تا ئێره باسی گرینگی فرۆشتن و قۆناغه‌كانی فرۆشتنمان كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كردن به كڕیاره‌وه و دۆزینه‌وه‌ی كڕیار.
ئه‌مه جگه له نیشانه‌كانی كڕیاری باش و هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی كه‌وا ده‌كه‌ن كڕیار مه‌یلی كڕینی زیاتربێت له نه‌كڕینی.
لێره‌دا له‌كۆتا قۆناغی فرۆشتن كه گرینگ‌ترین قۆناغه باسی داخستنی فرۆشتن ده‌كه‌ین.
مه‌به‌ستمان له داخستن Closing چیه؟
مه‌به‌ستمان له داخستن بریتیه له ئه‌نجامدانی فرۆشتنه‌كه و ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه و كۆتایی هێنانه به فرۆشتن و داخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه كه كردومانه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كڕیار.
هه‌ر فرۆشیارێك (مندوبێك) ئه‌گه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێكرد و كڕیاری له‌خۆی ڕازی كرد و هاوڕێیه‌تیێكی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دروستكرد، ئه‌گه‌ر فرۆشتنه‌كه نه‌كاته گرێبه‌ست و پاره له كڕیار وه‌رنه‌گرێت، كرداری فرۆشتنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
٧١-نه‌فرۆشتنیش هه‌ر داخستنه
یانیش، مه‌رج نیه هه‌مووكات كۆتایی پرۆسه‌كه به‌فرۆشتنی كاڵاكه‌ت بێت.
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كه‌سی به‌رامبه‌رت كڕیاره یاخود نا، ئه‌مه‌ش هه‌ر داخستنه، كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه كڕیار نین، ناشبن به كڕیار، ته‌نها ئه‌وه‌یه كاتیان زۆره و ده‌یانه‌وێت زانیاری بزانن، چه‌ندان دیدارت له‌گه‌ڵ داده‌نێن.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه‌وا سه‌رسامن به كاڵاكه‌ت و ده‌یانه‌وێت بكڕن.
تۆ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه له كڕیاری ڕاسته‌قینه جیا بكه‌یته‌وه و كاتی خۆتیان پێ نه‌كوژیت و پڕۆسه‌كه دابخه‌یت
٧٢-داوای كڕین له كه‌سی به‌رامبه‌رت بكه
زۆرجار فرۆشیار یاخود مه‌ندوب، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كاڵایه‌كه‌ی ده‌ڕوات له‌لای فرۆشیار، له‌بیر ده‌كات داوا له فرۆشیار بكات كه ئایا ده‌یكڕێت یاخود نا؟ ئایا پاره به شته‌كه‌ی ده‌دات یاخود نا؟
یانیش فرۆشیار له ترسی ڕازی نه‌بوونی كڕیار، ناوێرێت لێی بپرسێت: ئایا ئاماده‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بده‌ین به‌م نرخه؟
هه‌ر به‌وهیوایه‌ی كه‌وا كه‌سی به‌رامبه‌ری یه‌كێك له قسه‌كانی ئه‌وی به‌دڵ بووبێت و خۆی دواتر په‌یوه‌ندی بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی زۆربه‌ی فرۆشیاره‌كانه.
بۆیه له زووترین كاتدا ئه‌وه ببڕێنه‌وه كه‌وا ئایا
١-كاڵاكه‌ت به‌كه‌ڵكیان دێت؟ لێیان بپرسه.
٢-له ڕووی داراییه‌وه ده‌توانن بیكڕن ؟ لێیان بپرسه.
٣-ده‌یانه‌وێت ئێستا بیكڕن یان دواتر؟ لێیان بپرسه.
٤-بڕیارده‌ری كۆتایی كێیه؟ لێیان بپرسه
٧٣-هه‌موو ڕێگاكانی نه‌كڕین له كڕیاره‌كه‌ت بگره
هه‌موو كه‌سێك به‌هانه‌ی هه‌یه بۆ نه‌كڕین، تۆ ده‌بێت به‌هانه بده‌یت به كڕیاره‌كان بۆ كڕین، ده‌بێت هه‌موو ده‌رگاكانی نه‌كڕینیان لێ دابخه‌ی، ئه‌ویش له كه‌مترین كات و كه‌مترین یه‌كتر دیتندا.
ڕێگه مه‌ده به به‌هانه‌ی بێ بنه‌ما كاتت لێ بكوژێت و دواتریش لێت نه‌كڕێت، خۆت ئاماده بكه بۆ هه‌موو به‌هانه‌كانی وه‌ك (نرخت گرانه، له‌هی تۆ هه‌رزانتر هه‌یه، بۆچی له‌تۆ بكڕم؟ با بازار بگه‌ڕێم دواتر دێمه‌وه لات، با له هاوبه‌شه‌كانم بپرسم ئینجا،…..( چه‌ندین بیانووی تریش.
ئه‌گه‌ر كڕیار داوای دیداری تری كرد، ئاساییه، به‌ڵام به‌مه‌رجی ڕازی بوونی به مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌كانی تۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه به نرخ و كوالێتی تۆ ڕازی نیه، پێویست به دیداری تر ناكات و ئه‌و كه‌سه به‌جێ بهێڵه و كاته‌كه‌ت بۆ كڕیاره ڕاسته‌قینه‌كان بهێڵه‌وه و كڕینه‌كه دابخه.
٧٤-له كاتی داخستندا ڕووبه‌ڕووی ٣ بژارده ده‌بیته‌وه
كاتێك تۆ داوا له كڕیار ده‌كه‌یت كه‌وا گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات و كاڵاكه‌ت بكڕێت، یه‌كێك له‌م سێ وه‌ڵامه‌ی ده‌بێت:
١-به‌ڵێ ڕازیم، با گرێبه‌ست بكه‌ین. (خه‌نی له‌خۆت 🙂 )
٢-نه‌خێر ، به‌كه‌لكی من نایه‌ت، (به‌و بیانوانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد)
٣- دڵنیا نیم، با بیرێكی لێ بكه‌مه‌وه
له‌حاله‌تی یه‌كه‌مدا ئه‌وه هیچ كه‌سێك كێشه‌ی نیه و فرۆشتنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبووه.
له‌حاله‌تی دووه‌م دا كه فرۆشیار دڵنیایه له‌وه‌ی كه‌وا به‌رهه‌مه‌كه‌ی تۆی ناوێت كێشه نابێت و سوپاسی بكه، ڕه‌نگه له جاری داهاتوودا ببێته كڕیارت له به‌رهه‌مێكی تر و كاتێكی تر.
ناخۆشتترین بار و دۆخ ئه‌وه‌ویه كه كڕیار بڵێت بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه.
له زۆربه‌ی بار‌و دۆخه‌كان كڕیار ڕاست ناكات و نیازی كڕینی نیه و ده‌یه‌ووێت به‌م ووته‌یه به‌ڕێت بكات.
له‌خاڵه‌كانی داهاتووودا باسی چاره‌ی ئه‌م خاڵه‌ش ده‌كه‌ین له‌ژێر ناوی چاره‌كردنی بیانووه‌كانی كڕیار
٧٥-داخستن له‌ڕێگای چیرۆكی كه‌سانی تره‌وه
زۆرجار كڕیار پێویستی به‌كاڵاكه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكی نه‌زانراو كه زۆرجار خۆشی نازانێت كه چیه، ئاماده نیه كڕینه‌كه بكات.
تۆی فرۆشیار ده‌توانیت له‌ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌وانی تره‌وه كه‌وا كاڵاكهی تۆیان نه‌كڕیه‌وه و زه‌ره‌ریان كردوه. به‌مه‌ش ناچاربوون چه‌ندان به‌رهه‌می تر تاقی بكه‌نه‌وه و نه‌گه‌نه ئه‌نجام.
ڕابه‌ر كه‌ریم
ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی
بابه‌تی پێشوو