فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی یازده‌یه‌م: وێناكردن
له‌م به‌شه باسی جۆری دروستكردنی قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كڕیار له‌لایه‌ن فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو.
٦١-هه‌رگیز پێشبینی مه‌كه له كڕیاره‌كه‌ت تێ ده‌گه‌یت و ده‌زانیت چی ده‌وێت، پرسیاری لێ بكه.
زۆرێك له فرۆشیاره‌كان وا ده‌زانن كه‌وا هێنده زیره‌كن، به ته‌نیا بینی كڕیار و خۆ ناساندنیان، ده‌توانن بزانن كڕیاره‌كه چی ده‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نیه.
كڕیار مرۆڤه، مرۆڤیش هه‌رگیز دوو دانه وه‌ك یه‌كتر نابن له بیركردنه‌وه و حه‌ز و بودجه و پێویستیدا.
هه‌میشه به پرسیاركردن له كڕیاره‌كه‌ت قوڵتر به‌ره‌وه، نه‌وه‌ك له‌خۆته‌وه پێشبینی ئه‌وه بكه‌یت كه‌وا كڕیار چی ده‌وێت و كه له‌كۆتایشدا تووشی كێشه ده‌بیت كاتێك ده‌زانیت كه‌وا كڕیاره‌كه‌ت ئه‌م شته‌ی ناوێت كه‌وا تۆ چه‌ند كاتژمێره بۆی ڕوون ده‌كه‌یته‌وه.
سه‌ره‌تا بزانه ئئه‌و كێشه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره لای تۆ یان نا؟ ئینجا ده‌ست بكه به ڕوون كردنه‌وه و كاتی خۆت و ئه‌ویش مه‌گره.
به‌مه خۆشه‌ویستیشت له‌لای كڕیار زیاد ده‌كات، چونكه وه‌ك گووتمان، خه‌ڵك حه‌زده‌كات گوێی لێ بگیرێت.
٦٢-به ووشه‌كانت وێنه‌یه‌ك بۆ كڕیار دروست بكه.
ووته‌یه‌كی دێرین هه‌یه ده‌ڵێت، ١ وێنه به‌جێگای ١٠٠٠ ووته‌یه.
ئه‌مه له فرۆشتنیشدا ڕاسته، هه‌وڵ بده قسه‌كانت زیاتر دروستكردنی وێنه‌یه‌ك بێت بۆ كڕیار كه‌وا كڕیار چی به‌سه‌ر دێت گه‌ر بێت و كاڵاكهی تۆ بكڕێت.
بۆ نموننه، داهات چه‌نده زیاد ده‌كات؟ یاخود ژیانی . چه‌نده ئاسان ده‌بێت؟ یانیش چه‌نده پاره و خه‌رجی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ یان هه‌ر وێنه‌یه‌كی . تر كه‌ووابكات كڕیار هه‌ست به چركه‌ساته‌كه بكات، بێگومان ئه‌مه زۆر یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت كه‌وا كڕیار ئاسانتر بڕیار بدات كه كاڵاكه‌ت یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت به‌كار بهێنێت.
٦٣-هه‌ردوو هۆكاری هه‌ست و مه‌نتیق به‌كار بهێنه.
زیگ زاگله‌ر، كه به‌مامۆستای فرۆشتن داده‌نرێت ده‌ڵێت: مه‌نتیق وا ده‌كات خه‌ڵك بیر بكاته‌وه، هه‌ستیش وا ده‌كات خه‌ڵك بڕیار بدات و كردار ئه‌نجام بدات.
تۆ گه‌ر به‌ته‌نها لۆجیك به‌كاربهێنیت، كڕیار زانیاریێكی زۆر به‌خۆڕایی وه‌رده‌گرێت و تۆش هیچ نافرۆشیت، واته به‌خۆڕایی زانیاریت به كڕیار فرۆشت.
وه ئه‌گه‌ر به ته‌نها هه‌ست وعاتیفه‌ت به‌كارهێنا، ئه‌وا كڕیار هه‌ستی پێویستی و كڕینی لا دروست ده‌بێت، به‌ڵام له كه‌سێكی مه‌نتیقی تر ده‌كڕێت.
٦٤-هه‌وڵ بده مێشكی . كڕیار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان
بێت له پاره‌كه‌ی، نه‌وه‌ك خه‌رجكردن له نرخ یان تێچووی كاڵاكه.
گه‌ر تۆ هه‌میشه بیرت له‌لای نرخی كاڵاكه‌ت بوو، كڕیاری به هه‌مان شێوه بیری له‌لای گیرفانی ده‌بێت و بیر لهووه ده‌كاته‌وه كه‌وا چه‌نده پاره‌ی له ده‌ست ده‌چێت گه‌ر بێت و ئه‌م كاڵایه بكڕێت.
به‌ڵام تۆ گه‌ر توانیت وا له‌كڕیار بكه‌یت كه‌وا به‌م پاره‌یه‌ی ده‌یدات به‌تۆ، وه‌به‌رهێنان ده‌كات، ئه‌وا بێگومان بیر . له‌و قازانجانه ده‌كاته‌وه كه‌وا له كڕینی به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌ده‌ستی دێنێت و پپاره‌كه‌ی ده‌یدات به‌تۆ له‌به‌ر چاوی نابێت.
٦٥-هه‌میشه بیرت له پێداویستیه‌كانی كڕیار بێت نه‌وه‌ك هی خۆت.
خه‌ڵكی كاتێك شتێك ده‌كڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌وا پێویستیانه، تۆ ده‌بێت سه‌ره‌تا پێویستیه‌كه‌یان بۆ دروست بكه‌یت ئینجا چاره‌سه‌ره‌كه‌یان پێ بفرۆشیت.
خه‌ڵكی هه‌رگیز لێت ناكڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا تۆ پپێویسته ئه‌م كاڵایه بفرۆشیت و پێویستیت به پاره‌یه، خه‌ڵك ئاماده نیه پێویستی تۆ پڕبكاته‌وه، خۆ تۆ سواڵكه‌ر نیت.
گه‌ر به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه بڕۆت بۆلای كڕیار، بێگومان له كرده‌وه و قسه‌كردنت ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به‌مه‌ش فرۆشتنه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.
بۆیه وه‌ك كه‌سێكی باوه‌ڕ به‌خۆ بوو وبێ پێویستی خۆت بنوێنه و به‌ده‌وای چاره‌سه‌ركردن و دابین كردنی پێداویستی خه‌ڵكی بگه‌ڕێ.
٦٦-گوێ له مۆسیقاكه بگره.
هه‌میشه گۆرانی پێك دێت له تێكه‌ڵه‌ی ووشه و ئاواز وده‌نگ، به‌ڵام گرینگ‌ترین . شت كه‌وا خه‌ڵك سه‌رسام ده‌كات، چیرۆكی پشت گۆرانی و شعره‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م چیرۆكه‌ش تێ بگه‌یت، ده‌بێت له ووشه‌كان وورد بیته‌وه و بچیته ئاوازی ووشه‌كان، ئیجا تێده‌گه‌یت . كه‌وا ئه‌م شاعیره بۆ ئه‌م ووشانه‌ی نووسیوه و ئه‌م گۆرانی بێژه‌ش بۆ ئه‌م شعره‌ی هه‌ڵبژاردووه. واته له ئازاری ووته‌كان تێده‌گه‌یت به ئاووازه‌كه‌ی.
هه‌مان شتیش ڕاسته بۆ كڕیار، گوێ بده ئاوازی ووته‌كانی كڕیار، بزانه چه‌نده ئازاری هه‌یه و چ زه‌حمه‌تیێكی تووش بووه به‌م كێشه‌یه‌ی كه تۆ ده‌توانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت، به‌زانینی بڕی ئازاری كڕیار، ده‌توانیت نرخی كاڵا یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت دیاری . بكه‌یت و ڕه‌نگه بۆ كه‌سێك زۆر به ئازار بێت، بتووانیت زۆرترین قازانجی لێ بكه‌یت.
٦٧- له‌كاتی ڕوونكردنه‌وه‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت، هه‌میشه دڵنیابه‌وه له‌وه‌ی . كه‌وا كڕیار تێتگه‌یشتووه.
تۆ كاتێك وێنای به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بۆ كڕیار، نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌كتری قسه بكه‌یت، ده‌بێت ماوه بده‌یت به كڕیار تاوه‌كو تێت بگات و هه‌رسی زانیاریه‌كان بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رباره‌ی شێوازی ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆت پرسیاری لێ بكه‌ت، گه‌ر به‌دڵی نه‌بوو، شێوازه‌كه‌ی بگۆڕه، چونكه مه‌رج نیه به‌و جۆره‌ی تۆ له به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌گه‌یت خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه تێی بگه‌ن، چونكه هه‌مان باكگراوندی تۆیان نیه بێگومان.
٦٨-له‌كاتی پرسیاركردن، ئه‌و پرسیارانه بكه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ
یه
كاتێك نزیك ده‌بیته‌وه له پێدانی نرخ و كۆتایی هێنان به . دانیشتنه‌كه و ئه‌نجامدانی فرۆشتنه‌كه، هه‌میشه كۆمه‌ڵه پرسیارێك ئاماده‌بكه و له كڕیاره‌كه‌تی بكه، كه به دڵنیایه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ بێت وه‌ك: تۆ حه‌زناكه‌یت كه‌وا زۆرترین قازانج بكه‌یت؟ یان، حه‌ز ناكه‌یت ژیانت خۆشتر بێت؟ یان هه‌رشتێكی تر به‌گوێره‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
ئه‌مه وه‌ك جادوو كاری خۆی د ه‌كات، وا ده‌كات كاتێك داوای كڕین له كڕیاره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ئاماده‌بێت بۆ ووتنی . به‌ڵێ
چونكه ڕات هێناوه له‌سه‌ری.
٦٩-هه‌میشه ووته‌كانی كڕیار به تێبینی بنوسه.
نه‌كه‌یت بۆ فرۆشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناودار و خاوه‌ن كاردا، قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز له‌بیر بكه‌یت، گه‌ر قسه‌كانی ئه‌وان بنوسیته‌وه، دوو قازانج ده‌كه‌یت، یه‌كه‌م: كڕیار تێده‌گات كه‌وا تۆ گرینگی پێ ده‌ده‌یت و گوێگرێكی باشیت، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵت ئاسووده ده‌بێت.
دووه‌م:ده‌توانیت ناو به‌ناو بگه‌ڕێیته‌وه بۆ چه‌ند ووته‌یه‌كی . كڕیاره‌كه‌ت و وه‌ك پاڵپشتی بۆخۆت به‌كاریان بهێنیت كاتێك كه‌وا قسه‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت.
٧٠- هه‌میشه بپرسه‌ر بۆ
پرسینی بۆ
وا ده‌كات كڕیار ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات، جا چ له سه‌ره‌تا یان كۆتایی قسه‌كانی دابێت، گرینگ نیه كه‌ی ده‌پرسیت ، گرینگ ئه‌وه‌ویه شه‌رم مه‌كه له پرسینی بۆ
چونكه ئه‌مه زیاتر له ئازار و پێداویستی كڕیار نزیكترت ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنت زیاتر ده‌كات، یانیش ده‌كرێت به شێوازێكی تر بپرسیت: ده‌كرێت ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌یتێ ده‌رباره‌ی ئه‌مه؟
ئه.ڕابه‌ر كه‌ریم
ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی
له‌م لینكه‌ش به‌شی ده‌یه‌م بخوێنه‌وه
فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی ده‌یه‌م: ئه‌ته‌كێتی فرۆشیار