ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆڕازاندنه‌وه و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی جوان و به‌رده‌وام به‌دوای دواین مۆدێلی جل و به‌رگه‌وه‌ن،له به‌رامبه‌ردا چه‌ندان كه‌سایه‌تی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه، كه به‌رده‌وام به یه‌ك جل و به‌رگه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له شێوه ساده‌كه‌ی ژیانیان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه دیار و ده‌وڵه‌مه‌ندانه ( مارك زوكربێرگ) ی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه، كه زۆربه‌ی كاته‌كان به (تی‌شێرت) ێكی ڕه‌نگ (خۆڵه‌مێش)یی و كاوبۆیه‌ك (جینز)ێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌وكاته‌ی پرسیاریان لێكردووه كه بۆچی به‌رده‌وام به یه‌ك جۆر جل و به‌رگه‌وه ده‌رده‌كه‌ویت، له‌كاتێكدا له تواناتدا هه‌یه باشترین و جوانترین جل و به‌رگ بپۆشیت و به جوانترین به‌رگه‌وه ده‌ربكه‌ویت، (مارك زوكربێرگ) گوتویه‌تی، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه من سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی،هه‌موو كاته‌كانم بۆ ئه‌و بڕیارانه ته‌رخان بكه‌م كه خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كاته‌كانم بده‌م به دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ بۆ خۆم.
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیا ئه‌پڵ ( ستیڤ جۆنز) ی كۆچكردووش هه‌مان شێوه بوو، زۆربه‌ی كاته‌كان به پانتۆڵێكی (شین) و كراسێكی (ڕه‌ش) و پێلاوێكی وه‌رزشییه‌وه ده‌رده‌كه‌وت.
ئه‌و شێوازه پۆشینه‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ئه‌پڵ) له‌لایه‌ن به‌شێك كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌وه چاوی لێده‌كرا و به‌هه‌مان شێوه جل و به‌رگیان ده‌پۆشی،تا ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌لای (جۆنز) چه‌كه‌ره‌ی كرد كه كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه،یه‌ك شێوه جل و به‌رگ بپۆشن، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌ی ڕه‌تكرابووه‌وه و قه‌بوڵ نه‌كرابوو.
هه‌روه‌ها (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه زۆربه‌ی جاران به جل و به‌رگێكی (شین) ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، گوتوویه‌تی” زۆر بایه‌خ به جل و به‌رگ ناده‌م،یان چی ده‌پۆشم و چی ده‌خۆم،چونكه چاودێری كاروبارێكی زۆر گرنگ و بایه‌خدار ده‌كه‌م،و له‌سه‌رمه خۆمی بۆ ته‌رخان بكه‌م و ئاگاداری بم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بیرمه‌ندی بلیمه‌ت (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) له زۆربه‌ی وێنه‌كانیدا به جل و به‌رگی جوان ده‌ركه‌وتووه،هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناوبراو شه‌یدای جل و به‌رگی لۆكه‌ی فراوان و پێلاوی ته‌نك بووه.
ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات كه‌وا كه‌سانێك كه‌وا زیاتر له جیهانی بیر و فیكردا ده‌ژین، ده‌گه‌ن به داهێنان و سامانداری و ناوبانگ.
زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا له جیهانی شته‌كان و جیهانی كه‌سه‌كان دا ده‌ژین و گوێ به قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و زۆر خه‌ریكی جل و به‌رگیان،
سه‌رچاوه
K24 – هه‌ولێر