت. سەیریبئەو وێنەیە بکە بزانە ئەو کۆمۆانیا زەبەلاحانە چۆن ئیفلاسیان هێنا، خۆنتۆنلەوان گەورەتر نیت.
لەگەڵ ڕێزم.

 

ڕابەر کەریم
بەڕیوەبەری کۆمپانیای جیاساز

Tagged : /

چۆن سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایته‌كه‌ت ده‌گۆڕیت بۆ كڕیار

زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان و دۆست و هاوڕێیانمان كاتێك په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت یاخود سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، گله‌یی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا وێبسایته‌كانیان هیچ سه‌ردانیكه‌ری نیه‌، یاخود هیچ داهاتێكیان بۆ نه‌هاتووه‌ له‌ڕێگای وێبسایته‌وه‌ وه‌ ناشزانن چۆن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

كاتێك ده‌ڕۆنیه‌ ناو سایته‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌بینین سایتێكی بێ گیان و ساده‌  Static كه‌ هیچ جۆره‌ كاردانه‌وه‌یك له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكه‌ره‌كانی دروست ناكات

ئه‌وه‌ش هه‌مووی هۆكاری نه‌بوونی ئامانجه‌ له‌وێبسایت، یاخود هه‌بوونی ئامانجێكی هه‌ڵه‌،

 

زۆربه‌ی وێبسایته‌كان به‌م بڕیارانه‌ دروست ده‌كرێن كه‌ له‌ناو كۆبونه‌وه‌ مردووه‌كان ده‌درێن وه‌ك:

له‌ كۆمپانیاێك كاتێك كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ڵێت: ئاگاتان لێیه‌ كۆمپانیای ڕكابه‌رمان چ وێبسایتێكی دروست كردووه‌؟

جێگره‌كه‌ی ده‌ڵێت : وایه‌، من بینیم به‌ڕاستی جوانه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاریش بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ربكات ده‌ڵێت: گه‌ر هه‌رزانه‌ بۆچی ئێمه‌ش شتێكی وا دروست نه‌كه‌ین؟

دوای ئه‌وه‌ش كه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كار بكه‌ن، به‌دوای هه‌رزانترین نرخ داده‌گه‌ڕێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ چی بخه‌نه‌ ناو سایته‌كه‌وه‌؟

به‌لاته‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌یه‌.

 

له‌ جیاتی ئه‌وه‌ ده‌كرا بگوترێت:

  • چۆن بتوانین خزمه‌ته‌كه‌مان فروانتر بكه‌ین؟
  • یاخود چۆن ده‌كرێت خزمه‌ته‌كانمان به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین و له‌ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌ین و خه‌ڵك له‌خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه‌؟
  • چۆن فرۆشمان زیاتر بكه‌ین و فیدباكی زیاتر له‌سه‌ر كاڵاكانمان بزانین؟

 

ئه‌مانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی تری هاوشێوه‌ ١٨٠ پله‌ ناوه‌ڕۆك و دیزاینی وێبسایته‌كه‌ت ده‌گۆڕێت.

 

تۆ خۆت گه‌ر وێبسایتت هه‌یه‌ یاخود به‌ته‌مایت دروستی بكه‌یت، پلانه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ بو؟

  • ئه‌رێ وێبسایته‌كه‌مان به‌ چه‌ند زمان بێت باشه‌؟
  • باشه‌ چی دابنێین له‌ په‌یجی About? كێ بۆمان ته‌رجومه‌ ده‌كات؟
  • پێویست ده‌كات مێژووی كۆمپانیا دابنێین؟
  • كامه‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تا بخه‌ینه‌ پێشچاو؟
  • ئه‌ی چۆن كوالێتی خۆمان به‌خه‌ڵك پیشان بده‌ین؟
  • پێویست ده‌كات وێنه‌ی ستافه‌كانم دابنێم؟
  • وێبسایته‌ه‌كمان چ ڕه‌نگێك بێت باشه‌؟
  • ئه‌رێ وێنه‌ی ئۆفیسه‌كه‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ بگرین یاخود له‌ ناوه‌وه‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌شێك بوونه‌ له‌وپرسیارانه‌ی له‌كاتی پلان بۆ وێبسایت دروستكردن باسكراوه‌، ئه‌وا من پێت ده‌ڵێم وێبسایتێكی بێ گیان ده‌رده‌چێت.

 

گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و كێشانه‌ به‌دور بیت و وێبسایته‌كه‌ت كارت بۆ بكات و كڕیارت بۆ ڕابكێشێت، ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌

وێبسایته‌كه‌ت نابێت ته‌نها باس له‌تۆ بكا و به‌س.

ڕاسته‌ وێبسایته‌كه‌ت هی خۆته‌ و تایبه‌ت به‌تۆیه‌، به‌ڵام خۆ بۆ خۆتت دروست نه‌كردووه‌، ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هیچی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌دۆزنه‌وه‌ تێیدا، دڵنیابه‌ له‌جارێك زیاتر نایه‌نه‌ سه‌ری.

دوو خاڵ هه‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگریت به‌ر له‌ پلان دانان:

  • كڕیاره‌كانی تۆ چ كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌؟
  • كۆمپانیاكه‌ی تۆ چ چاره‌سه‌رێكی پێیه‌ بۆ كێشه‌كه‌یان؟

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانیت ناوه‌ڕۆكی وێبسایته‌كه‌ت وه‌ها دیزاین بكه‌یت كه‌ خه‌ڵكی بێن و بمێننه‌وه‌ و كرداری له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك: په‌یوه‌ندی كردن ، كڕین، خۆ تۆماركردن و شتی تر كه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌ی قازانج بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا.

 

له‌هه‌مووشی گرینتر ده‌بێت وا له‌ سه‌ردانیكه‌رانت بكه‌ی كه‌ كردارێك له‌سه‌ر سایته‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن نه‌وه‌ك ته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌ربن و دواتر ده‌ربچن

بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن وا ده‌كه‌ی خه‌ڵك كلیك له‌سه‌ر ئۆفه‌ر و دوگمه‌كانی ناو وێبسایته‌كه‌ت بكات، ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌

Tagged : / /

چۆن وا بكه‌ین خه‌ڵك Action ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان؟

گومان له‌وه‌دا نیه‌ گه‌ر سه‌ردانیكه‌ردانی وێبسایته‌كه‌ت ته‌نها هاتنه‌ ناو وێبسایته‌كه‌ت و به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ كردارێك چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا تۆ ئه‌وانت له‌ده‌ست داوه‌

 كه‌واته‌

چۆن وا بكه‌ین خه‌ڵك كرداره‌كان Action ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان؟

هه‌نگاوی یه‌كه‌م: جۆری سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایته‌كه‌ت دیاری بكه‌:

بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌خه‌ڵك بكه‌یت، له‌سه‌ر سایته‌كه‌ت كردار ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین قسه‌ له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌یت؟ واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كێن.

بۆ نمونه‌ ، گه‌ر تۆ سه‌نته‌رێكی له‌شجوانیت هه‌یه‌، سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌:

  • ئه‌وانه‌ی كه‌وا یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن و له‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان به‌شدارن
  • ئه‌وانه‌ی یاری ڕاكردن ده‌كه‌ن و په‌ره‌ به‌ توانای هه‌ناسه‌ و ڕاكردنیان ده‌ده‌ن.
  • ئه‌وانه‌ی كێشیان كه‌مه‌ و ده‌یانه‌وێت ماسولكه‌ زیاد بكه‌ن
  • ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
  • چه‌ند جۆرێكی تریش

ئه‌مانه‌ جۆری جیاواز و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكن، تۆش ده‌توانیت خزمه‌تی هه‌موویان بكه‌یت،

به‌ڵام به‌ئامانجگرتنی هه‌موو ئه‌مانه‌، كارێكی ئه‌سته‌مه‌ و په‌رتی ئاڵۆزی له‌كاره‌كه‌ت دروست ده‌كات، وێبسایته‌كه‌ت جگه‌ له‌ زانیاری ڕۆتینی ، هیچی تری تێدا نابێت.

تۆ ده‌بێت كڕیاره‌كانت هه‌ڵبژێری كه‌ ده‌بێت له‌ چ جۆرێك بن،

واته‌ له‌كامه‌یان تۆ ده‌توانیت باشترین خزمه‌ت بكه‌یت، ئه‌وه‌ زه‌ق بكه‌وه‌.

خۆ ئه‌وانی تریش هه‌ر دێن.

به‌نمونه‌: ڕه‌نگه‌ ئه‌و هۆڵه‌ی له‌ش جوانی، باشتربێت كه‌ كڕیاره‌كانی ده‌ستنیشان بكات له‌ ڕه‌گه‌زی مێ، ته‌مه‌نیان له‌ ١٨ بۆ ٢٥ ساڵی دابێت، ئه‌وانه‌ی كه‌وا حه‌ز ده‌كه‌ن ١٠ كیلۆ كێشیان دابه‌زێنن له‌ماوه‌ی ٢ مانگدا.

سه‌یركه‌ن چه‌نده‌ ئامانجێكی ڕوون و دیاری كراوه‌،

ئه‌مه‌ وا ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی به‌ئامانجه‌وه‌ بێنه‌ لات،

كۆمه‌ڵێكیش له‌ هه‌مان ئامانج لێته‌وه‌ كۆ ببێته‌وه‌، هه‌مووشیان هه‌ست به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن چونكه‌ كاته‌كه‌ی دیاری كراوه‌، كه‌سیش شه‌رم له‌ له‌شی خۆی ناكات.

خۆ خه‌ڵكانێك كه‌ هه‌مان ئامانجیان نیه‌، ئه‌وانیش ده‌توانن ببن به‌ كڕیارت و بێگومان دێن،

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌مان ئامانجیان هه‌یه‌، هه‌ركه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر سایت و په‌یجه‌كه‌ت ببینن، یه‌كسه‌ر دێن.

ئه‌مه‌ بۆ هه‌ر بزنسێكی تریش ڕاسته‌.

 

هه‌نگاوی دووه‌م: داوای كردار بكه‌ له‌ سه‌ردانیكه‌رانت

هیچكات چاوه‌ڕوان مه‌به‌ به‌ دانانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئۆفیسه‌كه‌ت یاخود مێژووی دروست بوونی كۆمپانیاكه‌ ، خه‌ڵكی بڵێن وااااو، ده‌ی با كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین یاخود لێیان بكڕین

ده‌بێت خۆت داوایان لێ بكه‌یت. ده‌بێت بۆ هه‌ر خزمه‌تێكت په‌یجێكی تایبه‌تت هه‌بێت كه‌ به‌ كورتی باسی قازانج و سووده‌كانی خزمه‌تگوزاری یاخود كاڵاكه‌ت بۆ كڕیار بكات و دواتریش ڕاسته‌وخۆ داوای ئه‌نجامدانی كردارێكی لێ بكه‌یت وه‌ك:

  • هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌
  • ئیمه‌یله‌كه‌ت پڕ بكه‌وه‌ و ناونیشانت بنووسه‌ خۆمان بۆتی دێنین
  • ڕاسته‌وخۆ نامه‌ بۆ سۆشیال میدیاكانمان بنێره‌ و گه‌یاندن به‌خۆڕاییه‌
  • سه‌ردانێكی شوێنه‌كه‌مان بكه‌ له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌
  • ژماره‌كه‌ت لێره‌ بنوسه‌ و نۆره‌كه‌ت بگره‌
  • هه‌ر داوایێكی تری هاوشێوه‌

هه‌نگاوی سێیه‌م: ئۆفه‌ری ڕه‌تنه‌كراوه‌ بده‌

با ئه‌و په‌یجه‌ی كه‌ باسمان كرد تایبه‌ت به‌ خزمه‌ت و كاڵاكانته‌، ده‌بێت ئۆفه‌ری زۆر به‌هێزی تێدابێت، وه‌ك مانگێك به‌شداری كردن به‌خۆڕایی، یاخود سه‌ردانی یه‌كه‌مت به‌خۆڕاییه‌، یانیش هه‌ر شتێك كه‌ نه‌توانێت ڕه‌تی بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دابنێ و خه‌ڵكی هان بده‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سایته‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش ٢ سوودی هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ردانیكه‌رانی وێبسایتت زیاد ده‌كه‌یت و ناوبانگت زیاتر ده‌كات و له‌ گه‌ڕانه‌كانی گووگڵ متمانه‌ پێكراوتر ده‌بی.
  • دووه‌مین خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌یت كه‌ له‌ڕێگای سایته‌وه‌ له‌گه‌ڵت بن، به‌مه‌ش ده‌توانی تراكیان بكه‌یت و بزانین كه‌ چۆن هاتوون ، تا دووباره‌ بیان هێنیته‌وه‌ و پێیان بفرۆشیته‌وه‌

 

 

Tagged :

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌

كاری سه‌ربه‌خۆ بنیات بنێم یاخود وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێم؟ كامیان باشتره‌؟

ئه‌م پرسیاره‌ی كه‌ كه‌م كه‌س هه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانێت.

تۆش كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌واته‌ یه‌كێك له‌م بیركردنه‌وانه‌ به‌ مێشكی تۆدا هاتووه‌

كاری سه‌ربه‌خۆی خۆمم ده‌بێت له‌به‌ر دوو هۆكار

١-هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆشه‌ كارێكی سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان هه‌بێت به‌ خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه‌ی ویستمان بڕۆنه‌ ده‌وام و كه‌ی حه‌زمان نه‌كرد له‌ماڵ و له‌ژێر جێگاكه‌مان تاوه‌كو نیوه‌ڕۆ بخه‌وین، یانیش ساڵانه‌ چه‌ند جارێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بكه‌ین و ته‌نها به‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه‌ كاره‌كانی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین.

خه‌ونێكی خۆشه‌ وانیه‌؟

٢-یانیش هه‌مانه‌ له‌ ڕقی ئه‌وه‌ی كاتێك بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ببین به‌ فه‌رمانبه‌ر و ڕۆژانه‌ كاتژمێر ٨ی به‌یانی تاوه‌كو ٥ی ئێواره‌ له‌سه‌ر كار بین و بۆ كه‌سێكی تر كار بكه‌ین، شتێكی ناخۆشه‌ و وه‌ك كۆیلایه‌تی وایه‌ و بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌وا هه‌رچه‌نده‌ كار بكه‌یت، هه‌ر بۆ قازانجی كه‌سێكی تر كار ده‌كه‌یت و قازانجه‌كه‌ی ده‌ڕواته‌ گیرفانی ئه‌وان، تۆش ته‌نها مووچه‌ دیاری كراوه‌كه‌ی خۆتت هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌م دووانه‌ بیانو و پاڵنه‌رمان ده‌بێت بۆ هه‌وڵدان بۆ كاری سه‌ربه‌خۆ

 

فه‌رمانبه‌ری باشتره‌ بۆ من ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار

١-جیاواز له‌وانه‌ش هه‌ندێكمان بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر بوون شیاوتره‌ بۆمان، ئه‌ویش به‌ چه‌ند بیانوێك كه‌ ده‌ڵێین: كاری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسی و هونه‌رمه‌ند و یاریزانه‌كانه‌ و قۆرخ كراوه‌، گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م ووڵاته‌ كه‌س ناتوانێت كارێك دابمه‌زرێنێت گه‌ر سه‌ر به‌ فلان و فلان نه‌بێت و بازاڕ ئازاد نیه‌.

به‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ به‌مێشكمان دادێت، به‌رزتربوونه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تیێتی له‌گه‌ڵ زیادبوونی موچه‌كه‌مانه‌.

٢-جگه‌ له‌مانه‌ش هه‌ندێكی تر به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌وا كاری سه‌ربه‌خۆ سه‌رئێشه‌ی زۆره‌، مه‌ترسی زۆره‌، وڕه‌نگه‌ مانگێك پاره‌ت نه‌بێت و مانگێك هه‌تبێت كه‌ ئه‌مه‌ش خودی خۆی مه‌ترسیه‌ و ده‌رچونه‌ له‌ناوه‌چه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی.

له‌هه‌مان كاتدا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری سه‌ربه‌خۆ پاره‌ی پێویسته‌، ئه‌میش كه‌س نیه‌ ده‌ستی بگرێت و سه‌پۆرتی بێت بۆیه‌ ناتوانێت له‌ناوچه‌ی سه‌لامه‌تی دارایی خۆی ده‌ربچێت و هه‌نگاوی تر بهاوێژێت كه‌ ڕه‌نگه‌ داهاتووی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانیشی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت.

 

تۆ ئێستا ده‌زانیت كه‌وا خودی خۆت له‌كامیانیت.

 

ئێمه‌ په‌سه‌ندی هیچ كام له‌م بیرۆكانه‌ ناكه‌ین و هه‌ردووكیان ڕاست و هه‌ڵه‌ی تێدایه‌

له‌ بلۆگێكی تر درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ده‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو بارودۆخ ده‌ده‌ین كه‌ به‌پێی كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن

 

ڕابه‌ر كه‌ریم

دامه‌زرێنه‌ری كۆمانیای جیاساز

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی

 

 

Tagged : / /

٦ هۆكار بۆ هۆكاری شكستهێنانی پڕۆژه‌ی نوێ وریابه‌ به‌ر له‌ ده‌ستكردن به‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك

به‌پێی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی بچوك له‌ سه‌دا ٣٠% ئه‌و پڕۆژه‌ بچوكانه‌ی كه‌ ده‌یبینین، شكست دێنن له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای كاركردنیان،

وه‌ له‌ سه‌دا ٥٠%،له‌ ٥ ساڵی یه‌كه‌م، وه‌ زیاتر له‌ سه‌دا ٦٦% له‌ پڕۆژه‌ تازه‌كان، تووشی شكست و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه‌ له‌ ١٠ ساڵی یه‌كه‌میان.

ته‌نها له‌ سه‌دا ٢٥% له‌مانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن بۆماوه‌ی ١٥ ساڵ یان زیاتر.

 

پێویست به‌وه‌ ناكات تۆ بترسی له‌ شكست، ئه‌گه‌ر بیرت له‌ كار و پڕۆژه‌یه‌ك كردۆته‌وه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌ بزانی، ته‌نها هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شكست خواردنه‌كه‌یه‌.

زۆرێك له‌ پڕۆژه‌كان به‌هۆی لاسایی یاخود خه‌ونێك دروست ده‌بن، خاوه‌نه‌كانیان به‌ حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه‌ و به‌ په‌له‌ په‌ل ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پڕۆژه‌كانیان، چه‌ند لایه‌نێكیان بیر ده‌چێت كه‌ بیری لێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش كڕۆكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن یاخود شكستن.

ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌ش بیرۆكه‌ی كار و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆتت وه‌ربگریت

له‌م ٦ خاڵه‌ سه‌ره‌كی ترین خاڵه‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ كۆمه‌ڵگای خۆماندا باوترینن.

 

١-ده‌ست پێكردنی پڕۆژه‌ ، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی بازاڕ:

به‌ڵێ، ئه‌وه‌ هۆكاری یه‌كه‌م و گرینگترینیانه‌ له‌ بازاڕ كردن، زۆربه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ ئایا بازاڕ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، ته‌نها له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌وه‌ك بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یان بدزرێت، له‌كه‌س ناپرسن، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو كاتی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌، هیچ به‌ كه‌س ناڵێن، ئه‌مه‌ش به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ واقیع دروست ده‌كات له‌كاتی چوونه‌ ناو بازاڕ به‌وه‌ی كه‌ ده‌بینیت هیچ خواستێك له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایه‌ نیه‌ كه‌ تۆ هێناوته‌.

له‌یه‌ك باردا ده‌توانیت ئه‌وه‌ بكه‌یت، ئه‌ویش پێویستی بۆ بازاڕ دروست بكه‌یت، بۆ ئه‌و كاڵایه‌ی تۆ هه‌ته‌، له‌هه‌مان كاتدا ڕۆشنبیری كڕیاریش به‌رز بكه‌یته‌وه‌، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌ فرۆشتن بكه‌یت، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكه‌ به‌ كه‌مترین كه‌س ده‌كرێت، مه‌گه‌ر شاره‌زایێكی ماركێتینگ و به‌بازاڕكردن كارت له‌گه‌ڵ بكات.

 

٢-كێشه‌ی پلانی جێبه‌جێكردن:

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و ئاسانی به‌ده‌ستگه‌یشتنی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ، ئاسانه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردن و بنیاتینانی و توێژینه‌وه‌یه‌كی وورد بۆ كاره‌كانی.

وه‌كو ده‌زانین ئه‌م زانیاریانه‌ یارمه‌تی ده‌رن بۆ دانانی پلان بۆ پڕۆژه‌كه‌ت، به‌ڵام ترسه‌كه‌ له‌وه‌ نیه‌ كه‌ پلانی جێبه‌جێكردنت نه‌بێت بۆ ساڵێك یان دوو ساڵ، ترسه‌كه‌ له‌ ناڕێكی پلانه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌ ، ئه‌ویش له‌  واقیعی نه‌بوونی ئامانجه‌كان، نه‌بوونی پلانی ته‌واو بۆ هه‌موو سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، وه‌رنه‌گرتنی كاتی ته‌واو بۆ پلان دانان و په‌له‌ كردن لێی، هه‌روه‌ها له‌ بڕیاردان ده‌رباره‌ی كات و شوێنی گونجاو بۆ ده‌ست كردن و جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌.

پلانی باش یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ئامانجی ڕوون و دیاری كراو، له‌كاتی دیاری كراو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ زانینی تێچووی پڕۆژه‌كه‌ به‌ درێژایی كاتی كاركردنت.

 

٣-نه‌مانی پاره‌ی ته‌رخانكراو:

یه‌كێك له‌ ناخۆشترین حاله‌ته‌كان كه‌ توشی پڕۆژه‌ تازه‌كان دێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن له‌ بازاڕه‌ تازه‌كه‌یان، دوای ساڵێك كار كردن، ڕه‌نگه‌ توشی شۆكی نه‌مانی پاڵپشتی دارایی ببن یاخود ئه‌و بودجه‌ی كه‌ ته‌رخانیان كردووه‌ نامێنێت.

چ سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر خاوه‌نی ڕۆز ڕۆیسێكی دوا مۆدێل بیت و پاره‌ی به‌نزین تێكردنت نه‌بێت، بزنسه‌كه‌ی تۆش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، ده‌بێت بایی ئه‌وه‌نده‌ بودجه‌ت بۆی ته‌رخان كردبێت كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك به‌رگه‌ بگرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر داهات و قازانجیشی كه‌م بوو له‌م ساڵه‌دا.

 

٤-هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ كاره‌كه‌ت:

ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردانیكه‌ر هه‌یه‌ ڕۆژانه‌، وه‌ك چێشتخانه‌ ، سوپه‌رماركێت، كافتریا یان هه‌ر كارێكی هاوشێوه‌، هه‌ڵبژاردنی شوێن ده‌بێت زۆر زیره‌كانه‌ و له‌سه‌ر خۆیی بكرێت، چونكه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ت.

ڕۆژانه‌ چه‌ندان خواردنگه‌ و شیرینی و دوكان و پڕۆژه‌ ده‌بینین، كه‌ ته‌نها دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ كردنه‌وه‌یان داده‌خرێن و ده‌بینین لافیته‌یه‌ك له‌سه‌ری دراوه‌ بۆكرێ یاخود بۆ فرۆشتنه‌؟ دڵنیام ڕۆژانه‌ به‌رچاوت كه‌وتووه‌.

تۆ ناكرێت دوكانێكی شیرینی گه‌وره‌، له‌ناو شوێنێكی پیشه‌سازی بكه‌یته‌وه‌.

به‌ڵام ده‌كرێت دوكانێك بۆ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی سه‌لامه‌تی كرێكار و خاوه‌ن كاره‌كان بكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنت له‌كاره‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌ندێك پڕۆژه‌ ، شوێنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئۆنلاین و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت زۆر گرینگتره‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك پڕۆژه‌كانی فێركردن و خولی ئۆنلاین، یاخود كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، هۆتێله‌كان كه‌ زۆرێك له‌ كڕیاره‌كان له‌ ئینته‌رنێتدا به‌دوایان ده‌گه‌ڕێن و لێیان ده‌كڕن.

 

٥-ده‌ستگرتن به‌ پلانی خاڵی یه‌كه‌م و نه‌گۆڕینی به‌درێژایی كات:

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌وا جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ داتناوه‌ زۆر گرینگه‌ و ده‌بێت وه‌هاش سه‌یر بكرێت، به‌ڵام گرینگتر نیه‌ له‌و واقیعه‌ی تێیدایت. چونكه‌ زۆرجار واقیعی بازاڕ یاخود كڕیاره‌كانت گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، یاخود هه‌لی كاركردنت له‌ بازاڕێكی تر و جۆره‌ كڕیارێكی تر زیاتربێت،بۆیه‌ ده‌بێت نه‌رمی نواندن هه‌بێت له‌ گونجانی پلان له‌گه‌ڵ واقیعی ڕۆژگار.

ڕه‌نگه‌ زۆرجار دوای ماوه‌یه‌ك چه‌ند كاڵایێكیت لابده‌یت و چیتر كاریان له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، گرینگی زیاتر به‌و كاڵایانه‌ بده‌یت كه‌ زۆرترین داواكاری له‌سه‌ره‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كڕیار بۆ كاڵا نه‌فرۆشراوه‌كانت بدۆزیته‌وه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پلانه‌كه‌تدا نووسراوه‌ ده‌بێت ١٠٠ دانه‌ی لێ بفرۆشیت.

ئه‌وكاته‌ بۆخۆت بقۆزه‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ كاڵا باوه‌كانت.

 

٦-په‌له‌ كردن له‌ فراوان كردن و گه‌وره‌كردنی كاره‌كه‌ت:

سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتن، دواتر فراوان كردن.

یاسایێكی زۆر ساده‌ هه‌یه‌، ١-دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو —>٢-سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ —->٣-فراوان كردنی پڕۆژه‌كه‌.

تۆ ناتوانی له‌ خاڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بڕۆیت بۆ خاڵی سێیه‌م.

هه‌تا ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ركه‌وتنی تازه‌ش، نابێت ده‌ست به‌ فراوان بوون بكه‌یت، ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانیت چۆن شوێنی خۆت له‌ بازاڕه‌كه‌ جێگیر ده‌كه‌یت و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌یت كه‌وا پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتوویی.

دواتر پلان دابنێ و هه‌مان خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ دووباره‌ بكه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی لقی دووه‌م و فراوانتر كردنی كاره‌كه‌ت. گه‌ر وانه‌بێت، ناوبانگ و كوالیتی كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پێشتریش كردوته‌ له‌ناوی ده‌به‌یت.

یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمپانیای ستاربه‌كس دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین لقی له‌م كۆمپانیایه‌ كرده‌وه‌ و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست كرد و له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان زۆرترین به‌رهه‌میش له‌ قاوه‌ و جۆره‌كانی فرۆشت، به‌ڵام ده‌ركرا، ده‌زانن بۆچی؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قازانجی كۆمپانیا زۆر كه‌می كرد، به‌چی ده‌چێت كه‌ تۆ زۆرترین لقت هه‌بێت و خه‌رجیه‌كانت له‌ ئاسمان بن و داهات و قازانجت له‌ژێر زه‌وی.

بۆیه‌ فراوان بوونێكی هاوسه‌نگ، ده‌بێت قازانجیشی له‌گه‌ڵ بێت.

 

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ پڕۆژه‌ نوێكانتان

ڕابه‌ر كه‌ریم به‌كر

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی

 

Tagged : / / /

6 رێگای زێرین بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەرێوەبەرەکەت بکەی تا لەکارەکەت بمێنیەوە

6 رێگای زێرین بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەرێوەبەرەکەت بکەی تا لەکارەکەت بمێنیەوە

 

زۆربەمان روبەروی کێشەی هەڵسو کەوت دەبینەوە لەگەڵ بەرێوە بەرەکانمان کە نازانین چۆن بجولێینەوە لەگەڵیان زۆر جار توشی ناخۆشی و دڵ

شکان و دەرکردن لە کارەکە دەبینەوە بۆیە لێرە لەم بابەتە باسی ٧ رێگای زێرین دەکەین :

 

١- پابەندبوون بە کاتی دەوام:

١- پابەندبوون بە کاتی دەوام:

پابەندبوون بە کاتی دەوامی فەرمی  بەبێ دواکەوتن دەبێتە هۆی چاکتر کردنی پەیوەندی نێوان خۆت و بەرێوە بەرێوەبەرەکەت ،  جگە لەم کاتانە نەبێت کە کارێکی زۆر پێویست روبەروت دەبێتەوە شتێکی نا ئاسایە، بۆیە چوون بۆ سەرکارەکەت وادەکات وێنایەکی جوانت بۆ دروست دەکات لەلای بەرێوەبەر.

 

2-پاراستنی نهێنی

2-پاراستنی نهێنی

زۆربەی کۆمپانیاکان داوا دەکەن کە ئەوکەسەی وەریدەگرن توانای پاراستنی نهێنی کۆمپانیای هەبێ لە ناوخۆ و دەرەوەی کۆمپانیا و پاراستنی نهێنی لە نێوان رکابەرەکان لە بازاری کاردا.

 

3- داوای لێبوردن کردن

3- داوای لێبوردن کردن

پێویستە لەسەر فەرمانبەر لەکاتی رودانی هەر هەڵەیەک کە دەیکات داوای لێبوردن بکات بۆ ئەو هەڵەیەی کە کردویەتی ئەمەش وادەکات بەرێوەبەرەکەت بە چاوێک سەیرت بکات کە کەسێکی راستگۆی و دوری لە درۆکردن و شاردنەوەی راستیەکان یاخوود خۆ دزینەوە لە راستیەکان.

 

4- پێشکەش کردنی پوختەیەکی کاری رۆژانە بۆ بەرێوەبەرەکەت

4- پێشکەش کردنی پوختەیەکی کاری رۆژانە بۆ بەرێوەبەرەکەت

ئامۆژگاری هەموو فەرمانبەران دەکەین کە رۆژانە راپۆرتێکی کورتیش بێت بدرێتە بەرێوەبەرەکەت  چونکە رەنگە ئەو ئەم کاتەی نەبێت هەموو کارەکان ببینێت بەڵام دەتوانی بە ئیمەیلێک یان هەر رێگایەکیتر کارەکانی ئە رۆژە و هەموو دەستکەوت و پلانە گەورەکانی پێ بڵێی.

 

5- گەیاندی زانیاریەکان بە رێگایەکی نوێ

5- گەیاندی زانیاریەکان بە رێگایەکی نوێ

لەسەر هەموو تاکێک پێویستە زانیاریەکان بە شێوەیەکی لەسەرەخۆ بگوازێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بوونی پەیوەندیەکی توند و تۆڵ لەگەڵ بەرێوە بەرەکە . بۆ نمونە ئەگەر بێت و بتەوێت هەواڵێکی ناخۆشی پێ بدەیت ئەوا دەبێت چەند بابەتێکی تر بکەیەوە دروست بکەیت تاکو دەگەیە ئەو دەرگایەی بە ئاسانی باسی هەواڵەکە بکەیت.

 

6- پیشاندانی رێز

6- پیشاندانی رێز

 

لەسەر تاک پێویستە رێز پیشان بدات بەرامبەر بەرێوە بەر هەتا ئەگەر پەیوەندیەکی توندوتۆڵیش هەبێت لە نێوانیان، چونکە ئەو لە شوێنی خۆی بەرێوەبەرە و دەبێت رێزی لێ بگیرێت.

COPYRIGHT

Ahmed B.Abdulahad

Social Media Manager

7 هۆکاری سەرەکی کە وادەکات سی ڤیەکەت CV قبوڵ نەکرێت

7 هۆکاری سەرەکی کە وادەکات

سیڤیەکەت CV قبوڵ نەکرێت چانسی وەرگرتن لە دەست بدەیت

بە پێی بەدواداچونێکی ماڵپەری CNN  بۆ دۆزینەوەی کار  باس دەکات دەڵێت:

دەڵێ ٪75 بەرێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان لە دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان دەگەرێنەوە سەر سی ڤیەکان لە ماوەی کەمتر لە 5 خولەک سەیری دەکەن پێش ئەوەی هەموو بخوێننەوە بریار بدەن کە ئەم کەسە شایەنی چاوپێکەتنە ، بۆیە ئەم 5 خولەکە زۆر گرنگە بۆ بەرچاوخستنی سی ڤیەکەت بە کەسی خاوەن کار.

بۆیە لێرە ٧ هەڵەی زۆر گەورە باس دەکەین کەوا دەکات سی ڤیەکەت قبووڵ نەکرێت:

 

1- بەکارهێنانی شێوازی پەیوەندی پێوەکردنی منداڵان و سەرنج رانەکێش

زۆر جار ئێمە شێوازێک لە گمەیڵ یان هەرناونیشانێک دەنوسین کە ناوی خۆمان نیە ناوی خوازراو  نیە ناوێکە هیچ پەیوەندیەکی بە منەووە نیە یان ژمارە مۆبایلی هەڵە دەنوسین  یان کەسێکی تر لەگەڵ ناونیشانی هەڵە.

 

2-هەڵەی نوسین؛

زۆر لە خەڵکان کاتێک کە سیڤیەک دەنوسین هەڵەی نوسینی زۆر زەقیان  کردوە لەروی رێزمانەوە وکو جیاوازی نەکردن لە نێوان ح و ع کە زۆر جارتوشی ئەم هەڵە رێنوسیانە دەبینەوە.

 

3- فۆنت و رەنگی زۆر ناشرین:

کە سەیری سیڤی هەر کەسێک بکەیت دەبینین بە چەندان شێواز و دیزاینی جیاواز دروست کراوە هەندێک لە وانە سەرنج راکێشن هەندێکیشیان زۆر بێزارکەرن بۆیە دوربوون لە هەڵەی هەڵبژاردنی رەنگ و شێوازەکان  هەنگاوێکی زیرەکانەیە.

 

4- بەکارهێنانی وشەی فرە واتا

بەکارهێنانی چەند وشەیەک کە چەند مانایەک دەبەخشێت یان پرسیار بە پرسیار وەڵام دەداتەوە سیڤیەکەت دوردەکاتەوە لەوەی تا کۆتای لەلایان کەسانی خاوەن کار بخوێندرێنەوە چونکە پرسیاری زۆر و لێوردبونەوەی زۆری دەوێت.

 

5- هەموو شتێک باس دەکەیت جگە لە دەستکەوتەکانت نەبێت

باسکردنی بەرێوەبردنی پەیج و کاری ئێستات و شتی سادە هەلی زیاترت پێنادات تاک و جیاواز دەربکەوی لە ناو پاڵێوراوەکان بەڵام باسکردنی کە لە کۆمپانیا بویە هۆی زیاد کردنی داهاتی کۆمپانیا و ناساندی بە خەڵکی تر ئەوە خاڵێکی بەهێزی ناو گفتوگۆکەتان دەبێت.

 

6- نوسینی زۆر زۆر زۆر

نوسینی کتاب لە راستیدا کارێکی باشە بەس نەوەک لە ناو سیڤیەکەت باسی داستانی هازار و یەک شەوە بکەیت.

بەرێوەبەرەکان دیر لە دوای دێر ناخوێننەوە ئەوان تەنها وشە دیارەکانی بەرچاویان دەکەوێت دەخوێننەوە.

 

7- لەبیر کردنی بەروار:

پێویستە ئەو بەروارانەی کە  کارت تێدا کردیە  هەموو بنوسرێت هیچاین لە بیرنەکرێت بە بێ بوونی هیچ بەروارێک وادەکات کە دڵنیای کەم بدات بەخاوەن کارەکان.

بۆ دروستكردنی سیڤیش ده‌توانیت سوود له‌م بابه‌ته‌ ببینیت

 

 

© COPYRIGHHT
Ahmed b.abdulahad
Social Media Manager

١٠ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیمه‌یڵ ماركتینگ و قازانج كردن له‌ڕێگای ئیمێله‌وه‌

له‌ چه‌رخی نوێی به‌بازاڕكردن دا ، ئێستا به‌بازاڕكردنی دیجیتاڵی Digital Marketing ڕۆڵی هه‌ره‌ به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ به‌بازاڕكردن له‌به‌ر كاریگه‌ری و ئاسانی به‌كارخستنیدا. كه‌ به‌ زۆر ڕێگاوه‌ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ ئیمێله‌، ئێستا بازار كردن له‌ رێگای ئیمه‌یله‌وه‌ Email Marketing یه‌كێكه‌ له‌ كه‌ل و په‌له‌ پێویستیه‌كانی به‌ بازار كردن بۆ راكێشانی كریاران.

ئیمه‌یل ماركتینگ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بازاركردنی باشتر چاكتر و زیاتر كاركردن.

هیچ شتێكی باشتر له‌ ئیمه‌یل ماركێتینگ  نادۆزیه‌وه‌ بۆ، ناساندنی برانده‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی گه‌ر بته‌وێت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م وكاتێكی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانت ساخ بكه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌دا باشترین رێگاكان باس ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌:

 

١- ناونیشانی سه‌ره‌كی:

به‌گرنگترین به‌شی ئیمه‌یل ماركێتینگ داده‌نرێت، ناونیشان پێك دێت له‌ ریزه‌ نوسینه‌ك له‌ وشه‌ی دیار و كورت و پووخت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ بابه‌ته‌كه‌، دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ زمانی نوسینه‌كه‌ به‌ساده‌ی و ئاسانی نوسراوه‌ هه‌موو خه‌ڵك تێی ده‌گات كه‌ بۆیان ده‌نێریت.

 


٢- ناونیشانی لاوه‌كی:

ناونیشانی لاوه‌كی به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ژێر ناونیشانی سه‌ره‌كی، له‌جیهانی به‌بازاڕكردنی ئێستادا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ كه‌ زۆر گرینگی به‌ ناونیشانی لاوه‌كی ده‌درێت، بۆیه‌ به‌نووسینی ناونیشانی لاوه‌كی دوورده‌بیت له‌ نووسینی ووشه‌ی زۆر و دوباره‌، بۆیه‌ ده‌كرێت باسێكی كورت بده‌یته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت تاوه‌كو لای خوێنه‌ر گرینگیێكی زیاتری پێ بدرێت.

 


 

٣-ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی گونجاو:

ناردنی ئیمێلی گشتگیر كۆتای هات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر ئیمێلێك بۆ خودی كه‌سه‌كه‌ بێت و كه‌سیی بێت. بۆیه‌ كاتێك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانت زیاتر ده‌بێت،و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ده‌ستنیشان كردنی كه‌سی دیاری كراو.

له‌هه‌مان كاتیشدا دابه‌شكردنی كه‌سه‌كان به‌پێی شوێنی جوگرافی و جۆری كاره‌كانیان به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ پێش ناردنی ئیمێله‌كه‌.

 


 

٤-لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ به‌شداری UnSubscribe كردن:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناردنی ئیمێل ڕێگایێكی سه‌ره‌كی بازارسازیه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا و قازانجی كڕیار و فرۆشیاریشی تێدایه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی جار خه‌ڵكانێك دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ئیمێله‌كانت بێزار ده‌بن و نایانه‌وێت چیتر پێیان بگات، بۆیه‌ ده‌بێت لینكی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ UnSubscribe هه‌بێت له‌ناو هه‌موو ئیمێله‌كانت، تاوه‌كو هه‌ست به‌ ئازادی بكه‌ن و كه‌سێكیش نایه‌وێت چیتر ئیمێله‌كانتی پێ بگات، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ داده‌گرێت.

 


 

٥-هێز و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌:

باوه‌ربكه‌یت یان نا زۆربه‌ی خه‌ڵك كاتێك كه‌ ئیمه‌یڵێكی به‌ بازاركردنیان پێده‌گات هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ زوترین كات وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ به‌ڵام با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر جۆری ئه‌م نوسینه‌ی كه‌ ده‌ینوسیت بۆ سه‌رنج  راكێشانی خه‌ڵكه‌كه‌.

 


 

٦-  دانانی دوگمه‌ی داواكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیمێله‌كه‌ :Call to action

هه‌وڵبده‌ ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌ی كه‌ ده‌یان نێریت ته‌نها زانیاری پێدان به‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌بێت، وا باشتره‌ هه‌ر ێیمه‌یلك كه‌ ده‌یان نێریت ئامانجێكی دیاری كراوی له‌ پشت بێت پێش ناردنی. ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه ئه‌م ئیمه‌یله‌ی ده‌ینێریت بگونجێت له‌گه‌ڵ دیزاینی مۆبایل.

له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له‌ كه‌سه‌كه‌بكه‌ كه‌ ئه‌م دوگمانه‌ دابگرێت وه‌ك : په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌، هه‌رئێستا داوا بكه‌، ناوی خۆت تۆمار بكه‌، یان هه‌ر داواكاریێكی تر كه‌ دوگمه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئیممێله‌كه‌ دابێت.

 


 

٧- سه‌رنج دان  و ئاگادار بوون  له‌ به‌كارهێنانی مۆبایل:

رێگای پیشاندانی نوسینه‌كه‌ت له‌  له‌لای به‌كارهێنه‌ر ده‌گۆردرێت. پێش ئه‌وه‌ی بینێریت ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شێوازه‌كه‌ی چۆن پیشان ده‌دات له‌ لاپتۆپ و مۆبایلیش ، راسته‌ ناتوانی قالبێكی ته‌واو وه‌رگری به‌لام به‌لانی كه‌م ده‌توانینن بزانین زۆرترین جۆری مۆبایل چیه‌ كه‌ به‌ كاری ده‌یه‌نن.

 


 

٨-لینكی وێبسایته‌كه‌ت:

به‌ر له‌ناردنی هه‌ر لینكێك له‌ناو ئیمێله‌كه‌ت، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ناردنی ئیمێل ڕاكێشانی خه‌ڵكه‌ بۆ سه‌ر لینكی وێبسایته‌كه‌ت، ده‌بێت دڵنیا بیته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا لینكه‌كه‌ت كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وا باشه‌ لینكه‌كه‌ ببه‌ستیته‌وه‌ به‌ Google Analytics تاوه‌كو بتوانیت چاودێری لینكه‌كه‌ بكه‌یت و بزانیت چه‌ند كه‌س له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو وێبسایته‌كه‌ت، تاوه‌كو دواتر په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بگریته‌وه‌.

 


 

٩-هه‌بوونی داشكان:

دانان و پیشاندانی داشكان به‌ كڕیاره‌كانت، هۆكارێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی كڕیاره‌كان بۆ سه‌ر وێبسایته‌كه‌ت، به‌ڵام ئاگاداربه‌ كه‌سانێك دوای چه‌ند ڕۆژێك یان زیاتر ئه‌وكات ئیمێله‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ببینن ئۆفه‌ره‌كه‌ ته‌واو بووه‌، ئه‌وا بێزار ده‌بن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دڵخۆشبن به‌ناردنی ئیمێله‌كه‌، ده‌كرێت ئۆفه‌ری داشكاندنه‌كه‌، بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ ڕۆژ درێژ بێت تاوه‌كو هه‌موان بیكه‌نه‌وه‌، یاخود په‌یوه‌ستبێت به‌وانه‌ی كه‌وا ئیمێله‌كه‌یان بۆ ڕۆیشتووه‌.

 


 

١٠-با ئیمێله‌كه‌ت هاوڕێیانه‌ بێت:

خودی ئیمێل بۆ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی داهنێراوه‌، خه‌ڵكیش تاوه‌كو ئێستا حه‌ز له‌هه‌مان ستایل ده‌كه‌ن، واتا، ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ئیمێله‌كه‌ت دووربێت له‌ شتی باق و بریق و وێنه‌ و لینكی بێزاركه‌ری زۆر، ده‌بێت ساده‌بێت و كه‌مترین وێنه‌ی تێدابێت، تاوه‌كو له‌دوای كردنه‌وه‌ی ئیمێله‌كه‌ ڕاسته‌وخی دای نه‌خه‌ن، چانسی خوێندنه‌وه‌ت ده‌بێت زۆر بێت تاوه‌كو خه‌ڵك له‌ په‌یامه‌كه‌ت بگات و وه‌ك هاوڕێیێك متمانه‌ت پێ بكات، و هه‌ست بكات كه‌ ده‌ته‌وێت یارمه‌تی بده‌یت نه‌وه‌ك شتی پێ بفرۆشیت.

 

Tagged : / /

ڕۆلی سۆشیاڵ میدیا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كه‌ت له‌ ٢٠١٩

گرینگی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كه‌ت.

وه‌ه‌كو ده‌زانین جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌، وه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پشكی شێریان به‌ره‌كه‌وتووه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌.

ڕۆژانه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌نرانی ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان و ئینته‌رنێت ، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵك كڕین و فرۆشتنیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام بدات.

چونكه‌ ڕۆژانه‌ ٣ ملیار كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، وه‌ زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ه‌ نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵه‌، كه‌ باوه‌ڕ پێهێنانیان ئاسانه‌.

له‌لایه‌نی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان، زۆر خاڵی پۆزه‌تیڤ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا خاوه‌ن كار وبزنسێكن جا چ بزنسێكی گه‌وره‌بێت یاخود مامناوه‌ند و بچوك

وه‌ پشتگوێخستنی ئه‌م چه‌ناڵه‌، ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س كه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و كاڵاكانی تۆیه‌.

له‌هه‌مان كاتدا تۆش قازانجێكی زیاتر ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا هه‌ته‌ و جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی:

  1. زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌بازاڕكردن و ڕێكلام
  2. زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی كاره‌كه‌ت به‌هۆی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیا و دوكانه‌كه‌ت.
  3. به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌بازاڕككردنی به‌رهه‌م یان كاڵاكان بۆ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
  4. به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان و كۆمپانیاكانی تر.
  5. وه‌رگرتنی فیدبا له‌ كڕیاره‌كان به‌ كه‌مترین تێچوو وڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت له‌ كه‌مترین كاتدا
  6. زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری كاره‌كه‌ت و بڕیاردان له‌ فراوانكردن و نه‌كردنی كاره‌كه‌ت

گه‌ر ئه‌مانه‌ت به‌كارنه‌خستووه‌ تا ئێستا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ فرۆشت له‌ده‌ست داوه‌، بۆیه‌ ئێستاش دره‌نگ نیه‌ و هه‌رئێستا ده‌ست  پێ بكه‌.

گه‌ر زانیاریت نیه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان به‌ كاره‌كه‌ت له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه‌، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ كۆمپانیای جیاساز تاوه‌كو كاره‌كه‌كه‌ت بۆ ئاسان بكه‌ین.

Tagged : / /

فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو به‌شی پانزده‌یه‌م-دوای فرۆشتن

هه‌روه‌ك باسمان كرد به‌شه‌كانی تری فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو، فرۆشتن پڕۆسه‌یه‌ نه‌وه‌ك كردار، پڕۆسه‌ش واتا به‌رده‌وامی پێویسته‌ بۆ ئاسانتر كردنی كاره‌كه‌.

ئه‌مه‌ به‌واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرداری داخستن كۆتایی به‌ هه‌موو شتێك ناهێنێت گه‌ر بته‌وێت فرۆشتنی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌یت.

بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ فرۆشتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر، هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت دوای فرۆشتن ئه‌نجامیان بده‌یت تاوه‌كو زیاتر بفرۆشیت.

٨٧-وه‌رگرتنی ناونیشانی كڕیاری تر له‌ڕێگای وه‌رگرتنی گه‌واهی له‌ كڕیار

دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتن، ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت ده‌ربهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كڕیاره‌كه‌ باسی سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ت وئه‌و هۆكارانه‌ بكات كه‌ وایان كرد بڕیار بدات له‌گه‌ڵ تۆ كاربكات، به‌مه‌ش كڕیاره‌كه‌ كاتێك په‌ڕه‌كانی ده‌فته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌داته‌وه‌، گه‌واهی هه‌موو كڕیاره‌كانی تریش ده‌بینێت و زیاتر دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ و تۆش له‌م كاته‌دا ده‌توانیت داوای ناونیشانی كه‌سانی تری لێ بكه‌یت كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیاری تۆ، به‌مه‌ش فرۆشتنه‌كانت به‌رده‌وامتر ده‌بن و كۆتاییان نایێت.

 

٨٨-هه‌میشه‌ ده‌فته‌ری گه‌واهیه‌كانت به‌كاربهێنه‌ بۆ خۆ هاندان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری فرۆشتن كردارێكی به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ شكست و سه‌ركه‌وتنی تێدایه‌، ناوه‌ به‌ناوه‌ ده‌فته‌ره‌كه‌ت ده‌ربهێنه‌ كه‌ كڕیاره‌كانت به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ باسی تۆیان كردووه‌، تاوه‌كو دووباره‌ هانبدرێیته‌وه‌ و گڕو تینێكی زیاتر به‌به‌رخۆت بده‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون له‌م كاره‌.

 

٨٩-به‌دواداچوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار.

هه‌میشه‌ له‌كاتی كاركردنتدا كه‌سانێك خۆیان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌پرسن، یاخود له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌پرسن، كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌وا خه‌ڵكانی تر بۆتی پێشنیار ده‌كه‌ن.

هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار ، بۆیه‌ دوای ئه‌نجامدانی فرۆشتنێك به‌ سه‌ركه‌وتوویی، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ یه‌كێكی تر خۆی په‌یوه‌ندی بكات، خۆت ده‌ستپێبكه‌ و به‌ لیسته‌كه‌تدا بچۆوه‌ كه‌ناوی ئه‌وانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ببن به‌ كڕیار و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌، یاخود نامه‌یه‌كیان بۆ بنێره‌.

 

٩٠-به‌رواری فرۆشنه‌كه‌ت تۆمار بكه‌:

با به‌رواری فرۆشتنه‌كانت هه‌میشه‌ تۆماركراو بێت، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ فرۆشتنه‌كه‌، كڕیار دووباره‌ پێویستی به‌ كاڵا یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت هه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌دوا داچوونی بۆ بكه‌یت و دووباره‌ پێی بفرۆشیته‌وه‌.

 

٩١-هه‌موو كڕیاره‌كانت له‌ سۆشیاڵ میدیا زیاد بكه‌ لای خۆت:

ئه‌نجامدانی كرداری فرۆشتن، واتا دروستبوونی متمانه‌ له‌نێوانتان، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ هاوڕێیه‌تی، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ سۆشیاڵ میدیاش هاوڕێ بن و ناوه‌ به‌ ناوه‌ لایك و كۆمێنت بۆ كڕیاره‌كانت بكه‌یت . به‌مه‌ هه‌م خۆی بیر ده‌خه‌یته‌وه‌، هه‌م په‌یوه‌نده‌یه‌كه‌تان به‌هێزتر ده‌بێت.

 

٩٢-نامه‌ی سوپاس و پێزانین بنێره‌وه‌ بۆ كڕیاره‌كانت دوای كرداری فرۆشتن له‌هه‌موو بارو دۆخه‌كاندا:

دوای ئه‌وه‌ی له‌ فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بویت له‌گه‌ڵ هه‌ر كڕیارێك، نامه‌یه‌كی نووسراو یاخود سۆشیاڵ میدیا یانیش ده‌نگی بۆ بنێره‌وه‌، تێیدا سوپاسی بكه‌.

ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كاتی زیاتریان ویست بۆ ببیركردنه‌وه‌، سوپاسیان بكه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌تۆ به‌خشی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆت ڕشدی و ده‌ته‌وێت فرۆشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

خۆ ئه‌گه‌ر ڕازیش نه‌بوون به‌ كڕینه‌كه‌، دووباره‌ ده‌ست خۆشیان لێ بكه‌ كه‌ ڕێگه‌یاندا پڕۆپۆزاڵی خۆت پێشكه‌ش بكه‌یت، وه‌ ده‌رگای ئه‌وه‌ش بهێڵه‌وه‌ كه‌وا ناونیشانی خه‌ڵكانی ترت بۆ بنێرن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا واز مه‌هێنه‌، دوای ئه‌وه‌ی زانیت بۆ ماوه‌یه‌كه‌ كڕیاره‌كه‌ كاڵا و خزمه‌تگوزاری ڕكابه‌ره‌كه‌ی تۆ به‌كارده‌هێنێت، په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌، بپرسه‌ بزانه‌ چۆنه‌ له‌گه‌ڵی و تا چه‌ند سوودی لێ بینیوه‌؟

ئه‌گه‌ر گله‌یی لێی هه‌بوو، دووباره‌ ده‌رگاكه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فرۆشتن پێی.

 

٩٣-داوای نامه‌یه‌كی فه‌رمی بكه‌ له‌كڕیار گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو:

گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه‌ت زۆر لێت ڕازیه‌، داوای لێبكه‌ نامه‌یه‌كی فه‌رمیت بۆ ببنوسێت به‌ كلێشه‌ی خۆیانه‌وه‌ و بۆتی مۆر بكه‌ن.

تۆش كاتی گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ ئۆفیسه‌كه‌ت، بیخه‌ چوارچێوه‌یێك و هه‌ڵی بواسه‌، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌ سۆشیاڵ میدیاش بڵاوی بكه‌یته‌وه‌، تاوه‌كو گه‌ر كڕیارێك سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌تی كرد، به‌ بینینی ئه‌مه‌ زیاتر متمانه‌ت پێ بكات.

 

 

 

Tagged : / /