چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی واڵاس جۆنسن و بوون به‌ ملیۆنێر

گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی  ‘واڵاس جۆنسۆن’ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیایێكی بیناسازیه‌وه‌ كرد و له‌ كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م كۆمپانیایه‌ دامه‌زرا كه‌ كاری دار و دروستكراوه‌كانی دار ی ده‌كرد.

دوا به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی زۆر و گه‌یشتن به‌ ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی، هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم و چوستی و چالاكی خۆی كاری ده‌كرد .

ده‌ركرانی له‌ كار

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانی بوو بۆی، ئه‌وه‌بوو كه‌ دوای ته‌مه‌نێك كاركردن بۆ كۆمپانیاكه‌، ڕۆژێك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ داوای لێ كرد ده‌ست له‌كار هه‌ڵبگرێ و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كار هیچیتر.

واڵاس زۆر زۆر خه‌مبار بو، هه‌موو ئه‌و یاده‌وه‌ری و ساڵانی گه‌نجی خۆی و ناسینی چه‌ندین هاوڕێی ته‌مه‌ن له‌وێ، بۆی ئاسان نه‌بوو ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌و كاره‌، به‌ڵام ناچار كرا.

 

ده‌ستپێكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی

دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ، بڕیاری دا تا كارێك ده‌دۆزێته‌وه‌، ده‌ست به‌ كاری بیناسازی بكات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێ،

ئه‌وه‌بوو له‌به‌ر نه‌بوونی پاره‌، هه‌ڵسا به‌ دانانی خانوه‌ بچوكه‌كه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌ ڕه‌هن و دوو خانووی دروست كرد.

ئه‌مه‌ بوو به‌سه‌ره‌داوێك بۆی و گه‌یشت به‌و كاره‌ی كه‌وا چێژی پێ ده‌به‌خشێت و خاوه‌نداریه‌تی خۆی به‌خۆی بكات.

دوای ئه‌مه‌ وواڵاس ده‌ستی كرد به‌ دروستكردنی خانووی زیاتر، تاوه‌كو زیاتر شاره‌زا ده‌بوو له‌كاره‌كه‌ی، گه‌وره‌تری ده‌كرد.

دواجار ده‌ستی كرد به‌ دروستكردنی شوقه‌ و باڵاخانه‌ و هۆتێل، كه‌ له‌هه‌موویاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا،

 

سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌

دوای ئه‌وه‌ له‌ساڵی ١٩٩١ هۆتێلی ‘هۆڵیده‌ی ئین’ی دروست كرد،

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكانی خاوه‌ن داهاتی مام ناوه‌ند بوو، تاساڵی ١٩٩٥ زیاتر له‌ ٢٥٠ لقی لێ كرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ ‘واڵاس’ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ ببێت به‌ ملیۆننێر.

له‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆی نوسیویه‌تی: گه‌ر ده‌مزانی ئێستا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ده‌ری كردم، له‌كوێ داده‌نیشێت، ده‌ڕۆیشتم و سوپاسیم ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كاتیش زۆر ئازارم چه‌شت،

بۆیه‌ ئه‌وه‌ بزانن ، به‌بێ ئازار ، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایێت.

ڕابه‌ر كه‌ریم

ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی

هاو-دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای جیاساز

Tagged : /