چۆنیەتی دروست کردنی Apple id کی نوێ لەسەر iPhone یان iPad !
ئەپڵ ئای دی دەتوانێت وابکات بۆت کە بتوانی ناوەرۆکی بەرنامەکانی ئاپ ستۆر و ئای توونس داونڵۆد بکەی. وەهەروەها رێگەت پێ دەدات بۆ کرداری بیرهێنانەوەی ساڵنامە و پەیوەندیەکان لە رێگەی iCloud لەگەل ئەمەشدا هەڵدەستێت بە چالاک کردنی فەیس تایم (face time ) و ئای مەسج (iMessage) لە رێگەی چەند ئامێرێکەوە. لەسەرت پێویست نیە ئەپڵ ئایدی دروست بکەی ئەگەر بتەوێ ئامێرەکانی ئەپڵ بەکار بهێنی بەڵام پێویستە لەسەرت زۆرترین زانیاری لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن (iPhone ) و ئای پاد (iPad ) وەربگریت . لێرەدا هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەپڵ ئایدیەکی نوێ روون دەکەینەوە
دروست کردنی apple id لەسەر IPhone یان IPad لە ڤێرژنی IOS 10.3 یان دواتر :
- سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
- لە بەشی سەرەوەی شاشەکە Sign in to your iPhone هەڵدەبژَرین.
- Don’t have Apple ID یان Forgot it هەڵدەبژێرین.
- Create Apple ID هەڵدەبژێرین کاتێک پەنجەرکە هەڵدەدەینەوە.
- بەرواری لە دایک بوون بنووسە
- Next دادەگرین
- ناوی خۆت لە First name ناوی باوکت لە last name دەنووسین
- Next دادەگرین
- ئیمەیڵی دیاریکراوی خۆت هەڵبژێرە یاخود ئیمەیڵێکی نوێی ICloud دروست بکە.
- ئیمەیڵی خۆت بنووسە
- ووشەی تێپەڕ درووست بکە (create a password)
- ووشەی تێپەڕت دڵنیا بکەوە (verify your password)
- پرسیارێک هەڵبژێرە بۆ پاراستنی ئاسایشی Apple ID کەت ( security question).
- وەڵامەکەی بنووسە
- دواتر بۆ دوو جار دووبارەی بکەوە.
- دواتر رازیبوون لەسەر مەرجەکان هەڵدەبژێرین (agree the terms and conditions)
- Merge یاخوود don’t merge هەڵدەبژَرین بۆ گونجاندنی داتاکانی ICloud لەگەل سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان.
- Ok هەڵدەبژێرین.
دروست کردنی apple id لەسەر IPhone یان IPad لە ڤێرژنی IOS 10.2 یان پێشتر :
- سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
- ICloud هەڵدەبژێرین
- Create new Apple ID هەڵدەبژێرین
- بەرواری لە دایک بوون بنووسە
- Next دادەگرین
- ناوی خۆت لە First name ناوی باوکت لە last name دەنووسین
- Next دادەگرین
- ئیمەیڵی دیاریکراوی خۆت هەڵبژێرە یاخود ئیمەیڵێکی نوێی ICloud دروست بکە.
- ئیمەیڵی خۆت بنووسە
- ووشەی تێپەڕ درووست بکە (create a password)
- ووشەی تێپەڕت دڵنیا بکەوە (verify your password)
- پرسیارێک هەڵبژێرە بۆ پاراستنی ئاسایشی Apple ID کەت ( security question).
- وەڵامەکەی بنووسە.
- دواتر بۆ دوو جار دووبارەی بکەوە.
- دواتر رازیبوون لەسەر مەرجەکان هەڵدەبژێرین (agree the terms and conditions)
- Merge یاخوود don’t merge هەڵدەبژَرین بۆ گونجاندنی داتاکانی ICloud لەگەل سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان.
- Ok هەڵدەبژێرین.
چۆنیەتی دەرچوون لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.3 لەسەر IPhone و IPad
- سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
- Apple ID ت هەڵبژێرە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە
- Sign out هەڵبژێرە لە بەشی خوارەوەی شاشەکەت.
- ئەو ووشەی تێپەڕە( password) بنووسە کە پەیوەستە بە Apple ID کەت.
- Turn off هەڵبژێرە.
- دیاری بکە کامە زانیاریت پێویستە بۆ ئەوەی بیپارێزی لەسەر مۆبایلەکەت (IPhone) کەت.
- لە بەشی راستی سەرەوەی شاشەکەت sign out هەڵبژێرە.
- راستەوخۆ sign out هەڵبژێرە بۆ ئەوەی دەربچیت لە ICloud کەت لەسەر IPhone کەت یان IPad کەت.
چۆنیەتی دەرچوون لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.2 لەسەر IPhone و IPad
- سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
- ICloud هەڵبژێرە
- لە خوارەوە Sign out هەڵبژێرە.
- Sign out هەڵدەبژێرین بۆ رازیبوون لەسەر رەشبوونەوەی هەموو وێنەکان و ناوەرۆکەکانی ICloud Drive لەسەر ئەم ئایفۆنە.
- Delete from my IPhone هەڵدەبژێرین بۆ رازیبوون لەسەر رەشبوونەوەی هەموو ئەو تێبینیانەی کە لەناو ICloud کە پاراستومانن.
- دیاریکردنی Delete یان keep بۆ رەشبوونەوە یان پاراستنی سەفاری و ساڵنامە و پەیوەندیەکان و بیرهێنەرەوەکان لەسەر IPhone کەت.
- ووشەی تێپەڕ (password) بنووسەوە.
- Turn off هەڵبژێرە.
چۆنیەتی چوونەژوورەوە لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.3 لەسەر IPhone و IPad
- سێتینگ دەکەینەوە (Setting)
- Sign in هەڵبژێرە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە.
- ئیمەیڵ و ووشەی تێپەر بنووسە
- Sign in هەڵبژێرە
- ووشەی نهێنی IPhone کەت بنووسە ئەگەر تەنها یەک set up هەبێ.
- دڵنیا ببەوە لەوەی کە هەموو وێنەکانت دانراوە بەو شێوەی خۆت.
- کوژاندنەوە یان پێکردن (toggle off or on) ی apps that use iCloud بە گوێرەی ویستنی خۆت.واتە بەکارهێنانی یان بەکارنەهێنانی ئەو بەرنامانەی کە لە ICloud کەت هەن.
چۆنیەتی چوونەژوورەوە لە ICloud بۆ ڤێرژنی 10.2 لەسەر IPhone و IPad