سایتی “فیستی” رووسی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بزنسمان كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌خاته روو.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، له گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و سیمایانه‌ی له پیاوانی كار و كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو تێبینی ده‌كرێن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- به‌دواداچوون و ووردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له رووداو و گۆڕانكاریه هه‌نووكه‌ییه‌كان:
بزنسمانه سه‌ركه‌وتووه‌كان كاتێكی زۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه له نوێترین زانستی ئابووری و بازاڕگه‌ری جیهانی ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بڕیاری راست له هه‌ڵبژاردنی كاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كان و خستنه‌بازاڕی كاڵاكانیان بده‌ن.
2- ووردی له حیسابات:
زۆربه‌ی پیاوانی كار له حیسابات و خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجیه‌كان وورد ده‌بنه‌وه و، زۆر جاریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌روه‌ته‌كه‌یان له شوێنی دیكه‌ش به‌كار بهێنن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بگاته ئاستی ئیره‌یی.
3- وه‌رزشكردن:
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كاری بازرگانی ئۆفیسی ده‌كه‌ن و له‌وپێناوه‌دا ماندوو ده‌بن، بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان په‌نا بۆ وه‌رزش ده‌به‌ن. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان وه‌رزش ئه‌و ماندووبوونه‌ی هزری و جه‌سته‌یی له‌بیر ده‌باته‌وه، كه له‌كاتی كاركردن تووشیان ده‌بێت.
4- بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و په‌یوه‌ندی خودی:
زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ئابووری جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بیركردنه‌وه و رۆژانه به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات به‌ته‌نیا له شوێنێكی ئارام، باشترین بژارده‌یه كه بۆ بڕیاردانی درووست یارمه‌تیان ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و ژیانی پیشه‌ییه‌وه هه‌یه.
5- ده‌ستپێكردنی ژیانی پیشه‌یی له ته‌مه‌نێكی زوو:
به‌زۆری تێبینی ده‌كه‌ین، كه زۆربه‌ی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون، له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ده‌ستیان به ژیانی پیشه‌یی كردووه و، به به‌رده‌وامی هه‌وڵیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خۆیان داوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان له ته‌مه‌نی سییه‌كان و چله‌كانیانه‌وه ناوبانگێكی جیهانیان به‌ده‌ستهێناوه.
6- پشت به‌خۆ به‌ستن گرنگی نه‌دان به‌و هۆكارانه‌ی كه‌سانی دیكه پشتی پێ ده‌به‌ستن:
زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لاسایی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان بكه‌نه‌وه، وا ده‌زانن به‌م لاساییكردنه‌وه‌یه ده‌گه‌نه هه‌مان ئامانج، به‌ڵام كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، جیاوازی له بیركردنه‌وه و شێوازی تایبه‌تی كاركردنیان ئه‌وانیان به‌و ئاسته گه‌یاندووه، نه‌ك لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه.
s.K24