له درێژه‌ی بابه‌تی چۆنیه‌تی بوون به فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌مجاره باسی هه‌ڵكۆڵین له فرۆشتن ده‌كه‌ین كه‌وا كڕۆكی كاره‌كه‌یه و كه‌سی فرۆشیار ده‌بێت تیایدا زۆر شاره‌زابێت، ئه‌ویش به چه‌ند هه‌نگاوێ ده‌كرێت:
25-چەندجارەكردنی پەیوەندیەكانت
هەتا ئه‌گه‌ر چویتە شارێكی تر و سێ كەسی ترت ناسی و ئەم سێ كەسە تەنها سێ كەسی تری بناسن , كەواتە تۆ نۆ كەس پەیوەندی لە پەیوەندیت هەیە ئەم پەیوەندی لە پەیوەندیانە زۆر دەبن بۆ 27 پەیوەندی لە پەیوەندی بەمەش زیاتر دەبێت بۆ 81 پەیوەندی لە پەیوەندی كەواتە تۆ زۆرتر پەیوەندیت دەبێت لەوەی كە چاوەروانت دەكرد.
كه‌واته هه‌میشه په‌یوه‌ندی دروست بكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ده‌یان ناسیت ڕاسته‌وخۆ ناوه‌كان و ژماره‌ی مۆبایلیان تۆمار بكه، جۆری په‌یوه‌ندیت به كه‌سان تۆمار بكه كه‌وا چۆن ناسیوته تاوه‌كو له‌بیر نه‌كه‌یت. گرینگی به په‌یوه‌ندی بده ئه‌گه‌ر بچوكیش بن، چونكه ده‌تگه‌یه‌نێت به په‌یوه‌ندیه گه‌وره‌كان.
26-لیستی كڕیاره سەرەكیەكان درووست بكە
زۆربەی جارەكان , وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه كەوا فرۆشتنی كاڵا یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ت تەنها یەك مامەڵە كردنە, به‌ڵام ده‌كرێت وا نه‌بێت. كاتێك كه‌سێك ده‌بێته كڕیارت، دوای كۆتای پێهێنانی پڕۆسه‌ی فرۆشتن، چه‌ندین فرۆشتنی دیكه ئه‌نجام بده‌یت به‌هۆی ئه‌م كڕیاره‌وه. دەتوانی لیستی ناوی كۆمه‌ڵێك كڕیاری ترت پێ بدات و له‌ڕێی ئه‌وه‌وه ده‌ستت بگات به كه‌سانی نوێ به‌بێ گه‌ڕان و سه‌رئێشه. ، هه‌ر كڕیارێكت هاوڕێ و هاوده‌م و هاوكاره‌كانی له هه‌مان بواردا كار ده‌كه‌ن، تۆ ده‌كرێت گه‌ر متمانه‌ی كڕیاره‌كانت به‌ده‌ست خست، ئه‌وانیش په‌سه‌ندت بكه‌ن له‌لای كڕیاری تر و به‌مه‌ش زۆرتر و خێراتر بفرۆشیت. بۆیه پێویسته به به‌رده‌وامی لیستی ناوی كڕیاره سه‌ره‌كیه‌كانت لابێت، تاوه‌كو له‌كاتی پێویست پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكه‌یت و به‌خواردنه‌وه‌ی یه‌ك چای له‌گه‌ڵیان، كڕیاری تر په‌یدا بكه‌یت.
27-پێداچوونه‌وه به لیستی كڕیاره په‌سه‌نده‌كانی تایبەت بە خۆت
ئامانجێكی بە هۆش دابنێ بۆ بەرزكردنەوەی لیستی ناردنەكانت بۆ هەموو پەیوەندیەكانی فرۆشتن. له‌و لیسته‌ی كه هه‌ته، كڕیاره‌كانت پله‌به‌ند بكه، به گوێره‌ی گرینگ‌ترین بۆ گرینگ پاشان ئاسایی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش بزانه كامه‌یان له كامه بواری تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، واتا پۆلینیان بكه و به‌گوێره‌ی پۆلین كاریان له‌سه‌ر بكه، بۆ نمونه، گه‌ر كڕیاره گرینگهكانت له بواری ئاو یان ده‌رمان یان هه‌ر بوارێی تر كار ده‌كه‌ن، هه‌وڵ بده زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بواره شاره‌زایی په‌یدا بكه‌یت تاوه‌كو قولتر له كێشه و چاره‌سه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره تێ بگه‌یت، ئه‌مه‌ش وات لێ ده‌كات كاتێك ده‌ڕۆیته لایان بۆ فرۆشتنی كاڵاكه‌ت، وا هه‌ست بكه‌ن كه‌وا تێ‌یان ده‌گه‌یت و تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌وا ده‌توانیت خزمه‌تیان بكه‌یت یاخود كاڵاكه‌ت سودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت . هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌گه‌یت به كۆمپانیای گه‌وره‌تر له‌م بواره و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌سانی سه‌رمایه‌دار، كه ئه‌مه‌ش جیاكاریێكی ترت پێ ده‌به‌خشێت له كه‌سانی تر.
28-دروسكردنی په‌یوه‌ندی لە رێگای بیركردنەوەی درێژخایەن
دروستكردنی پەیوەندیە درێژخایەنەكان لە رێگەی بیركردنەوەی درێژخایەن. زۆربەی خەڵك دەست بە پەیوەندیەك دەكات بە ویستنی دانانی یەك دۆلار و دەستكەوتنی دە دۆلار. تۆ ده‌توانی پەیوەندیەكی بەردەوام بنیات بنێی بە دانانی دە دۆلار و وەرگرتنی یەك دۆلار. به‌ڵام سەرئەنجام تۆ بیست دۆلارت بۆ دەگەرێتەوە. هەندێك جار بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانت ناگونجێن لەگەل داواكاری چاوەروانكراوەكانت و تۆ دەزانیت بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی تر راستەوخۆ لەگەل داواكراوەكانی دەگونجێت. لە حالەتێكی ئاوادا درێژخایانانە بیربكەوە و پەسەندی بەرهەم و خزمەتگوزاریەكان پێشبركێكارهكهت بكە، ڕه‌نگه له‌م فرۆشتنه سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت به‌ڵام مانای سه‌رنه‌كه‌وتنیش نادات، چونكه تۆ متمانه‌یه‌كت بنیات نا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی، بۆ جاره‌كانی داهاتوو و به‌رهه‌می دیكه، ڕاسته‌وخۆ باوه‌ڕت پێ ده‌كات. ئەو بروا پێكردن و متمانەیەی تۆ دایدەمەزرێنی لەگەل كڕایهكهت قازانجێكی گەورە دەدات لە داهاتوودا لەلایەن كڕایارهكه و هاورێكانی .
یانیش زۆرجار تۆ ده‌زانیت كه‌وا كڕیاره‌كه‌ت پێویستی به‌م كاڵایهی تۆ نیه‌م تێی بگه‌یه‌نه و پێی بڵێ كه‌وا پێویستی به شتێكی تره كه تۆ نیته، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌وا متمانه‌ی زۆر تۆكمه دروست بكه‌یت.
ئه.ڕابه‌ر كه‌ریم
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی