له بابه‌تی فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی چوارده‌یه‌م كۆتا قۆناغی داخستنی فرۆشتن چه‌ند خاڵێكی تر باس ده‌كه‌ین كه‌وا گرینگ‌ترین دوا قۆناغه له به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی كڕیار و ڕازی كردنیشی له‌هه‌مان كاتدا.
٨٢- چاوه‌ڕێی به‌ڵێ
له كڕیار بكه له سه‌ره‌تا نه‌وه‌ك ئیمزا:
زۆربه‌ی جار ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌هه‌مان دانیشتنی داخستندا كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت و ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی كڕیاره‌كه‌ش.
بۆیه وریابه له‌م خاڵه و زۆر پێ‌داگر مه‌به له‌سه‌ر گرێبه‌ست گه‌ر زانیت كڕیاره‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نیه یاخود پێویستی به ڕاوێژ هه‌یه.
گرینگ‌ترین خاڵ ئه‌وه‌یه كه تۆ فرۆشتنه‌كه دابخه‌یت و یه‌ك ئۆكه‌ی واته به‌ڵێ ی كۆتایی له كڕیاره‌كه وه‌ربگریت.
چونكه ئیمزاكردن پڕۆسه‌یه‌كی ڕه‌سمیه و ڕه‌نگه ئاماده‌كاری بوێت ، به‌ڵام ووریابه له‌وه‌ی نه‌كه‌یت به‌بێ ڕازیكردنی كڕیار و داخستنی فرۆشتنه‌كه دانیشتنه‌كه جێ بهێڵیت.
٨٣-فۆڕمی ئۆفه‌ره‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌گه‌ر كڕیاڕ ڕازیش نه‌بوو:
هه‌ركات جۆری فرۆشتنه‌كه‌ت له‌ڕێگای كه‌ته‌لۆگ یاخود فۆڕمی ئۆفه‌ره‌وه بوو، له‌لای هه‌ر كڕیارێك به‌جێی بهێڵه هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌شیان جارێ نا
یان، نامه‌وێت
یانیش پێویستیمه به بڕیاری سه‌رووی خۆم هه‌یه
چونكه ڕه‌نگه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ڕای بگۆڕێت و بیه‌وێت ده‌رباره‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ت بخوێنێته‌وه و ڕه‌نگه ڕای بگۆڕێت.
٨٤-كه‌متر به‌ڵێن بده و زۆرتر ببه‌خشه:
هه‌وڵ بده له‌كاتی ڕازیكردنی كڕیار بۆ كڕینی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كه‌ت، كه‌مترین به‌ڵێنت به كڕیاره‌كه‌ت دابێت و ڕه‌چاوی حاله‌تی نه‌خوازراو بكه، وه‌ك: مه‌ڵێ له‌كه‌مترین كاتدا، باشترین خزمه‌تت ده‌كه‌ین و تا هه‌تایه خزمه‌تگوزاری به‌خۆڕایی ده‌بێت و هه‌ركاتێك تێلت كرد سه‌پۆرتت ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ینه لات یاخود بۆت ده‌گۆڕین هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆشی وابێت.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه به‌دیاری كراوی به كڕیاره‌كه‌ت بده، تاوه‌كو گومانت لێ نه‌كات و فرۆشتنه‌كه‌ت تێك نه‌چێت.
وه هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێت خاڵێكی به‌هێزی تۆ كه دوای فرۆشتنه‌كه‌ت، ئه‌وخزمه‌تانه‌ی به زیاده‌وه پێشكه‌ش بكه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا كڕیاره‌كه متمانه‌یه‌كی زیاتری پێت هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌داهاتوو له‌گه‌ڵت كاربكات.
٨٥-خزمه‌تگوزاری زیاده‌ی پێشكه‌ش بكه:
هه‌میشه كڕیار هه‌ست ده‌كات پاره‌یه‌كی زیادی به شته‌كان داوه كه كڕیویه‌تی، بیر له دوایین كڕینی خۆشت بكه‌ره‌وه هه‌مان هه‌ستت هه‌یه.
بۆیه گه‌ر كڕیاره‌كه‌ت ڕازی بوو به كڕینه‌كه، دڵی خۆش بكه به خزمه‌تگوزاری خۆڕایی زێده، وه‌كو: گه‌یاندنی به‌خۆڕایی، یان پارچه‌یه‌كی بچوك دیاری، یاخود له به‌رگێكی جیاواز بۆی بنێره.
ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه‌شت له‌ڕووی بازرگانی بوو، واتا شتی گه‌وره یاخود جومله، ده‌توانی خزمه‌تگوزاری كارگۆ و گه‌یاندنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ناوه‌وه بۆ ئه‌نجام بده‌یت.
یاخود باركردن و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆبێت.
یانیش لۆگۆی خۆی بۆ بخه‌یته سه‌ر كارتۆنه‌كه.
هه‌ر یه‌ك له‌مانه دڵی كڕیاره‌كه خۆش ده‌كات و بیر له‌وه ناكاته‌وه كه‌وا پاره‌یه‌كی زیاتری به كاڵاكه دابێت و گه‌ر واش هه‌ست بكات، له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌تانه له‌بیری ده‌چێت.
٨٦-كڕیاره‌كه‌ت دڵنیا بكه‌ره‌وه له‌وه‌ی بڕیارێكی دروستی داوه:
هه‌ركات كڕیار گه‌یشته گرێبه‌ست، له‌دوای كڕین و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، ده‌ستخۆشی له كڕیاره‌كه‌ت بكه و پێی بڵێ كه كارێكی ڕاستی ئه‌نجامداوه وبهشێوازێكی پڕۆفیشناڵانه شوێنه‌كه جێ بهێڵه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دواتر دێیته‌وه و سه‌ری لێ ده‌ده‌یت وه‌ك هاوڕێیێك، نه‌وه‌ك وا تێبگات كه تۆ پاره‌كه‌ی ئه‌وت برد و حه‌ز ده‌كه‌یت زوو بۆی ده‌رچیت وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تگرێت.
ئه‌و خاڵه ڕه‌چاو بكه به ووردی و جێبه‌جێی بكه.