له بابه‌تی فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب) به‌شی سیانزده‌یه‌م درێژه به داخستنی فرۆشتن ده‌ده‌ین.
كاتێك بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ كڕیار داده‌نیشیت و دوای گفتوگۆیێكی دوور نه‌گه‌یشتیت به داخستنی فرۆشتنه‌كه، وه‌ك ئه‌وه وایه هیچت نه‌كردبێت، چونكه نه‌تتوانی بگه‌یت به پاره‌كه و كاڵاكه‌ش به كڕیاره‌كه‌ت بده‌یت، كه ئه‌مه‌ش ئامانجی فرۆشتنه‌كه‌یه.
له‌م خاڵانه ته‌واوكاری خاڵه‌كانی پێشووه.
٧٦-داخستن بە نواندن تاقی بکەوە
ئەگەر كۆمپانیاكه‌ت پرێزنتەیشنی ئاماده‌كراوی بۆت دانابێ وە زانیت ناتوانی داخستن بکەی لەبەر ئەوەی بۆتۆ گونجاو نییە «مه‌گه‌ر تۆ کێ ی؟ » (وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه کریارەکەت هه‌ست ده‌كات و ده‌زانێ که قسه‌كان هی تۆ نیه )،
له‌و حاله‌ته‌دا نواندنی داخستن بکه. ئەو جۆرە داخستنه بەکاربێنه ،
پرێزێنتەیشنەکەت وشه بە وشه بلێ ، ئەم رێگایه ترس و پاڵه‌په‌ستۆكه‌ت دەشکێنێ له‌وه‌ی كه‌وا هه‌ڵه‌بكه‌یت و بشله‌ژێیت، وه‌هه‌روه‌ها یارمه‌تیشت ده‌دات ناوه ناوه رابوەستی له قسه ئاماده‌كراوه‌كان و و قسه لەسەر داخستنەکە بکەی به وشەی خۆت،
ئه‌مه‌ش یارمەتی دروست کردنی متمانه دەدا له‌گه‌ڵ كڕیار چونكه تۆ به‌بێ شله‌ژان سووده‌كانی كاڵاكه‌ت ڕوون كرده‌وه و ڕای خۆتت دا. لەگەل ئەم رێگای نواندنه دەتوانی هێزو پلانه هۆشمەندانەییەکەت تێکەڵ بکەی که دەخرێتە ناو پرێزنتەیشنەکەت و پرڕزنته‌یشنێكی بێ كێشه ده‌كه‌یت بۆ كڕیاره‌كه‌ت و داخستنه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نیت.
٧٧-ته‌حه‌دای كڕیاره‌كه‌ت بكه:
دوای ئه‌وه‌ی پریزنته‌یشنه‌كه‌ت ته‌واوكرد بۆ كڕیاره‌كه‌ت و گه‌یشتیته قۆناغی داخستن، كڕیاره‌كه‌ت بخه بارودۆخێكه‌وه كه‌وا جۆرێك له ته‌حه‌دای تێدابێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا تێی بگه‌یه‌نیت ئه‌و ناتوانێت بڕیار بدات، یاخود بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌و نیه، یاخود ئه‌و له شته‌كه باش نازانێت، یاخود ئاستی دارایی لاوازه.
ئه‌مه وا له كڕیار ده‌كات بكه‌وێته دۆخێكی ده‌روونی و په‌له بكات له بڕیاردانهكهی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌وا ئه‌و وا نیه و كڕینه‌كه ئه‌نجام بدات.
٧٨-بەکارهێنانی تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی:
ئه‌م ته‌كنیكه یەکێکه لە ئاسانترین رێگاکانی روون کردنەوەی بابەتەکان له کرداری فرۆشتن.
سەرەرای ئەوەش ئەو تەکنیکه وا لە کریارەکەت دەکا داخستن ئەنجام بدات. جا ئەمە چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە کۆتایی قسەکانی کریارەکەت هەندێ لە وشەکانی کۆتایی بە پرسیارەوە دووبارە دەکەیتەوە، بۆ نمونه :- -من هەست ناکەم ئەم قاتە گونجاو بێ ! +گونجاو بێ ؟ -بەلێ ئەوە زۆر تەسکه لە کەمەرم. +لە کەمەرت ؟ بەم جۆره تەکنیکی پرسیاری چارەسەری دەروونی کاریگەری دەبێ و ئاسانه لە بەکارھێنانی، چونكه ئه‌مه وا له كڕیار ده‌كات كه‌وا به بیركردنه‌وه‌كه‌ی خۆی دابچێته‌وه و خۆی له‌ناخی خۆیدا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه.
بەڵام سەرەتا ئەم تەکنیکە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت تاقی بکەوە تاکو لێی رابێی لەگەڵ کریارەکەت بە ئاسوودەیی بەکاری بێنی.
٧٩-چاره‌سه‌ری بیانووی نرخ گرانی بكه به م ووته‌یه:
بیانووی نه‌كڕینی كڕیار كاتێك ده‌رباره‌ی نرخ گرانی بوو، یه‌كێك له ناخۆشترین كاته‌كانی فرۆشیاره، وه یه‌كێكه له هه‌ره قورسترین بیانووه‌كان كه كڕیار به‌كاری ده‌هێنێت بۆ نه‌كڕین.
نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی ‘جۆن ڕوكسن’ ده‌ڵێت:
`ژیرانه نیه كه نرخێكی زۆر به شتێك بده‌یت، به‌ڵام له‌وه‌ش ناژیرانه‌تر ئه‌وه‌یه كه نرخێكی زۆر كه‌می پێ بده‌یت، چونكه كاتێك كه زۆر كه‌م به شتێك ده‌ده‌یت ئه‌وا هه‌موو پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام كاتێك زۆر به شتێك ده‌ده‌یت، كه‌مێكی پاره‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شته گرانبه‌هاكه ئه‌و كاره‌ت بۆ ده‌كات كه‌وا پاره‌كه‌ت بۆی خه‌رچ كردووه.
له جیهانی بازرگانی و بزنسدا، ئه‌و قسه‌یه ته‌نها خه‌یاڵ و بیرۆكه‌یه گه‌ر بته‌وێت شتێكی زۆر باش به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بكڕیت`
ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگایێكی تر بۆ داخستنی فرۆشتنه‌كه‌ت كاتێك كڕیار كێشه‌ی له‌سه‌ر نرخ هه‌یه.
٨٠-هه‌میشه بۆ وه‌ڵامی بیانووه‌كانی كڕیار ، زانیاری نوێ به‌كار بێنه:
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری دووباره كڕیار بێزار ناكات، شێتیه گه‌ر بته‌وێ به هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی پێشوو بیانووی ببڕیت، چونكه خۆی ئه‌م قسانه‌ت بوونه‌ته هۆی ئه‌و بیانووانه.
بۆیه كاتێك كڕیار كه‌وته بیانوو هێنانه‌وه، تۆ هه‌وڵ بده قسه‌ی تازه‌ی بۆ بكه‌یت، زانیاری تازه‌ی بۆ بخه ڕوو ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت و بازاڕی تازه.
ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌و قسه تازه‌یه‌شت بیانووی تازه هه‌بێت، ئاساییه، به‌مه ده‌گه‌یته مه‌به‌ستی پشت بیانووه‌كه‌ی، ئه‌وكات تێده‌گه‌یت كه هۆكاری بیانووه‌كانی چین و تۆش گه‌ر توانیت هۆكاره‌كه‌ی بۆ چاره‌بكه‌یت، ئه‌وكاته فرۆشتنه‌كه‌ت ئه‌نجام داوه.
٨١-به پڕۆفیشناڵانه و خۆگری بمێنه‌وه هه‌تا دوای قبوڵ نه‌كردنیش:
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه %٤٤
ی فرۆشیار و مه‌ندوبه‌كان له‌كاتی یه‌كه‌م نا
ی كڕیار سارد ده‌بنه‌وه و واز ده‌هێنن.
وه هه‌روه‌ها %٢٢
ش له دوای دووه‌م نا
واز ده‌هێنن.
وه %١٤
ته‌نها دوای سێیه‌م نا
.
و له %١٢
له‌دوای چواره‌م نا.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه %٦٠
ی كڕیاره‌كان تاوه‌كو چوار جار ده‌ڵێن نا
ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه‌وا ته‌نها %٨
ی فرۆشیاره‌كان %٦٠
ی فرۆشتنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌یره وانیه؟!
به‌ڵام ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌یه، سه‌یری خۆت بكه بزانه تۆ ئه‌م خاڵه‌ت تێدا هه‌بووه پێش ئێستا؟ وه بووه كڕیارێك تا ئه‌و ڕاده‌یه بڵێت نا و تۆش ڕازیت كردبێت؟
ڕابه‌ر كه‌ریم
ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی و خاوه‌نی كۆمپانیای جیاساز
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی
بابه‌تی پێشوو
فۆرشیاری سه‌ركه‌وتوو(مندوب)-به‌شی دوازده‌هه‌م: داخستنی فرۆشتن