بۆچی بلۆگینگ کارێکی گرنگە؟
زۆرترین گفتوگۆ لە نێوان خاوەن کارەکان و کەسە سەرکەوتوەکانی ناو بازرگاننی کردن لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەیە ، هەمویان کۆکن لەسەر دەرئەنجامێک کە چەند خاڵێکی لە خۆ گرتوە دەپرسن بۆچی بلۆگیگ کارێکی پێویستە بۆ کارەکەت؟
چەند هۆکارێک هەیە:
-1-
زیاد کردنی سەردانیکەران بۆ وێب سایتی تایبەت بە کارەکەت، ئەمە رێگایەکی باشە بۆ ئەوەی خەڵکی بزانن تۆ لە چ تایپێک کار دەکەیت و ئامانج و کارەکانی کۆمپانیاکەت یاخود کارەکەت چیە، بە هاوکاری پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیاڵ میدیا وەکو ( فەیس بووک، لینکد ئین، ئینستاگرام…هتد).
-2-
لەگەڵ زیادکردنی سەردانیکەران بۆ وێبسایتەکەت بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە دەبێتە هۆکارێک چاو پێکەوتن لەگەڵ کریاری نوێ ، پاش ئەوەی کە کەسێک دێتە ناو وێب سایتەکەت کە دەزانێت تۆ چ کارەی لەم رێگایەوە دەتوانیت پەیوەندیت پێوە بکات یان پێشنیارت بکات بۆ کەسێکی تر.
-3 –
دەتوانیت لە رێگایەوە بابەتێک بوروژێنیت کە کێشەی سەرەکی کەسێک یان کۆمپانیایەک بێت ، لە بلۆگەکەت باسی چارەسەر و رێگاکانی دەکەیت پێشنیاری چارەسەری گونجاوی بۆ دەکەیت، ئەمەش رێگایەکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت بە شێوازێکی نا راستەوخۆ.
-4-
دەکرێ یارمەتیت بدات بۆ زیاتر بە دەست هێنانی متمانە، ئەمیش بەهۆێ نوسینی بابەتی فێرکردن، زانیاری، هەواڵی راست… هتد، چونکە کۆمەڵێک کەس هەیە بەردەوام بەدوای زانیاری و فێربونە .
-5-
بەکارهێنانی وشەی سەرەکی و بابەتی رۆژ لە بلۆگەکانت، خەڵکانێک دەگەرێن بەدوای ئەم وشانە کە پێویستیانە زانیاریان لەسەر هەبێت ، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دۆزینەوەی کەسانی نوێ لە گەرانەکانی وەک ( گۆگڵ، یاهوو، بینگ ).
-6-
نوسراوە نوێیەکان وەکو سەرچاوە دەتناسێن بە خەڵکی، بۆ نمونە ئەگەر تۆ کەل و پەلی یەدەگ دەفرۆشی یان هەر بەرهەمێکی تر کاتێک بابەتێکی سەرەکی دەنوسیت لەسەر ئەم بەرهەمە بە شێوازێکی نوێ ئەوا تۆ دەبیتە سەرچاوەی زانیاری بۆ کەسانی دیکە.
copywright:
Ahmed B.Abdulahad
social media manager/ jiasaz.com