پرۆسەی دەسکەوتنی کار، یاخود کارمەند (بۆ هەریەک لە کارمەندو خاوەنکار)
بەشی یەک – (سیڤی Resume, CV )
یەکەم هەنگاوی گەڕان بەدوای کار، یاخود دامەزراندن بریتیە لە هەبونی سیڤیەکی باش.
سیڤیەکی باش، یارمەتی هەریەک خاوەنکارو ئەو کەسەش دەدات کەبەدوای کاردا دەگەڕێت.
بەو پێیەی لە کۆمەڵگەی کوردەواری پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێزە، زۆر جار بۆ دەستکەوتنی کار لە کۆمپانیای فڵانە خزم و دوکانی فڵانە کەس و کارگەی فڵانە خاوەنکار پێویستمان بە سیڤی نابێت.
بەداخێکی زۆرەوە تەنانەت حکومەتیش لە پرۆسەی دامەزراندنا پشت بە سیڤی و هەڵسەنگاندن و ئەزمون نابەستن.
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە سیڤی کاریگەریی خۆی لە دەستداوە.
بە پێچەوانەوە، گەر بتەوێت کارێکی باشی گونجاوت بە کواڵیتیەکی باش لە سەرجەم ڕوەکانەوە دەستبکەوێت پێویستیەکی گەورەت بە (سیڤیەکی باش هەیە).
بەڵام ئایا ئەم سیڤیە باشە چۆن ئامادە دەکەیت؟!!
کام سیڤیە باشەو کام سیڤیە خراپ؟
کام سیڤیە دەخوێنرێتەوەو کام سیڤیە اهمال دەکرێت؟!
چۆن سەرنجی خاوەنکار ڕادەکێشیت بۆ ئەنجامدانی مقابلە (چاوپێکەوتن)؟
خاوەنکار حەزی لە چیەو تەرکیزی لەسەر چیە؟!
لە پۆستی داهاتوماندا باس لە مواسەفاتەکانی سیڤی-یەکی باش و دروستکردنی سیڤی دەکەین وەک یەکەم هەنگاوی گەڕان بەدوای کاردا. بەو هیوایەی ئێوەش هەر سەرنجێکتان هەیە پێمان بگەیەنن.
تێبینی: لە وڵاتانی پێشکەوتو، کۆمپانیای تایبەت بە نوسینی سیڤی هەیە بەو پێیەی بریتیە لە یەکەم هەنگاو و گرنگترین هەنگاوەکانی دەستکەوتنی کار.
لێرهدا دهتوانی ئهم بابهته بخوێنیتهوه بۆ دووركهوتنهوه لهو ههڵانهی كه له سیڤیدا دهكرێت و دهبێته هۆی وهرنهگیرانت له كارهكهت
ئاراس عمر محمد
له پهیجی
کارامەیی لە کارو بەڕێوەبردن efficiency in business & management