٤١-په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ترست له‌ناو ده‌بات:
هه‌رچی ترست هه‌یه له ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی و فرۆشتن بیانژمێره، ترسه‌كانت بنوسه، ڕیزبه‌ندیان بۆ دابنێ و دانه به‌دانه ڕوبه‌ڕوویان ببه‌وه. باشترین ڕێگاش بۆ ئه‌م كاره په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه،
زۆربه‌ی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كانت له‌سه‌ر نامێنێت، چونكه ڕووبه‌ڕوو نیت.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا زانیاریێك په‌یدا ده‌كه‌یت ده‌رباره‌ی كڕیاره‌كه و متانه‌یه‌ك په‌یدا ده‌كه‌یت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا و دڵنیایی سه‌ركه‌وتنت زیاتر ده‌دات.
٤٢-ئه‌گه‌ر په‌یامی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیت بۆ هات گوێی بۆ بگره:
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت كرد به كڕیارێك و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، په‌یامی بۆت نارد جا چ ده‌نگی بێت یاخود به نووسین، به‌ته‌واوی گوێ ی بۆ بگره، تۆنی ده‌نگی بخوێنه‌وه، بزانه خێرا یاخود هێواش قسه ده‌كات؟
بزانه قه‌ره‌باڵغه یاخود ده‌وروپشتی چۆله؟
كه‌سایه‌تی به‌هێزه یاخود لاواز و له‌ره‌له‌ر دیاره؟
٤٣-ڕێژه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانت هه‌ژمار بكه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه:
په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كان ده‌بن به چاوپێكه‌وتن و چاوپێكه‌وتنه‌كانیش ده‌بن به فرۆشتن و فرۆشتنیش پاره‌یه.
به‌ڵام له هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ناتوانی دیدار و چاوپێكه‌وتن وه‌بگریت و له‌هه‌موو چاوپێكه‌وتنێكیش ناتوانی بگه‌یت به فرۆشتن.
بۆیه هه‌مووی لێكبده‌ره‌وه ، بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر پێویستیت به ١٠ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ١ چاوپێكه‌وتن ((موعد)) و پێویستیت به ٣ چاوپێكه‌وتن هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی فرۆشتنێكی سه‌ركه‌وتوو، وه له هه‌ر فرۆشتنێكیش بڕی $١٥٠ت ده‌ست بكه‌وێت وه‌ك ده‌ستحه‌قی فرۆشتن (كۆمیشن) ئه‌وا تۆ هه‌ر ته‌له‌فۆنێك ئه‌نجامی بده‌یت $٥ی تێداده‌بێت بۆت.
كه‌واته هیچ ته‌له‌فۆنێكت به‌خۆڕایی نه‌ڕۆیشتووه و بێزار مه‌به له په‌یوه‌ندی كردن.
٤٤-كه‌سانی خاوه‌ن بڕیار هه‌میشه زوو ده‌چێت بۆ كار و دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه له كار:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌یت به خاوه‌ن كاره سه‌رقاڵه‌كان وخاوه‌ن پاره‌كان و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان، ئه‌وا بێگومان ده‌بێت یان به‌ر له ده‌ستكردن به‌كاره‌كه‌ی له به‌یانی زوو ، یاخود به‌ر له ده‌وامی، یانیش دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی ئاسایی.
به‌ده‌ر له‌م كاته‌ش له‌كاتی خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ كاتێك سكرتێر و یارمه‌تیده‌ره‌كانی ده‌ڕۆن بۆ ناخواردن و كه‌س نابێت له جیاتی ئه‌و ته‌له‌فۆن هه‌ڵبگرێت.
وه له‌م كاتانه‌ش هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوونی نیه تاوه‌كوو ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بكوژێنێته‌وه یاخود بیانووی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌وكاتانه باشترین كاتن بۆ ده‌ست گه‌یشتن به كه‌سانی خااوه‌ن كاری گه‌وره.
٤٥-وا بكه ئه‌وان بڕیار بده‌ن نه‌ك و ترسی بڕیاردانیان له‌سه‌ر مه‌هێڵه:
به‌پێی زۆربه‌ی توێژینه‌وه ده‌روونیه‌كان، %٧٣ی خه‌ڵكی ناتوانن به‌یه‌كجار بڕیار بده‌ن و به سه‌ركه‌شی ناوی ده‌به‌ن.
وه هه‌ركاتێكیش هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندیێكی بۆ بێت و داوای پاره‌شی تێدا بكرێت، ئه‌وا بڕیاردان قورس‌تر ده‌كات.
تۆش ده‌زانیت كه یه‌كتر دیتن و چاوپێكه‌وتنه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌یه له‌وان، بۆیه بڕیاردان بۆیان قورس ده‌بێت.
ته‌كنیكه‌كه لێره ئه‌وه‌یه: له ته‌له‌فۆن داوایان لێبكه بۆ یه‌كتر دیتن له‌نێوان ٢ كاتدا یه‌كێك هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مه وایان لێ ده‌كات بڕیارێك بده‌ن و ترسیان له‌بڕیاردان بشكێت و ئااسانتربێت بۆیان بڕیااری كڕینه‌كه بده‌ن.
وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاتێك كه‌وا ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه، چاوپێكه‌وتنه‌كه به هی خۆیان ده‌زانن و كراوه‌تر گوێت بۆ ده‌گرن.
به‌ڵام هه‌رگیز نه‌كه‌یت بڵێیت هه‌ركاتێك دابنێن پێم ده‌كرێت، چونكه له‌م كاته‌دا تۆ به‌بێ ئیش و لاواز ده‌رده‌كه‌ویت.
٤٦-با په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت هاوڕێیانه بێت:
خه‌ڵك بهرگرتی هه‌یه به‌رامبه‌ر به فرۆشیاره‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌وا كاتێك ئه‌وان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و داوا له كڕیار ده‌كه‌ن بۆ كڕینی شتێك.
بۆیه به ڕه‌سمی قسه مه‌كه، هه‌وڵ بده هاوڕێیانه‌بیت و ئه‌و دیواره له‌نێوانتان دروست نه‌بێت، بۆ نمونه بڵێ : له‌گه‌ڵ كاك فلان قسه ده‌كه‌م؟ چۆنی؟ هیوادارم ئه‌و سه‌رمایه، یاخود ئه‌و گه‌رمایه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نه‌بووبێت.
ئه.ڕابه‌ر كه‌ریم
كۆمپانیای جیاساز بۆ خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی