زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا خۆیان بوون به مامۆستای خۆیان له فێربوونی پڕگرامسازی و زمانی نوێی پڕگرامسازی(بێگومان شتێكی نایابه گه‌روابێت) ، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا تازه‌ن و ده‌یانه‌وێت فێربن؟ به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌وكه‌سانه هیچ باكگراوندێكیان نه‌بێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كانی پڕۆگرامسازی.
جا گه‌ر تۆ له‌وانه‌ی كه‌وا به‌ڕێگای ئه‌كادیمی زمانه‌كانی پڕۆگرامسازی ده‌خوێنیت یانیش خۆت هه‌وڵ ده‌ده‌یت خۆت فێر بكه‌یت، ئه‌وا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگره.
١-به پڕۆژه‌وه فێربه:
باشترین ڕێگا بۆ فێربوون بریتیه له فێربوون له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه سه‌ره‌تا و كۆتایی دیاربێت و بۆ مه‌به‌ستێك به‌كاربێت، چونكه له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه له هه‌ر هه‌نگاوێكی كاره‌كه‌ت پێشبینی ده‌كه‌یت كه چی ڕووده‌دات به‌ر له ئه‌نجامدان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌وا زانیاریت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌بێت كه‌وا ڕوو ده‌ده‌ن و شاره‌زایت زیاتر ده‌كات.
بۆیه‌ش سه‌ره‌تا ئه‌وه بنووسه كه‌وا پێشبینی ده‌كه‌یت كه‌وا ڕووده‌دات و دواتر ئه‌نجامی بده و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی لێك بده‌وه و ببینه كه ئایا وا ده‌رچوو یاخود نا.
٢-به‌رده‌وامبه له پراكتیك كردن:
هه‌موو به‌هره‌كان به دووباره كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام جێگیر ده‌بێت، ئه‌مه بۆ فێربوونی پڕۆگرامسازی دووهێنده ڕاسته.
ئامرازه‌كانی پڕۆگرامسازی به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانكاری دان، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام به‌داواچوون بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت كه‌وا ته‌كنیكه‌كان نوێترینن و شاره‌زاییه‌كانت ستانداردن.
٣-سه‌ره‌تا له شته سه‌ره‌تاكان ده‌ستپێبكه:
گه‌ر بێت و بمانه‌وێت منداڵێك فێری لێخوڕینی پایسكیل بكه‌ین و یه‌كسه‌ر پایسكیلی ٢ تایه‌ی پێ بده‌ین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه‌وا به‌بێ كێشه لێبخوڕێت و توشی كێشه نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵه‌ین.
ئه‌م نمونه‌یه ڕێك له‌سه‌ر فێربوونی پڕۆگرام جێبه‌جێ ده‌بێت، پێویست ناكات كه‌وا ئه‌وه‌نده بڕوامان بهخۆمانبێت و دوای فێربوونه چه‌ند ڕسته‌یه‌ك له كۆد و دوای مانگێك یاخود دوومانگ ڕاسته‌وخۆ خۆت بخه‌یته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌وا ده‌توانی پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بده‌یت و به‌ڵێن به خه‌ڵك بده‌یت.
فێربوونی پڕۆگرام پێشبڕكێ نیه و پێویسته به له‌سه‌رخۆیی و خاڵ به‌خاڵه تاكو كۆتایی.
٤-هه‌موو خاڵه‌كان و مه‌رجه‌كانی زمانه‌كه بهكاربێنه:
هه‌ر زمانێك یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و پێویسته هه‌ركاتێك ده‌ستت كرد به نووسینی كۆد فۆلده‌ره‌كانت ڕێكخراوبن و كۆده‌كانت ڕوونكرابنهوه به نووسینی كۆمێنت بۆ هه‌ركارێك كه‌وا ده‌یكه‌یت و پێویسته هه‌ركار و چالاكی و بڕگه‌یه‌ك ناوێكی دیاریكرا و ماناداری هه‌بێت، كه ئه‌م خاڵانه وا ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێكی دیكه دوای تۆ هات بتوانێت له كۆده‌كان تێبگات و پڕگرامهكه وا دروست بكرێت كه‌وا هه‌میشه ببردرێته پێش و گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
٥-دڵنیابه له خۆشویستنی ئه‌وكاره‌ی كه‌وا ده‌یكه‌یت:
به‌دوای پێشنیاری هیچ شاره‌زا و خاوه‌ن كارێك مه‌كه‌وه، ته‌نها داوای ئامۆژگاری بكه ئه‌ویش له زیاتر له یه‌ك شاره‌زا، ڕاسته‌وخۆ بڕیاری خۆت بده و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆت دابنێ.
ئینجا ده‌ست بكه به‌و پڕۆژه‌ی كه‌وا خۆشت ده‌وێت و حه‌زی پێ ده‌كه‌یت و خه‌ونی پێوه ده‌بینیت چونكه بۆ ئه‌و كاره پڕیت له ووزه و پاڵنه‌ر كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته باشترین ده‌ستپێك بۆت.
٦-خه‌ڵكانێكی شاره‌زا بدۆزه‌وه كه‌وا بتوانن یارمه‌تیت بده‌ن:
فێربوونی زمانه‌كانی پڕۆگرامسازی شتێكی نایابه. دواتر دوای پراكتیزه‌كردن ورده ورده خێرا ده‌بیت و كاره‌كانت خێراتر ده‌ڕۆن و ئامرازه‌كانت زیاتر ده‌بن یارمه‌تیت ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه درێژه ناكێشێت گه‌ر بڕیار بده‌یت هه به‌ته‌نیا بیكه‌یت و پشت به‌كه‌س نه‌به‌ستیت.
٧-ئه‌م خاڵانه ده‌بێت له‌به‌رچاوبگریت كارت خێراتر و ئاسانتر ده‌بێت:
كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێكی شاره‌زا ده‌ستنیشان بكه كه‌وا ده‌توانن له‌كاته سه‌خته‌كان یارمه‌تیت بده‌ن و له‌هه‌مان بواری تۆ كار ده‌كه‌ن، وه ئاماده‌ن له‌كاته سه‌خته‌كان یارمه‌تیت بده‌ن.
دڵنیابه كه‌وا هه‌ندێك جار پێویستیت به‌كه‌سانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت یارمه‌تیت بده‌ن بۆیه به‌دوای وێبسایتێكی پرسیار و وه‌ڵام یاخود یانه‌یه‌كی پڕۆگرامسازان دا بگه‌ڕێ و بیكه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆت.
به گروپ و تیم كاربكه و كاره‌كانت دابه‌ش بكه، چونكه هه‌ركارێك گه‌ر خۆشت ئه‌نجامت نه‌دابێت، به‌ته‌نیا بوونت له‌ناو پڕۆژه‌كه، وا ده‌كات تۆش فێربیت، ئه‌مه‌ش كاتت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌مووكات چاوه‌ڕێی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نهكرابه، به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببه‌وه، ئه‌مه یاری پیاوه‌كانه.
یه‌كێكی تر له ڕێگا هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان هاوبه‌شی كردنی ڕێگای فێربوونته له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئاره‌زووی فێربوونی هه‌مان زمانی پڕۆگرامسازی هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه‌وا %٨٨ی خه‌ڵكی سوود له‌و ڕێگایه ده‌بینن بۆ فێربوونیان له زمانی پڕۆگرامسازی.
٨-خشته‌یه‌ك بۆخۆت دابنێ و به‌رده‌وامبه له‌سه‌ری:
هه‌وڵ بده كاته‌كانت دیاری كرا‌و بن و ڕۆژانه له‌وكاتانه له‌سه‌ر خشتهكهت به‌رده‌وامبه، ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌وكاره، به‌شداری خولێك بكه‌یت به شێوازی ئۆنڵاین چونكه كاته‌كانی خوله‌كان ڕێكخراون، به‌تایبه‌ت ئه‌و خولانه‌ی كه‌وا له كۆتایدا بڕوانامه ده‌به‌خشن و ده‌بنه به‌ڵگه له‌سه‌ر فێربوونت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك خوله‌كان هه‌موو ته‌واو بكه‌یت و خاڵ به‌خاڵی جێ به‌جێ بكه‌یت.